.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی توانای ماده‌یه‌كی سروشتی ده‌رخستووه كه ده‌توانێت ته‌مه‌ن درێژ بكات، به‌ڵام مێینه‌كان چانسیان زیاتره‌و زیاتر سوودی لێوه‌رده‌گرن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری (سروشت- Nature)ی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژماریه‌ك مشك كراوه‌كه كه ماده‌ی "رابامایسین"یان دراوه‌تێ له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه نێرینه‌ی مشكه‌كان رێژه‌ی ته‌مه‌نیان ( 9%)و مێینه‌كانیشیان رێژه‌ی (13%) ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان له‌چاو باره سروستییه‌كه‌یاندا زیادی كردووه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌ژێر چاودێری په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌كانی پیریدا له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه‌و بۆ جێبه‌جێكردنیشی له سێ تاقیگه‌دا 2000 هه‌زار مشكی خاوه‌ن سیفه‌تی له‌یه‌كچوو به‌كارهێنراوه، كه ئه‌و مشكانه له‌دوای له‌دایكبوونیان به 600 رۆژ ماده‌ی رابامایسینیان دراوه‌تی كه ئه‌م ماوه‌یه به‌رامه‌به‌ر به 60 ساڵی ته‌مه‌نی مرۆڤه، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مشكانه‌ی كه ماده‌كه‌یان پێدراوه نێرینه‌كان 101 رۆژ و مێنه‌كانیشیان 151 رۆژ ته‌مه‌نیان له‌چاو ئه‌وانه‌ی تریاندا كه ماده‌كه‌یان نه‌دراوه‌تی زیادی كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر راندی سترۆنگ كه پزیشكێكی پسپۆڕه له ناوه‌ندی ته‌ندروستی زانكۆی ته‌كساس‌و یه‌كێك بووه له یاریده‌ده‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه به رۆژنامه‌ی "تایمز"ی راگه‌یاند ماده‌ی رابامایسین ئه‌گه‌ر بكرێت به ده‌رمان‌و به‌كاربهێنرێت كاتی پیربوون بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له مرۆڤدا دوا ده‌خات.
به‌ڕای زاناكان ئه‌و ماده‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه ده‌مارییه‌كان ده‌بێت بۆ سه‌ر له‌ش له‌بواری خۆراكه سروشتییه‌كانه‌وه‌و توانای زاڵبوون به‌سه‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵچوون‌و فشاره‌كاندا زیاد ده‌كات.
دكتۆر سترۆنگ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ماده‌یه‌وه وتی:"كاریگه‌ری ئه‌و ماده‌یه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتێكدا مرۆڤ كێشی له‌شی به‌هۆی پیرییه‌وه كه‌مده‌كات ئه‌و ماده‌یه‌وه فێڵ له خانه‌كان ده‌كات‌و وایان لێده‌كات كه باوه‌ڕ بكه‌ن هێشتا كێشیان ماوه به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه له‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی پرۆتین‌و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی".
هه‌روه‌ها وتی:"له‌كاتی توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و مشكانه‌ی كه ماده‌ی رابامایسینمان پێ‌درابوو هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ی تر تووشی نه‌خۆشییه‌كان ده‌بوون‌و ماده‌كه رێگر نه‌بوو له‌به‌رده‌م تووشبوونیان به نه‌خۆشی، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و هۆكارانه دا‌و ده‌خه‌ن كه ده‌بنه‌هۆی پیری".
به‌ڕای زانایان به‌كارهێنانی ئه‌م ماده‌یه به‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه وه‌كو به‌كارهێنانی بۆ مشكه‌كان ئاسان نیه‌و كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بێت‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌و به‌رگری‌و رێژه‌ی چه‌وری له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ده‌رمانه بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌ستكاری له پێكهاته‌كانیدا بكرێت.
سه رجاوه: ئاسو خه ندان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زور سوباس هاورى ى ئازيز ((versin))سلاو له توش...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه