❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-21 18:48:06

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی

پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی
نوسینی/ مامۆستا مه‌لا کامه‌ران شاکر.....شه‌قلاوه‌

به‌رێزان پاش ئه‌وه‌ی كه‌ خوا ئه‌و موعجيزه‌ گه‌وره‌ی نيشانی گه‌لی صالح دا عليه السلام ئه‌ويش ووشتره‌كه‌بوو ، به‌لام خوا چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئه‌و گه‌له‌ دياری كرد پاش بينينی موعجيزه‌كه‌ كه‌وا ئيستا له‌به‌رچاوياندا هاتوچۆ ده‌كات فه‌رمووی((هذه ناقة الله لكم آية فذروها تأكل في أرض الله ولا تمسوها بسوء فيأخذكم عذاب أليم)) واته‌ ئه‌و ووشتره‌ی كه‌ به‌چاوی خۆتانه‌وه‌ ده‌يبينن ووشترێكه‌ خوا له‌به‌ردی ره‌ق دروستی كرد تا ببێ به‌ به‌لگه‌ و نيشانه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌یيی خواو پێغه‌مبه‌رايه‌تی حه‌زره‌تی صالح عليه السلام وه‌ ئه‌م ووشتره‌ له‌ ژێر چاوه‌دێری ره‌حمه‌تی خوايه‌ هه‌ركه‌سێكی ئه‌زيه‌تی پێبگه‌ينێ توشی سزايه‌كی توند دێت ، نه‌وه‌ك هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ به‌لكو حه‌زره‌تی صالح جۆری ژيانی ووشتره‌كه‌شی باس كرد و فه‌رموی له‌ بيری ثه‌مود رۆژێك ته‌نها بۆ ووشتره‌كه‌يه‌ ئاوی تێدا بخواته‌وه‌ وه‌ رۆژێك بۆ ئێوه‌ واته‌ له‌ نۆره‌ی ئه‌و كه‌س نه‌چێت به‌لای ئاوه‌كه‌و له‌ نۆره‌ی ئێوه‌ ووشتره‌كه‌ نايێت به‌لای ئاو ه‌كه‌. به‌لام گه‌له‌كه‌ سه‌بريان نه‌گرت له‌سه‌ر ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌ خواييه‌ تا كۆبونه‌وه‌يه‌كيان به‌ست بريارياندا به‌ كوشتنی ئه‌و ووشتره‌ وه‌ ئه‌وه‌ی زياتر به‌ په‌رۆش بوو بۆ نه‌مانی ئه‌م ووشتره دوو ئافره‌ت بوون كه‌ خاوه‌ن مال و سامان و ووشترێكی زۆر بوون ناوی يه‌كێكيان (صدوق) بوو برياری دا خۆی ببه‌خشێ به‌و كه‌سه‌ی كه‌ ووشتره‌كه‌ بكوژێ ! يه‌كێك به‌ناوی (مصدع كوری مهرج) هاته‌ پێش و خۆی بۆ ئه‌م كاره‌ ئاماده‌ كرد ‌ وه‌ ئه‌وه‌ی تريان ناوی(عنيزه‌) بوو چه‌ند كچێكی هه‌بوون به‌ جوانی ناسرابوون برياری دا ئه‌وه‌ی بيكوژی يه‌ك له‌ كچه‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات ! بۆ ئه‌مه‌شيان به‌د به‌ختێكی تر هاته‌ پێش كه‌ناوی ( قه‌داری كوری سالف ) بوو ئه‌م قه‌داره‌ له‌ ناو گه‌له‌كه‌ی به‌ كه‌سێكی پايه‌ به‌رز ناسرابوو واته‌ به‌ خاوه‌ن شه‌ره‌ف و سه‌ركرده‌و قسه‌ به‌جێ ، به‌لام خۆی له‌گه‌ل (مصدع) بونه‌ يه‌ك و حه‌وت پياوی تريان ده‌ست نيشان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ كه‌ كوشتنی ووشتره‌كه‌ی خوايه‌ ، به‌لێ رويان له‌ ووشتره‌كه‌ كرد و ( مصدع) تيرێكی لێدا و (قه‌دار) به‌ شمشێر هێرشی كرده‌ سه‌رو كوشتيان و گۆشته‌كه‌يان له‌ نێو قه‌ومه‌كه‌ی خۆيان به‌ش كرد و ئه‌ورۆژه‌يان كردبه‌ جه‌ژن و سوكايه‌تی كردن به‌ پێغه مبه‌‌ری خوا وبه‌ گالته‌ گوتيان ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ی ده‌با سزای خوا بێت ئه‌گه‌ر تۆ پێغه‌مبه‌ری! به‌لام ئای كه‌ بێئاگابوون نازانن خوا چی بۆ ئه‌وان داناوه‌ كه‌ ئه‌م جورئه‌ته‌يان كرد سنور ببه‌زێنن ئاخۆ ده‌بێ چ سزايه‌ك له‌ چاوه‌روانی ئه‌و گه‌له‌ به‌د به‌خته‌ بێ
جا كه‌ ئه‌و دوو تاوانباره‌ هه‌ستان به‌ كوشتنی ئه‌و ووشتره‌ كه‌ موعجيزه‌ی خوابوو ، پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌زره‌تی صالح عليه السلام ته‌ماشايه‌كی ووشتره‌كه‌و بكوژی ووشتره‌كه‌ كرد وه‌ شمشێری زالم و سته‌مكاران سوور هه‌لگه‌راوه‌ به‌ خوێنی ووشتره‌ بێ تاوانه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر خه‌مبارترو دل ته‌نگ بوو به‌و كاره‌ی كه‌ ئه‌وان كرديان چونكه‌ زانی كوژرانی ووشتره‌كه‌ مانای هاتنی عه‌زابی خوايه‌ دووا وشه‌كانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی له‌ده‌م ده‌رهات و فه‌رمووی ((تمتعوا في داركم ثلاثة أيام ذلك وعد غير مكذوب ))به‌س ته‌نها سێ رۆژ له‌ماله‌كانتان ده‌مێننه‌وه‌ عه‌زابی خوا دێت درۆ نيه‌ ، هه‌ر ئه‌و چه‌ند رۆژه‌يان ماوه‌ له‌سه‌ر دونيا ئينجا هاتنی فه‌رمانی خوا ، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه‌شيانی پێ راگه‌ياند كه‌ به‌يانی رۆژی يه‌كه‌م ره‌نگی رويان زه‌رد هه‌لده‌گه‌رێ وه‌ له‌رۆژی دووه‌ مين سوور هه‌لده‌گه‌رێ و له‌رۆژی سێهه‌مين روويان ره‌ش ده‌بێ كه‌ ئه‌مه‌ش نيشانه‌ی له‌ناو چونيانه‌ ، به‌لێ سێ رۆژه‌كه‌ ته‌واو هه‌ره‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا پێيانی راگه‌ياندبوو مۆله‌تيان ته‌واو بوو كه‌چی گه‌لی ثمود له‌گه‌ل بينينی ئه‌و هه‌مو نيشانه‌ راستيانه‌ به‌لام هه‌ر ئاوريان له‌لای ته‌وبه‌ نه‌داوه‌ وه‌ هيچ سوديان له‌ ئامۆژگاريه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌رنه‌گرت وه‌ نه‌يان توانی رابكه‌ن له‌ به‌يانی رۆژی سێهه‌م بوو ده‌نگی عه‌زاب و توره‌بونی خوا رووی كرده‌ ئه‌م گه‌له‌ و زه‌وی هاته‌ له‌رزين زۆر به‌توندی بوله‌رزه‌يه‌كی گه‌وره‌ هێنا و له‌ئاسمانيش به‌ردباران كران كه‌سيان له‌ غه‌يری برواداران رزگار نه‌بوون هه‌موو لاشه‌ كه‌وتنه‌ ئه‌و گۆره‌ و شاره‌كه‌يان وێران بوو وه‌ك ئه‌وه‌ كه‌سی لێ نه‌ژيابێ ، له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌زره‌تی صالح عليه السلام زۆر خه‌می خوارد كه‌ گه‌له‌كه‌ی به‌بێ بروايی له‌ناو چوون ، ئه‌وانه‌ی كه‌ بروايان به‌ حه‌زره‌تی صالح هێنابوو ته‌نها (١٢٠) سه‌د وبيست كه‌س بوون به‌لام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان ژماره‌ی بێ برواكان كه‌ له‌ناوچون و نه‌مان (٥٠٠٠) پێنج هه‌زار مال بوو . ياره‌بی خوايه‌ له‌ توره‌بونی خۆت بمانپارێزی ، خوايه‌ دوورمان كه‌ی له‌ بێ ئه‌مري تۆ ،خوا يه‌ ته‌وفيقمان بده‌يت بۆ كرده‌وه‌ی چاكه‌و خزمه‌تكردنی ئاينه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان وآخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمين

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-21 19:27:40

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی

ده‌ستت خۆشبێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
به‌هیوای به‌رده‌وامیت برای به‌رێزم

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-21 19:44:26

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-21 20:28:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی

ده‌ستتان خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان ئه‌زیزانم هیوادارم سود مه‌ند بن به‌ بابه‌ته‌که‌ دووباره‌ ده‌ستتان خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-21 20:34:47

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی

dast xoshbe kaka serwan gyan sarkautubi

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-21 20:50:42

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: پێغه‌مبه‌ر صالح (سلاوی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌شی کۆتایی

زۆر سوپاس فریشته‌ی جوان ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و په‌یامه‌که‌ت هیوادارم سودمه‌ند بن به‌ بابه‌ته‌که‌ ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net