.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز له‌گه‌ڵ كه‌مێك لیمۆدا بۆ ته‌ندروستی زۆر به‌سووده: گوشراوی لیمۆی ترش به‌تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ چای سه‌وزدا ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "Catechin"ی ناو چای سه‌وز، ئه‌وه‌ش له‌كاتی هه‌رسكردندا. به‌و شێوه‌یه‌ش كاریگه‌رییه پۆزهتیڤییهكانی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. "Catechin" به یه‌كێك له ئه‌نتی ئۆكسیدییهكان داده‌نرێت و ده‌بێته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دووچاری دڵ ده‌بن. هه‌روه‌ها ڤیتامین "C"ی ناو گوشراوی لیمۆ ده‌بێته یاریده‌ده‌رێكی گرنگی هه‌رسكردن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك توێژه‌رانی خۆراك به‌سه‌روه‌ری "Mario Ferruzzi" له زانكۆی "Purdue" له "West Lafayette" بۆیان ده‌ركه‌وتووه و ئه‌نجامه‌كانیشیان له لاپه‌ڕه‌ی 1152ی به‌رگی 51ی ژماره‌ی 9ی گۆڤاری "Molecular Nutrition & Food Research"دا بڵاوكردۆته‌وه.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌گه‌ڕان به‌دوای كرداره كیمیاوییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌بێته هۆكاری هه‌رسكردن و چه‌ند له "Catechin"ی ناو چای سه‌وز به‌هۆی گوشراوی لیمۆی ترشه‌وه له‌ناوناچێت. "Catechin" به‌شێكی یه‌كجار زۆری كێشی وشكی چای سه‌وز پێكده‌هێنێت. به‌ڵام ئه‌و توخمه ناوبراو له باروودۆخی ناو ڕێخۆڵه‌دا زۆر سه‌قامگیر نییه.
توێژه‌ران توانییان باروودۆخی هه‌رسكردنی ناو ڕێخۆڵه به زیادكردنی گوشراوی لیمۆ بۆ له 80% به‌رز بكه‌نه‌وه.
"Mario Ferruzzi" داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه، چاكانیان به بڕێكی كه‌م له‌گه‌ڵ گوشراوی لیمۆ یان ڤیتامین "C"دا بخۆنه‌وه، چونكه سوودمهندییهكانی چای سه‌وز زیاتر ده‌كات و ڕێژه‌ی هه‌رسكردنی "Catechin" زیاتر ده‌كات.
بێگومان پێویسته مرۆڤ له‌زیادكردنی گوشراوی لیمۆی ترش یان ڤیتامین "C" ئاگادار بێت و بڕێكی گونجاو به‌كاربهێنێت، چونكه زیادكردنێكی زۆر ده‌بێته هۆكاری نه‌گه‌تیڤ.
له لێكۆڵینه‌وه‌كانی داهاتوودا توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بزانن، له‌شی مرۆڤ چه‌ند سوود له توخمه‌كانی ناو چای سه‌وز ده‌بینێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
wissenschaft.de

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه