❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-12 06:47:44

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ba6e14582b.gif
هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ (٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠) کیلۆمه‌تر له‌ خۆر دووره‌ به‌ نزیکه‌یی بۆ (١.٥٢٣٧) ئه‌وه‌نده‌ی دووریی نێوان زه‌وی له‌ خۆره‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ڕووی قه‌باره‌وه‌ (مه‌ریخ) به‌ نزیکه‌ی نیو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی زه‌وییه‌ وه‌ تیره‌ی ده‌گاته‌ (٦٨٠٠) کیلۆمه‌تر. بارستاییی (مه‌ریخ) به‌ نۆ ئه‌وه‌نده‌ له‌ بارستاییی زه‌وی که‌متره‌. وه‌ک هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ دوای تیره‌که‌یدا ده‌سووڕێته‌وه‌، که‌ هه‌ر خولێک به (٢٨) کاتژێر و (٣٧) خوله‌ک و (٢٣) چرکه‌ ته‌واو ده‌کات له‌ کاتێکدا زه‌وی به‌ نزیکه‌ی٢٤ کاتژێر ته‌واوی ده‌کات. له‌ کۆندا زانایان و فه‌یله‌سووفانی ڕۆمانی به‌ هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخیان  ده‌وت (مارس)، له ‌کاتێکدا یۆنانییه‌کان ناوی (ئه‌رس)یان پێ دابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خوێناوییه‌ و نیشانه‌ی شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ لای ئه‌وانه‌وه‌. مه‌ریخ به‌ (٢٥.١٩) پله‌ لاره‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ری خۆی. وه‌ به‌هۆی ئه‌م لارییه‌شه‌وه‌ وه‌رز له‌سه‌ر مه‌ریخ دروست ده‌بێت. به‌ڵام وه‌رزی سه‌ر مه‌ریخ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌رزی سه‌ر زه‌وی، دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاتره‌‌، هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌ریخ به‌ (٦٨٦.٩٨) ڕۆژی سه‌ر زه‌وی جارێک به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه. مه‌ریخ به‌ خێراییی (٢٤.١٣) کیلۆمه‌تر له‌ یه‌ک چرکه‌دا به‌ ده‌وری خۆڕدا ده‌سووڕێته‌وه‌، ‌که‌واته‌ ساڵێکی سه‌ر مه‌ریخ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی سه‌ر زه‌وی به‌ نزیکه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه‌.
هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ كه‌(٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠) کیلۆمه‌تر له‌ خۆر دووره‌  له‌ هه‌ر دوو ساڵ جارێک زۆر له‌ زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه‌ تا وای لێ دێ که‌ نێوانی زه‌وی و مه‌ریخ ببێته‌ (٧٠-١٠٠) ملیۆن کیلۆمه‌تر، جێگای سه‌رنجه‌ که‌ مه‌ریخ له‌ هه‌ر (١٥-١٧) ساڵێکدا زۆر له‌وه‌ زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ زه‌وی که‌ پێی ده‌وترێت (دراوسێیه‌تی)، به باشترین کات داده‌نرێت بۆ بینینی مه‌ریخ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌‌وه‌.پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ -٦٣ پله‌ی سیلیزیه‌، به‌ڵام ئه‌وکاتانه‌ی که‌ هه‌ساره‌ی ناوبراو زۆر له‌ خۆر دوور بکه‌وێته‌وه‌ بۆ دورترین جێگا ئه‌وا پله‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌گاته‌ -١٤٠ پله‌ی سیلیزی که‌ نزمترین پله‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و کاتانه‌ی که‌ زۆر له‌ خۆر نزیک بکه‌وێته‌وه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ ده‌گات به‌ ٢٠ پله‌ی سیلیزی وه‌ به‌ به‌رزترین پله‌ داده‌ندرێت له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وه‌ک هه‌موو هه‌ساره‌کانی تر به‌ چه‌ند گازێك ده‌وری لێ دراوه،‌ وه‌ک ئه‌و گازانه‌ی که‌ ده‌وری هه‌ساره‌ی زه‌وییان داوه‌.


nawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-22 13:19:36

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-22 18:13:27

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

Re: هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

دةس خؤش بؤ دانانى ئةم بابةته بةسوده
سةركةوتوبيت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-22 20:57:35

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

ده‌ستت خۆشبێیت به‌ریزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ کاره‌‌کانت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net