❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / واسواسی (عه‌مه‌لی)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-07 09:13:36

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

واسواسی (عه‌مه‌لی)

واسواسی (عه‌مه‌لی)

Obsessive compulsive disorder

د. ئه‌فرام محمد حسن

پسپۆری نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان



بریتیه‌ یه‌ سه‌رهه‌ڵدانی حاڵه‌تێكی ده‌روونی كه‌ هه‌مان بیر ، بۆچوون ، وێنه‌ ، چه‌ند باره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ مێشکی تاكدا و دڵنیایه‌ له‌وه‌ی له‌ ناخی خۆیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات نه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێ و هه‌وڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌دات به‌ڵام زۆرجار بێهوده‌یه‌ و ناچارده‌بێت شوێن ئه‌و بیرو بۆچوونانه‌ بكه‌وێت و كاتێكی زۆری خۆی به‌و بابه‌تانه‌وه‌ ده‌كوژێت . گه‌ر شوێن ئه‌و بیرانه‌ نه‌كه‌وێت هه‌ست به‌ ناره‌حه‌تی ده‌كات و وازی لێناهێنن دووباره‌و چه‌ندباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و گه‌ر شوێن ئه‌و بیرانه‌ بكه‌وێت برێك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كات به‌ڵام كاتێكی زۆری لێده‌گرێت و به‌رده‌وام بابه‌تی بێماناتر و سه‌یرتر به‌ مێشكیدا دێت .

بۆ نمونه‌، تاك به‌رده‌وام به‌ بیریدادێت كه‌ قسه‌ی ناشرین یان ڕه‌فتارێكی نه‌شیاو یان كوفر بكات به‌بێ هیچ هۆیه‌كی دیار، یان به‌بیریدا دێت زیان به‌ ده‌وروبه‌ر بگه‌یه‌نێ یا دووباره‌كردنه‌وه‌ی ژماردنی ژماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كراو ، هه‌ندێجار ئه‌م باره‌ له‌ سنوری بیركردنه‌وه‌ تێپه‌رده‌بێت و ده‌چێته‌ بواری كرداره‌وه‌ وه‌كو دووباره‌ وچه‌ند باره‌ ده‌ست شتن هه‌ندێ جار تاك ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێ به‌م كاره‌وه‌ خه‌ریك ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ ده‌ستی پاكه‌ یان ئه‌م كاره‌ی زیاده‌رۆیی تێدایه‌. چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی قامه‌ت به‌ستن له‌ نوێژدا ، شه‌وان چه‌ند جارێ ده‌ست ده‌دات له‌ ده‌رگای ژووره‌كه‌ بۆ دڵنیا بوون له‌ داخستنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ كه‌ ده‌رگاكه‌ داخراوه‌. رێك خستنی كه‌ل وپه‌له‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وورد و به‌دیقه‌ت كه‌ ته‌نها لای تاكی واسواس مانای هه‌یه‌ و لای كه‌سانی ده‌وروبه‌ری به‌ نائاسایی ناو ده‌برێت .

هه‌ندێجار په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و بیرانه‌و ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌یكات به‌ روونی دیاره‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شته‌كان پیسن بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌ستی ده‌شوات یان ده‌ست نادات له‌ شته‌كانه‌وه‌ تاكو پیس نه‌بێت ، یان گومانی له‌ باوه‌ڕی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ چه‌نده‌ها جار شایه‌تمان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و قورئان ده‌خوێنێ و به‌رده‌وام نوێژ ده‌كات تاكو ئیمانی سه‌لامه‌ت بێ ، له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تی تردا ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ روون نیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی تاك هه‌ڵده‌ستێ به‌له‌به‌ركردنی پۆشاكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی  دیاری كراو و ده‌بێ چه‌ند ڕه‌فتارێك بكات پێش له‌به‌ركردنی پۆشاكه‌كه‌ی كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نیه‌ له‌نێوان ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ و خۆگۆرین.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ نزیكه‌ی له‌0.5 % - 2% ی خه‌ڵكی توشی ده‌بن و رێژه‌ی توشبونی نێرو مێ تاراده‌یه‌ك یه‌كسانه‌ .له‌ 70%ی حاڵه‌ته‌كان پێش ته‌مه‌نی 25 ساڵی رووده‌ده‌ن و له‌ 15% یان دوای ته‌مه‌نی 35 ساڵی.



هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌:



1-     بۆماوه‌ : به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی گه‌ر باوان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌بوو  منداڵه‌كانیان توش ده‌بن به‌ڵكو له‌و تێروانینه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون زیاد ده‌كات بۆ 3%-7%.

دوانه‌ی یه‌ك زه‌ردێنه‌ 50% - 80% و دووانه‌ی دوو زه‌ردێنه‌ له‌ 25%.

2-     په‌روه‌رده‌كرن: په‌روه‌ده‌كردنی منداڵ له‌ سه‌رشێوازێكی تایبه‌ت به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌ن دایكی واسواسه‌وه‌ واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوون زیاتر بێت.

3-     دابه‌زینی ئاستی سیرۆتۆنین له‌ مێشكدا ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆیه‌ له‌ چاره‌سه‌ردا پشت به‌و مژادانه‌ ده‌به‌سترێ كه‌ ئاستی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ مێشكدا زیاد ده‌كه‌ن.



زۆر گرنگه‌ بۆ پزیشك كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ ته‌نگژه‌ی دڵه‌راوكێی گشتی و خه‌مۆكی و سكیزۆفرینیا جیابكاته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای دڵنیابوون له‌ نه‌بوونی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی .



چاره‌سه‌ر:

1- هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك كه‌ هاوشان بێت له‌گه‌ڵیدا وه‌كو خه‌مۆكی.

2- روونكردنه‌وه‌ی هۆكار و نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ تاك وخێزانه‌كه‌ی كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ جێی ترس نیه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

3- به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ دڵه‌راوكێ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت گه‌ر پێویستی كرد.له‌ژێر فشاری نه‌خۆش یان كه‌سو كاری نه‌خۆش بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌پێَویست به‌كار نه‌هێنرێ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئالوده‌بوون.

4- په‌یره‌وی كردنی ڕاهێنانه‌كانی خۆ خاوكردنه‌وه‌ و تێفروسماندن به‌ خود تاكو زاڵبیت به‌سه‌ر ئه‌و بیرانه‌دا.

5- په‌یره‌وی كردنی رێنماییه‌كانی چاره‌سازی ده‌روونی و پزیشكی ده‌رونی كه‌ ده‌درێت به‌ تاك له‌كاتی دانیشتنه‌كانی چاره‌سه‌ری ده‌رونیدا.

6- به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان به‌ بری پێویست و بۆ ماوه‌ی دیاریكراو كه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت ، له‌ زوربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا 16 – 24 هه‌فته‌یه‌ گه‌ر پێویستی كرد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتریش به‌كارده‌هێنرێت چونكه‌ نابێته‌ هۆی ئالووده‌بوون.

7- گرنگترین ده‌رمان كه‌ به‌كارده‌هێنرێت ده‌رمانه‌كانی دژه‌خه‌مۆكی به‌ تایبه‌تی ئه‌و گروپه‌یان كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماده‌ی سیرۆتۆنین بۆ ده‌ماره‌خانه‌كان به‌مه‌ش ئاستی سیرۆتۆنین به‌رزده‌بێته‌وه‌. نمونه‌ی ئه‌م گروپه‌ش وه‌ك فلوكستین و سێرترالین و پارۆكستین و سیتالۆپرام….. هتد.



ئاینده‌ی تاك:



دوو له‌سێی حاڵه‌ته‌كان له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێدا چاك ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی پێویست و ئه‌وانی تر ( یه‌ك له‌ سێ) حاڵه‌ته‌كایان چاك ده‌بێ به‌ڵام ناوبه‌ناو نیشانه‌كانیان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و پێویستیان به‌ رێنمایی و چاره‌سه‌ری درێژ خایه‌ن ده‌بێت.

له‌ 20%-30% به‌ ته‌واوی چاك ده‌بنه‌وه‌.

40%-50% چاكبونه‌وه‌یه‌كی مامناوه‌ند.

20%-40% ده‌بێته‌ حاڵه‌تێكی درێژخایه‌ن.

ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاینده‌ی تاك خراپ ده‌كه‌ن:

1-     بوونی واسواسی كرداری.

2-     له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ یان له‌ سه‌ره‌تایی هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ ده‌ست پێبكات.

3-     ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت.

4-     هاوشان بێت له‌گه‌ڵ خه‌مۆكی.

5-     واسواسیه‌ كرداریه‌كه‌ی بازاڕی بێت واته‌ په‌یوه‌ندی نه‌بێت به‌ جۆری واسواسیه‌ فكریه‌كه‌وه‌.

6-     بونی وه‌هم یان به‌رزنرخاندنی ئایدیا.

7-     په‌شێوی كه‌سێتی وه‌كو كه‌سێتی واسواسی یان سكیزۆتایپه‌ڵا.



په‌یامه‌كان بۆ تاك و خێزان:



1-     به‌ هیچ جۆرێك پێویست ناكات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ سه‌ردانی كه‌سانی ناشاره‌زا بكرێت كه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ مه‌لا و شێخ چونكه‌ ئه‌مه‌ كاری ئه‌وان نیه‌ و زۆربه‌ی جار له‌بری چاك كردنه‌وه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ خراپتری ده‌كه‌ن به‌ هۆی ئه‌و شێوازه‌ نا مرۆڤانه‌یه‌ی به‌كاری دێنن له‌ چاره‌سه‌ردا كه‌ نه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و نه‌زانستی پزیشكی و نه‌یاسای وولات ڕێگه‌ی به‌م كاره‌یان داوه‌.

2-     ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌نگی نیه‌ و نابێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی هۆشمه‌ندی.

3-     ئه‌م حاڵه‌ته‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ و ده‌توانرێت له‌رێی ده‌رمان و جه‌لسه‌ی ده‌رونیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

4-     تاكو زووتر سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت ئه‌گه‌ری چاكبونت زۆرتر و باشتره‌.

5-     گه‌ر تاكێكی خێزانه‌كه‌ت ئه‌م باره‌ی هه‌بوو ده‌بێت خۆت به‌دوور بگری له‌ توانج لێدان و قسه‌ی ناشرین چونكه‌ به‌م كاره‌ت باره‌كه‌ خراپتر ده‌كه‌یت نه‌ك باشتر ، به‌م كاره‌ت وا ده‌كه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ زیاتر ناره‌حه‌ت بێت .

6-     هه‌وڵ مه‌ده‌ فشار بخه‌یته‌ سه‌ر تاك بۆ زوو چاك بونه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی پێده‌كات تۆ ناتوانی به‌ ئاسانی لێی تێبگه‌یت هه‌وڵ بده‌ هاورێی بیت نه‌ك فشارێكی زیاتر.

ده‌روونناسی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-19 08:13:42

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: واسواسی (عه‌مه‌لی)

dastakant xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-22 20:10:36

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: واسواسی (عه‌مه‌لی)

زۆر سوپاس و ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net