.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














مۆسیقا چارەسەرە
لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كاردانەوەی مێشك بۆ مۆسیقا وەكو كاردانەوەی مێشكە بۆ دەرمان. لەوانەیە كە مۆسیقا گەلێك لە فرمانەكانی لەش رێكبخات، كارامەیی جووڵەی ماسولكەكان باشتربكات، هزر و بیر باشتر بكات، هەتا زیرەكیش پێش بخات. هەروەها مۆسیقا، هەستكردن بە ئازار سووك دەكات. هزر و جوولەی تووشبووان بە نەخۆشی پاركینسۆن باشتر دەكات. ئازار كەم دەكاتەوە لە پێش و لە پاش نەشتەرگەردا. پەستی سووك دەكات. پەستانی خوێن نزم دەكاتەوە. خەمۆكی ئاسانتر دەكات. هانی سەرنجدان و تەركیز و داهێنان دەدات. هەروەها مۆسیقا توانای چاكبوونەوەی برینەكان باشتر دەكات. كام جۆری مۆسیقا؟ كلاسیكی، پۆپ، چاز، رۆك، سۆفت، دەهۆڵی، فۆلكلۆر. بۆ هەر كەسێك ئەو مۆسیقایە كاریگەری پتر دەبێت كە كام بیرەوەری لەگەڵدایە و چ هەستێكی پێ دەبەخشێت و بە كام مۆسیقا ئاشنایەتی زیاتری هەیە، هەروەها چێژی مۆسیقایەكە بۆ خودی ئەو كەسە چۆنە. كەواتە لێرەدا هەڵبژاردنی جۆری مۆسیقا شتێكی زۆر كەسیی و تایبەتە بە هەر مرۆڤێك. ستراتیژیەتی گوێگرتن لە مۆسیقا: لەو كاتەی كە گوێ لە پارچە مۆسیقایەك دەگریت، هەندێك مەشقی بەدەنی بكە، با مۆسیقا بتجوولێنێت. هەناسەی قووڵ وەربگرە، لەگەڵ هەر برگەیەكی مۆسیقیدا جوولەی نوێ ئەنجام بدە، لە كۆتایی گوێگرتندا پشووێكی هێمنانە بدە. بۆ خەوزڕان لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی نووستن گۆێ لە مۆسیقایەكی هێمن و سۆفت بگرە، لەسەر جێگاش هێشتا بەردەوام بە لە گوێگرتن، ئینجا بە نەرمی پاڵكەوە سەر یاتاغەكەت و هەناسەی قووڵ هەڵكێشە، هەر ئەوەندە دەزانیت كە دەچێتە خەوێكی خۆش و ئارامەوە. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش بۆ دانانی ئهم بابهته بهسوده
لهسهر هێڵ نییه