❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "پشیلەكەم هەموو ژیانمە"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-23 14:11:34

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

"پشیلەكەم هەموو ژیانمە"

ئەوە بووەتە قسەیەكی كلاسیكی كە لە ئەوروپا هەموو شتێك هەیە. كوردانی هەندەرانیش فێری هەندێ دابونەریتی ئەوروپایی دەبن كە وایان لێدەكات ئیتر ببنە " كوردی ئەوروپایی". نموونەیەكی دیار ئاژەڵی ماڵییە كە بۆ بەخێوكردن دەیانكڕن. یەكێك لەو كوردە ئاژەڵدارانە بە (رووداو) دەڵێت: "بێ ئاژەڵەكەم نامەوێ چركەیەكیش زیندوو بم".
دیلان كە كچێكی بیست ساڵەیە ‌پشیلەیەكی هەیە و ناوی ناوە (فندك) كە بە كوردی دەبێتە چەرەزات. فندك تەمەنی دوو ساڵە و هەر لە ساواییەوە لە باوەشی دیلاندا مەزن بووە. دیلان پێیوایە راگرتن و بەخێوكردنی ئەو پشیلەیە بۆ ئەو بەسوودەو دەڵێت:" فندك دەتوانێ دڵەڕاوكێ رۆژانەییەكانم بڕەوێنێتەوە. ئەو هەموو شتێكمە". هەروەها ئەو پێیوایە كە ئەزموونی بەخێوكردنی فندك یارمەتیدەرە كە لە ئایندەدا ئەگەر خۆی زارۆكی پەیدابوون باشتر بزانێ بەخێویان بكات.
ئەو كچە كوردە كە لە هۆڵەندا دەژیت و دەخوێنێت ئێستا بۆ چەند هەفتەیەك چووەتە شاری ئەنتالیای باشووری توركیا. ئەو ئێستا لە پشیلەكەی دوورە و دەڵێت " ئەوەندەی بیری ئەو دەكەم، بیری هیچ كەسێكی دیكە ناكەم". دەبێ هەڵوێستی كەسوكاری دیلان لەو بارەیەوە چی بێت؟ "سەرەتاكەی دەبووایە رابێن لەگەڵ پشیلەكەمدا، بەڵام ئێستا هەموویان خۆشیان دەوێت".
فندك لای هەمووان خۆشەویستە، بەڵام لای خانەوادەی دارای سی و پێنج ساڵە جیاوازییەكی ئەگەر بچووكیش بێت هەیە. "نەنكم كە لە ئیستەنبول دەژیت تائێستایش تێناگات بۆچی ئێمە تووتكە سەگێكمان هەیە، بەڵام نەنكی خێزانەكەم لەگەڵ ئەو شتانەدا راهاتووە، چونكە خۆی زۆر لە مێژە لە ئەوروپا دەژیت و شێت و شەیدای تووتكەكەمانە"، گوجیلەكەی دارا كە ناوی (رۆمی) یە زۆر میهرەبانە. دارا دەڵێت: "رۆژێكیان رۆمی لە خۆشەویستییان هێرشی بردە سەر دایكم و بەزەویدادا، دوایێش دەستیكرد بە لێسانەوەی كوڵمەكانی و بە شێوەیەك لە شێوەكان ماچكردنی". ‌
ئاژەڵ نابنە زارۆك
داراش لەگەڵ دیلان هاوڕایە و پێیوایە كە (رۆمی)ی تەمەن دە مانگ بووەتە بەشێك لە ماڵباتەكەی و ژیان بە بێ وی نابێت، بەڵام هەرچەندە دیلان خۆی وەك دایكی فندك دەبینێ، دارا وا بیرناكاتەوە كە ئەو باوكی رۆمی بێت." ئەوەی كە ئاژەڵێك وەك زارۆكی خۆت ببینیت رەنگە زێدەڕۆیی بێت. رۆمی ئاژەڵێكە زۆرمان خۆشدەوێ و ئەویش ئێمەی خۆشدەوێ، هەندێجار كە دەمانەوێ برۆینە دەرەوەی ماڵ رۆمی دەچێ پێڵاوەكانمان دەشارێتەوە، كە پێڵاوەكانیش ببینینەوە كەلوپەلمان لەبەرپێیان كۆدەكاتەوە تا رێ لە چوونە دەرەوەمان بگرێ و لای بمێنینەوە".
دایكی دارا كە تا تەمەنی سی و دوو ساڵی لە باكووری كوردستان و توركیا ژیاوە شەیدای رۆمییە. "هەندێجار لەخۆم دەپرسم تۆبڵێی ئەو گوجیلەیە خانەی مرۆڤانە لە لەشیدا نەبن؟ چونكە زۆر ژیرە. بۆ نموونە هەندێجار كە پەتێك دێنێ بۆ ئەوەی یاری لەگەڵدا بكەم سەری پەتەكە هێندە بەرزدەكاتەوە كە دەستم بگاتێ و بتوانم لەدەمی دەریبێنم و دوور بیهاوێم، تا ئەویش بچێ بیهێنێتەوە". دایكی دارا هیچ هۆكارێك بۆ بە خراپزانینی راگرتنی ئاژەڵی ماڵی نابینێ. " لە كوردستانیش خەڵك حەز لە سەگ دەكەن، زۆر كەس تەنانەت مرۆڤیان لەسەر سەگەكانیان كوشتووە! خۆ كاتی خۆیشی كورد لەگەڵ ئاژەڵەكانیاندا لە هەمان ژووردا دەخەوتن، چونكە هێندە خۆشیان دەویستن كە نەیاندەویست لێبگەڕێن سەرمایان بێت".
زۆر كەس پێیوایە كورد بەگشتی تاوەكو ئێستا بەتێكەڵاوی و خێزانی دەژی، نەك وەك ئەوروپاییەكان بە تەنیایی بەخێوكردنی ئاژەڵ لای كورد تەنیا چاولێكەرییە نەك پێویستییەك بۆ سێبووری. هەروەها پێچەوانەی ئەوانەی پێیانوایە بەخێوكردنی ئاژەل سوود بەخشە، زۆر لە مرۆڤە رووەكخۆرەكان لەگەڵ ماڵیكردنی ئاژەڵ دا نین، چونكە جگە لە زەوتكردنی ئازادی ئەوان، بەپێی لێكۆلینەوە زانستییەكان پێیانوایە، ئاژەڵ بەتایبەتی هەندێ جۆریان دەبنە هۆی زیادبوونی گەرمبوونی گەردوون.
ماسی و چۆلەكە ئاسایین
پاولینا كروینگەر پسپۆری شەریعەتی ئیسلامییە لە زانكۆی ماسترێختی هۆڵەندا و شارەزایی باشی لە بواری یاساكانی خێزاندا هەیە. ئەو بە (رووداو) دەڵێت بەپێی رێبازە جیاجیاكان، موسڵمان بۆیان نییە تەنیا بۆ خۆشی خۆیان سەگیان هەبێت لە ماڵەوە، بەڵام بۆ نموونە بە مەبەستی خۆپاراستن ئەوە كارێكی ئاساییە. " بەپێی ئەزموونی خۆشم دەزانم كە لە نێوان گیاندارانیشدا جیاوازی هەیە، بۆ نموونە ماسی و چۆلەكە زۆر كێشە نین ئەگەر لە ماڵەوە هەشبن، بەڵام سەگ بەپێی ئایینی ئیسلام ئاژەڵێكی گڵاوە".
هەبوونی ئاژەڵ بەسوودە بۆ مرۆڤ
بە بڕوای پەروەردەكار شەفیق ئۆنجو، هۆی بەخێوكردنی ئاژەڵە ماڵییەكان لەلایەن كورد و ئەوروپییەكانی دیكە زۆر جیاواز نییە. " رەنگە ژیان لە تاراوگەدا هۆیەكی دیكە بێت كە وای لە كورد كردبێت ئاژەڵ بێننە ماڵەوە". بە بڕوای ئۆنجو پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت شتێكی تازە نییە و سەیریش نییە. "هەرچەندە هۆكارەكانی ماڵیكردن و راگرتنی ئاژەڵان گۆڕانیشیان بە سەردا هاتبێ، بەڵام مرۆڤ هەمیشە هەوڵیداوە ئاژەڵ لە ماڵیدا هەبن".
ئۆنجو دەڵێت:" راگرتنی ئاژەڵی ماڵی نە دیاردەیەكی خراپە و نە دژی كولتوری كوردیشە". لە كولتوری كوردی دا ئاژەڵ جێگەی تایبەتی خۆیان هەیە. هیچ ماڵێكی گوندەكانی كوردستان نییە كە تووتكەسەگێك، چەند پشیلەیەك، ئەسپ، بزن، گا و مانگای نەبن". ئەو پەروەردەكارە كوردە هەبوونی ئاژەڵان بەسوودیش دەبینێ بۆ مرۆڤایەتی. " ئەمڕۆ لە زانستی پزیشكیدا ئاژەڵ بۆ چارەسەركردنی زۆر نەخۆشی بەكاردێن، ئەو بەكار‌هێنانەیش بە شێوازێكی نەرێنی نییە و زۆر ئەنجامی باشیش وەدەستهاتوون".
بەهەرشێوەیەك بێت ئەوە روونە كە ئاژەڵ بۆ هەندێك لە كوردانی ئەوروپی خۆشەویستن و زوو دەكەونە دڵەوە. دایكی دارا دەڵێت:" ئەم هەفتەیە سێ جار لە خەونمدا رۆمی مرد، من بەرگەی رووداوێكی وا ئەگەر رووبدات ناتوانم بگرم".


رووداو

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-23 15:57:19

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: "پشیلەكەم هەموو ژیانمە"

ده‌ست خۆش بیت بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-23 18:09:37

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: "پشیلەكەم هەموو ژیانمە"

زۆر سوپاس گوڵه‌که‌م بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ هیوای به‌رده‌وامیت و سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net