❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی ماکسیم گۆرکیی نوسه‌ری به‌ناو بانگی سۆڤیه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-24 08:25:31

srwsht7
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-04-18
په‌یامه‌كان: 35
WindowsXPMSIE

کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی ماکسیم گۆرکیی نوسه‌ری به‌ناو بانگی سۆڤیه‌ت

(ئه‌لێکسێی ماکسیمۆڤیچ گۆره‌کی) سالی 1868 له‌ (نێژنیی نۆڤگورۆد) که‌ ئێستا ناو نراوه‌ (ماکسیم گۆرکیی )له‌دایک بوه،‌ هه‌ربه‌مندالی
هه‌تیو که‌وتوه و سه‌رده‌می مندالیی و هه‌رزه‌ کاریی به‌ برسیه‌تی و هه‌ژاریی و لاره‌ملیی رابواردوه‌ به‌ مندالی زۆری حه‌ز له‌ خوهێندن بووه‌ بۆخۆی ده‌لێ((ئه‌گه‌ر پێیان وتبام پێت ده‌خوه‌نین به‌و شه‌رته‌ی هه‌موو رۆژی یه‌ک شه‌ممان‌ له‌مه‌یدانی (نیکۆلا یێڤسکیی) دارکاریت ده‌که‌ین بێ گومه‌ن قبولم ده‌کرد))
زۆر به‌ئاوات بو بجێته‌ زانستگا و سالی1884 هه‌ر به‌و هیوایه‌ چووه‌( کازان )به‌لام له‌جیاتی  زانستگا  له‌ له‌نگه‌رگا‌که‌نی سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریا له‌نێو لات و دزو سه‌رسه‌ریان دا ده‌ستی به‌ کار کرد هیواو  ئاواتی له‌باری خوێندن له‌ زانستگا به‌ هیچ ده‌رچوو، له‌و له‌نگه‌رگایانه‌دا شه‌وو رۆژ 14-16 سه‌عات کاری ده‌کرد
گۆره‌کی زۆر به‌شیلگیری خه‌ریکی خۆۆ خۆفێرکردن بوو ده‌یویست زۆرباش شاره‌زایی ژیانی خه‌لک بێ و ولاتی خۆی بنه‌سێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستی کرد به‌ گه‌ران و سوورانه‌وه‌ له‌ ولاتت دا  رۆخه‌کانی چه‌می( ڤۆلگا) به‌ پێیان گه‌را رووسیای ناوه‌ندی پشکنی له‌ مۆلدۆڤیا  و ئۆکرانیا دا سوورایه‌وه‌ سه‌ری له‌ کرێم و قه‌فقاز دا
یه‌که‌مین چیرۆکی مه‌کسیم گۆرکیی به‌ناوی (ماکار چوودرا)‌ سالی 1892 له‌ تیفلیس پایته‌ختی گۆرجیستان له‌ رۆژنامه‌ی (قه‌فقاز) ددا بلاوو کرده‌ووه‌  مه‌کسیم گۆرکیی  به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیه‌کانی خۆی توند به‌ ره‌وتی جوولانه‌وه‌ی شۆرشگێری چینی کرێکاری رووسیه‌وه‌ گرێده‌دا
سالی 1905-1906 رۆمانی دایک ی نوسی گۆرکی له‌و رۆمانه‌دا خه‌باتی شۆرشگێری پرۆلیتاریای رووسیای دژی رژێمی بۆرژوازیی و بۆ گه‌یشتن به‌ سۆسیالیزم به‌ جوانیی نیشاندا

قاره‌مانه‌کانی رۆمانی (دایک) پاڤێل ڤلاسۆڤ و ئاندرێی نا خۆدکای کرێکارو هه‌ڤاله‌کانیان،
له‌ خوێندنه‌وه‌یکتێبی قه‌دخه‌کراوو له‌ وتووێژی نێو گرووپه‌ بجکۆله‌کانی  سۆسیال دیموکراته‌وه‌، دێنه‌ مه‌یدانی خه‌باتی ئاشکراو داخوازی ئابوریی و سیاسی دێننه‌ گۆرێ و خۆپدشاندانی سه‌ره‌تای مانگی ئایار ساز ده‌که‌ن و له‌ دادگا ئازایانه‌ بۆ هه‌قانه‌تی بیروباوه‌ری خۆیان به‌لگه‌ دێننه‌وه‌ له‌ باره‌ی سۆسیالزمه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن
مه‌کسیم گۆرکیی سالی 1906 ده‌چێته‌ ئه‌مریکاو چه‌ن ولاتی دیکه‌ش ده‌گه‌رێ
سالی 1936 له‌ مۆسکۆ کۆچیدوایی کردو له‌ مه‌یدانی سور له‌ بن دیواری کرێملین له‌ ریزی شۆرشگێرانی سۆڤیه‌ت دا به‌خاک سپێردرا.

شایه‌نی ووتنه‌ که‌ رۆمانی دایک له‌ هه‌موو دونیا به‌ دایکی رۆمان ناسراوه‌

سه ر‌چاوه‌ :  رۆمانی دایک
وه‌رگێرانی له‌ فارسیه‌وه ‌: کریمی حسامی
نوسینو بلاوو کردنه‌وه‌ی : محمد عوسمان گه‌ردی
http://kurdzhin.org/uploads/1c6af33223.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن srwsht7 (2009-07-24 08:41:00)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net