❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خێلی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-23 16:50:52

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

خێلی

پێناسه‌ی:
نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌ جوله‌ی چاوه‌کان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشه‌که‌ ته‌نها چاوه‌ ساغه‌که‌ به‌کاردێنێت بۆ بینین شته‌کان به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ی که‌ تێكچووه‌ به‌ره‌و ژوور یان ده‌ره‌وه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌.
ڕێژه‌ی تووش بوون به‌ خێلی له‌ نێو منداڵاندا  ده‌گاته 4% و له‌ هه‌ندێ حاڵه‌ت خێلی به‌شێوه‌یه‌کی پچڕاو ده‌بێت واته‌ منداڵه‌که‌ چاك ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تی تر ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌بێته‌ خێلییه‌کی درێژ خایه‌ن.

نیشانه‌کانی خێلی :
سه‌باره‌ت به‌ به‌ منداڵان له‌ خوار ‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵییه‌وه‌ نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌ نێوان هه‌ر دوو چاوه‌که‌ تاکه‌ نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرایه‌ ، به‌ڵام لای گه‌وران خێلی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌که‌ شته‌کان به‌ دوو ببینێت یان شته‌کان به‌ ڕوونی نابینێت.
هه‌روه‌ها یه‌ك له‌ نیشانه‌کانی خێلی لای منداڵان ئه‌وه‌یه‌ که‌ منداڵه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ری ده‌جولێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و چاوه‌ی تووشی خێلی بووه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌و شته‌ بکات که‌ ته‌ماشای ده‌کات واته‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ی وا هه‌ست ده‌کات ته‌ماشای سوێنێکی تر ده‌کات ئه‌م سه‌ر سوڕانه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆی توش بوون به‌ ئازار له‌ ماسولکه‌کانی ملی نه‌خۆشه‌که‌.
ئه‌و چاوه‌ی تێكچووه‌ ‌ وێنه‌یه‌ك ده‌نێرێت بۆ مێشك که‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ ڕوون نییه‌ به‌ڵام مێشك ئه‌و وێنه‌یه‌ ره‌فز ده‌کاته‌وه‌ که‌ چاوه‌که‌ ناردوویه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوون نییه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پشت گوێ خستنی وێنه‌که‌ و به‌م شێوه‌یه‌ بۆ چه‌ندین وێنه‌ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌ستیئه‌و چاوه‌ به‌کار نه‌هێنێت بۆ بینینی شته‌کان که‌ وا ده‌کات ئه‌م چاوه‌ تووشی ته‌مه‌ڵی بێت که‌ پێی ده‌گوترێ ( چاوی ته‌مه‌ڵ) و هێدی هێدی ئه‌م حاڵه‌ته‌ پێش ده‌که‌وێت و وای لێ دێت ئه‌و منداڵه‌ چیتر ئه‌و چاوه‌ به‌کارنه‌هێنێت بۆ بینینی شته‌کان به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت.
چاره‌سه‌رکردنی:
هه‌ر چه‌نده‌ چاره‌سه‌ر خێرا و په‌له‌ بێت ئه‌وه‌نده‌ باشتره‌ ،و چارهسه‌رکردنی (ته‌مه‌ڵێ ‌چاو) ته‌نها له‌ خوارووی ته‌مه‌ن 10 ساڵی ده‌بێت و ته‌مه‌ڵی چاو ده‌بێت پێش خێلی چاو چاره‌سه‌ر بکرێت.
و چاره‌سه‌رکردن به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت که‌ چه‌ند کردارێك ئه‌نجام ده‌درێت بۆ چالاك کردنی بینین له‌و چاوه‌ی توشی خێلی بووه‌ ئه‌ویش به‌ داپۆشتنی چاوه‌ ساغه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو ، و دیاری کردنی ئه‌م ماوه‌یه‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌که‌و و ئاستی ته‌مه‌ڵی چاوه‌که‌ ، و دوای چاره‌سه‌رکردنی ته‌مه‌ڵی چاو خێلی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ گوێره‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆی تووش بوونی به‌ خێلی ، پێشه‌کی پزیشك چه‌ند جۆرێك ده‌رمان داده‌نێت نه‌خۆشه‌که‌ به‌کاری ده‌هێنێت ئه‌مه‌ ده‌رمانانه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پزیشکه‌که‌ بزانێت ئه‌و نه‌خۆشه‌ پێوستی به‌ هه‌ه‌ی یان نا وهه‌روه‌ها بۆ دیاری کردنی نمره‌ی چاوێلکه‌که‌ ئه‌گه‌ر پێویستی پێ بوو.
چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێ له‌ حاڵه‌ته‌کانی خێلی پێوستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ بۆ به‌هێزکردن یان لاواز کردنی ماسولکه‌کانی چاو به‌ گوێره‌ی حاڵه‌ته‌که‌ و له‌م کاته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تیشکی لیزه‌ری به‌کارناهێنرێت.
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم پێویسته‌ دایك وباوکان گرنگی بده‌ن به‌ ته‌ندروستی چاوی منداڵه‌کانیان و هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك یان تێکچوونێك تووشی چاوه‌کان هات وا ىاستره‌ به‌ خێرایی چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌که‌ به‌ره‌وه‌ خراپتر نه‌چێت.
ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕانی
Hana_sweet



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a66348f908.gif

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ff9c02e358.jpg

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-23 17:51:02

ساشا
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-27
په‌یامه‌كان: 962
WindowsXPMSIE7

Re: خێلی

babateky zor baswda dast xosh bet

Kurdzhin

http://www.kurdup.com/uploads/00961c41a2.png



xoshmawey daya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-23 21:26:23

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: خێلی

ئه وده ستانه ت خؤش بيت هاناخان بؤئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وتوبيت كيانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-24 08:48:10

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: خێلی

ده‌ستت خۆش بێت hana_sweet  گیان بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان ،
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌ت هاورێ گیان هه‌ر بژیت، ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-15 20:33:50

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: خێلی

سوپاس هاوڕێیان بۆ په‌یامه‌کانتان ئه‌خوازم که‌ سودێکم گه‌یاندبێ پێتان ته‌مه‌ن درێژ بن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-15 20:58:35

blue rose
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ღஐღSiLemAnYღஐღ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-12
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 471
WindowsVistaMSIE7

Re: خێلی

zor supas hana xan bo am babata basuda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net