.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











دوای ئەوەی گۆڵچی یانەی هەولێر ئەحمەد عەلی ناسراوە بە (بارتێز) رۆڵێكی گەورەی بینی لە بەدەستهێنانی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ وەرزی سێیەم لەسەر یەكتری دوای ئەوەی توانی لە یاری كۆتایی ئاستێكی یەكجار بەرز نیشان بدات و لە لێدانی یەكلاكەروەی سزا توانی (3) لێدانی سزا دووربخاتەوە، بۆ ئەم ئاستە بەرزەی بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە دیارییەكی تایبەت بە ئەحمەد عەلی گۆڵچی ببەخشی، ئێمەش لە نزیكەوە بە پێویستمانزانی ئەم دیمانەیە لەگەڵدا سازبدەین.
* هەست بە چی دەكەیت دوای ئەو ئاست بەرزیەی كە لە یاری كۆتایی نیشانتدا؟
- ئەوەی راستی بێت بە دەستهێنانی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ سێیەم وەرز لەسەر یەكدی ئەمە شتێكی زۆر گەورەیە بۆ یانەی هەولێر و دەستكەوتێكی مێژوویە، ئەم دەستكەوتەش بە ماندوو بوونی یاریزانان و دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر بوو، ئەم بردنەوەیەش بۆ یانەی هەولێر تەنیا بۆ من نییە، هەست بە خۆشیەكی زۆر دەكەم.
* دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەڵاتكردنت بە دیارییەكی تایبەت ئەمە چ بۆ تۆ دەگەینێت؟
- زۆر سوپاسی سەرۆك مسعود بارزانی دەكەم بۆ ئەم دیارییە تایبەتە و هەست بە خۆشیەكی زۆر دەكەم، ئەمە شتێكی زۆر گەورەیە بۆ من، بەڵام دەبێ هەموو یاریزانەكان خەڵات بكرێت چونكە هەموو یاریزانەكان ئاستێكی باشیان نیشاندا لەم یارییە.
* ئایا ئەحمەد عەلی بۆندی لەگەڵ یانەی هەولێر نوێ دەكاتەوە؟
- تا ئێستا دیار نییە چونكە لەگەڵ دەستەی كارگێڕی و دەستەی راهێنەران هیچ قسەیەكمان لەمبارەیەوە نەكردووە، بەڵام پەنا بەخوا لە وەرزی داهاتوو هەر بۆ یانەی هەولێر یاری دەكەم.
* پێش دەستپێكردنی لێدانەكانی سزا راهێنەر عیماد هاشم هەندێك شتی بۆ باس دەكردی، چ بوو ئەم قسانەی راهێنەر عیماد هاشم؟
- ئەوەی راستی بێت راهێنەر عیماد هاشم رۆلێكی گەورەی هەبوو لە بردنەوەمان بە تایبەتی لە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا كاتێك هەندێك شتی بە من گۆت من توانیم هەمووی جێبەجێ بكەم، من تەكتیكی تایبەت بەخۆم لە لێدانەكانی سزا بە كارهێنا سوپاس بۆ خوا تیاییدا سەركەوتوو بووم.
* دوا وتەت چییە؟
- زۆر سوپاسی هاندەرانی یانەی هەولێر دەكەم كە پاڵەپشتی ئێمە بوون لە هەموو كات و ساتێكدا زۆر سوپاسیان دەكەم كە پێشوازییەكی زۆر گەرمیان لێكردین، پەنا بە خوا دەستكەوتی گەورەتر بە دەست دەهێنین.
كولان
--------------------------------------------------------------------------------


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
