.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














مادە فایتۆكێمیكەلەكان چین؟
مادە كیمیاییە رووەكییەكان (فیتۆكێمیكەلەكان Phytochemicals) بریتین لە مادەی ناخۆراكی Nonnutritive)) كە ئاوێتەی وایان تێدایە مرۆڤ دەپارێزن لە تووشبوون بە گەلێك نەخۆشی. تا ئێستا زێتر لە 900 جۆری مادە كیمیاییە رووەكیەكان ناسراون، هەروەها رۆژ لەدوای رۆژ مادەی رووەكی دیكە دەدۆزرێنەوە . هەر خۆراكێكی رووەكی ژمارەیەكی زۆری لەم مادە كیمیاییانە تێدایە، بۆ نموونە قاپێكی سوپی سەوزەی تێكەڵاو پتر لە 100جۆر لەم مادە كیمیاییانەی تێدایە. هەر لە زووێكەوە، لە سەرەتاكانی هەشتاكاندا پەیمانگای شێرپەنجەی نیشتیمانیی ئەمریكی لە پرۆگرامی خۆپاراستن لە شێرپەنجەدا هەڵسەنگاندنی تەواوی سەبارەت بە كاریگەری و سەلامەتی ئەم ماددانە بڵاوكردۆتەوە . بۆ نموونە مادەی لایكۆپێن Lycopen)) كە لە تەماتە و بیبەردا هەیە پیاو دەپارێزێ لە شێرپەنجەی پرۆستات، ماددە فینۆلەكان (Phenols) و مادە فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids)) كە لە سێو و هەنار و گێلاس و ترێ و شووتیدا هەیە مرۆڤ لە نەخۆشی دڵ دەپارێزن . بە هەرحاڵ ئەم مادانە یەكجار زۆرن كە لە سەوزە و میوە و دانەوێڵەی جۆراوجۆردا هەن، ئێستا ئەم ماددانە بە ڤیتامینەكانی دواڕۆژ ناوزەد دەكرێن. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت

لهسهر هێڵ نییه