❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زيانى قازى محه مه د (2)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-10 07:53:25

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

زيانى قازى محه مه د (2)

کەسایەتی قازی

قازی محەمەد مرۆڤێکی فەرهەنگ دۆست، خۆش بەیان، ئەدەب و هونەر دۆست، ئەهلی راوێژ و لە هەمان کات‌دا خەباتگەرێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بوو. لەگەڵ هەموو چین و توێژێک هەڵسوکەوتی هەبوو و لە کاتی پێویستدا لە هەست و هێزیان کەڵکی وەر دەگرت.

وەک ئەوەی لە وەسیەتەکەیدا هاتوو، قازی محەممەد برایەتی و یەکگرتوویی کوردی پێ گەورەترین هۆی سەرکەوتن بوو. هەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی کە لە ڕۆژنامەی کوردستان، ئەوکات چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکیەتی و برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و هۆی سەرکەوتن بەسەر دوژمنانی‌دا زانیوە.

هەرچەند دەیزانی دوژمنەکانی کورد ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر بە ڕاشکاوی ڕای‌دەگەیاند کورد حەز دەکا لە ڕێگای ئاشتییەوە بە مافی خۆی بگا، بەڵام ئەگەر وا نەبێ ئەوەی بۆی بکرێ دەیکا.

لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە رۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا باسی لێ دەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی پێشەوای پێ‌بەخشراو و ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو کۆڕ و کۆمەڵی خەڵک دا هەر باوە.


--------------------------
دادگایی کردنی قازی

٦ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ (١٣٢٥هەتاوی- ١٩٤٧زایینی) لێژنەی تایبەت کە لە تارانەوە هاتبوون بە سەرۆکایەتی سەرهەنگ غۆڵام حسەین عەزیمی دەگەنە مەهاباد و دادگا ڕێدەخەن. پرسیارەکانی دادگا ڕوون نەبوون. لە لایەن قازیەکانەوە (قازی محەممەد، سەدر قازی، سەیف قازی) هەموو تاوانەکان ڕەد کرایەوە و داوای بەڵگەیان دەکرد. ئاشکرا بوو کە ئەو دادگا هیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نەبوو.
تاوانەکانی قازی ئەمانە بوون:

گۆڕین و دەستکاری کردنی نەخشەی وڵاتی ئێران
ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان
بازرگانی کردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی
ساز کردنی نەخشەی کوردستانی گەورە‌ بە لکاندنی کوردستانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا
هێنانە ناوەی بێگانە و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی (مەبەست مەلا مستەفا بارزانی)
دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە ئاڕمی چەکوش و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت
لێدانی سکەی پووڵ بۆ کۆردستان بە وێنەی ڕووپیەی ڕووسی

قازی هەموو ڕەد دەکاتەوە و لە وەڵام دا دەڵێ ئاڵام داناوە بەڵام نە وەک ئەوەی ئەوان دەڵێن وەک ئاڵای سۆڤیەت. سەبارەت بە مستەفا بارزانی، ئەو بۆ خۆی هاتووەتە مەهاباد و کەس نەیهێناوە، ئەو کوردە و کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە و هەر کوردێک بە ئارەزووی خۆی لە سەر هەر بستە خاکی کوردستاندا دەتوانێ بژی.

یەکێک لە تاوانەکانی سەرەکی سەدر قازی، جێگری سەرۆک کۆمار و برای قازی محەمەد نووسینی شێعرێکی گەرم بۆ بەخێرهاتن وتن بە مەلا مستەفا بارزانی بوو.

دادگاکە بە دانی بڕیار لە سێدارە دانی هەر سێ تاوانبارەکە کۆتایی هات. بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە نەبوو. قازیەکان لە بەندیخانە‌ کران بۆ ماوەی سێ مانگ. دیسان بە هەمان شێوە دادگای پێداچوونەوە‌ بەڕێوە چوو، ئەگەر چی هەموان لە سەر ئەو بڕوا بوون کە بە تاوانبار ناسینی قازی هەر لە پێش‌دا وەک ئامانجی دادگاکان لە تارانەوە نیشان کرابوو.

پێشەوا و هاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدە مانگی کۆماردا هەوڵیاندا، هەر ئەوەندەش لەو دادگا بوو، لە خۆبردوویی و ئازایەتییان لە خۆیان نیشان داوە.

لەگەڵ هەموو ئازاری دەروونی و ئەو ژیانە تاڵەی کە لە بەندیخانەی پادگانی مەهاباددا بۆیان پێک هاتبوو، نە تەنیا بڕوایان بە ئامانجەکانیان، لاواز نەببوو بەڵکو زۆر ئەرخەیانترو بە ورەتر ببوون.

لە چاوپێکەوتنێکی نهێنی‌دا کە لەگەڵ یەک دوو مرۆڤی جێی باوەڕی خۆیان بوویانە، گوتوویانە:

ئێمەیان فریودا، با نەتەوەی کورد فریو نەخوا و خەباتی خۆی بۆ ڕزگاری و سەربەستی درێژە بدات و چەک دانەنێ.

هەروەها گوتبوویان :

کە زۆریان زەخت خستووینەتە سەر تا نامەیەک بۆ مەلا مستەفا بنووسین کە دەست هەڵبگرێ. بەڵام ئێمە نەتەنیا شتی وا نانووسین بەڵکوو پێمانوایە ئەوەی بۆی دەکرێ دەبێ دەگەڵ ئەو ناپیاوانە بیکا.

ئازایەتییان لە دادگاکاندا بە ڕادەیەک بووە کە ئەفسەرەکان سەریان سوڕماوە. لە ڕاستیدا ئەو دادگایە ئەمەریکا و ئینگلیزیشی لە پشت بوو. هەرچەند جگە لە کاربەدەستانی خۆیان کەسی نامۆی لێ نەبووە، بەڵام هەر لە رێگای ئەوانەوە زۆر شت بڵاو بۆتەوە کە پێویستە بیزانین.

پێشەوا هەر جارێک لەو دوو جارە کە بە ناو دادگایی کراوە زیاتر لە چوار کاتژمێر قسەی کردوە و بە وتەی سەروان شەریفی کە پارێزەری بووە : ئەوە قازی محەممەد بووە کە حکوومەتی دادگایی کردوە و لە هەموو بوارێکەوە هێناویەتە ژێر پرسیار.

ڕۆژنامەی ئازادی کە لەو سەردەمدا لە بەغدا بە زمانی کوردی دەردەچوو، سەبارەت بە پشتگیریی ئەمەریکا و ئینگلیز لەو دادگایییە نوسیبووی: ئیستێعماری ئینگلیس و ئەمریکا لە وجوودی قازی محەممەد و هاوڕێکانیدا دوژمنی هەرە سەرسەختی خۆیان دەدی. هیوایان هەبوو بتوانن بە چۆکیان دابێننو لە بەندیخانەش نوێنەرەکانیان چوون دەگەڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان ڕابکێشن، بەڵام هیچ کات سەرکەوتوو نەبوون.

دواتر ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە باکۆ نوسیبووی قازی محەممەد بە نوێنەری ئەمەریکا (جورج ئالێن)ی گوتبوو: گەلی کورد چاوەڕوانی هیچ چاکەیەکی لە وڵاتانی ئیستێعماری نیە.

نەجەفقولی پسیان وتەکانی پێشەوا لە دادگادا لە چەند رستەدا کورت دەکاتەوە و دەنووسێ:لە کاتی دادگایی‌دا قازی محەممەد پەلاماری دەبردە سەر سیاسەت و ئاکاری دەوڵەتی تاران و دەیگوت: "من لە قوژبنی گرتووخانەوە دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە لە دژی دەوڵەتی تاران و سەرۆکەکانی و دەڵێم تاوانبار ئێوەن نەک ئێمە. ئێوە وڵاتتان لێ داگیرکردووین

رۆژنامەنووسێکی دیکە بە نێوی سلیمان.خ لە نووسراوەکانیدا دەڵێ، قازی گوتی:

تەواوی ئەم بەسەرهات و ڕووداوانە ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانەی دەوڵەتە. ئەگەر دەوڵەت تەواوی کوردان بە خائین دەزانێ با دەست لەو مەڵبەندە هەڵبگرێ، ئەگەر بە نیشتمانپەروەریشیان دەزانێ با لێ بگەڕێ خۆیان کاروباری خۆیان بگرنە دەست.

لە بەڵگە و رۆژنامەکانی یەکیەتی سۆڤیەت زۆر شت لەم بابەتانە نووسراون. لە زمان ئەفسەرە ئێرانییکانەوە دەگێڕنەوە کە قازی لە جوابی ئەوەی کە کۆماری مەهاباد دەست‌‌نیشانی سۆڤیەت بووە گوتویە:

ئەو ڕووداوانە لە ئاکامی ئەوەی دابوون کە ئێوە خۆتان قانوونی بنەڕەتیتان لە ژێر پێ ناوە. ئێستاش من تەنیا خۆم دامەزرێنەری دێمۆکراسیەت لە کوردستانم و هیچ هێزێکی بێگانە منی هان نەداوە. بێبەشی کورد منی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کارانە هان داوە.

کاتێک سەرۆکی دادگا بە خەیانەت تاوانباریان دەکا لە وەڵام دا دەڵێ: ئێرە ماڵی منە، خاکی کوردستان خاکی باب و باپیر و ئەجدادی منە چۆن دەتوانم دەستی لێ هەڵگرم.
دادگایی یەکەم لە ١٩ی مانگی ژانویە دەستی پێکرد و چەند رۆژی خایاند و حوکمی ئیعدامی قازییەکانی دا. دادگایی دووهەم لە ٢٨ی مارسی ١٩٤٧ (واتە ٧ی خاکەلێوە) دەستی پێ‌کرد و رۆژی ٣٠ی مارس کۆتایی پێهات.

----------------------
پەتی سێدارە

لە بەرەبەیانی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) پێشەوا قازی، حەمەحوسێن خانی سەیف قازی(ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی(برای پێشەوا) بە دوای حوکم دران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەهاباد، واتە هەر لەو شوێنەی کە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤هەتاوی (٢٢ مانگی ژانویە ١٩٤٦) کۆماری کوردستان لێی راگەیەندرابوو، لە سێدارە دران و شەهیدکران.

هەڵسوکەوتی قازی کاتی لە سێدارە‌دران کە رۆژنامەنووسێکی دەرباری شا دەیانگێڕێتەوە وەک چیرۆک و ئەفسانەی لێهاتووە. قازی لە پێش‌دا داوا دەکات کە تیربارانی بکەن چوونکا لە سێدارە‌دان ئایینی نیە، بەڵام ڕێگەی پێ‌نادەن. پاشان وەسیەت‌نامەیەک دەنووسێت کە جێگەی سەرنجە لە باری کۆمەڵایەتیەوە و لە باری سیاسیەوە. قازی ‌ئەو مردنەی بە سەرکەوتن دەزانی و هەر بۆیە بە ٧ هەنگاو ڕێگەی بۆلای سێدارەکە پێوا. لە پای سێدارە ڕێگەی نەدا چاوی ببەستن و دەڵێت:

حەز دەکەم لە ئاخرین چرکەی ژیانیشم دا بە سەربەرزی و چاوی کراوەوە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم.

ڕوو لە خوێنمژانی گەل دەڵێ: ئێوە قازی محەممەدێک دەکوژن، بەڵام بزانن لە هەر تنوکە خوێنێکی من، قازی محەممەدێکی دیکە شین دەبێتەوە. داوا لە گەلی کورد دەکەم خەباتی خۆی لەپێناو ڕزگاریی کوردستان دا پەک نەخات, باوەڕ بە دەوڵەتی خۆفرۆشی تاران مەکەن. بژی کورد و کوردستان.

تەرمی ئەو شەهیدانە هەر ئەو رۆژە لەسەر شان و پیلی خەڵکی بە شرەفی مەهاباد لە گۆڕستانی مەلا جامی بە خاکی نیشتمانەکەیان سپێردران. شوێنی گۆڕەکەیان ئێستاش لە ژێر چاودێری‌دایە.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-21 11:27:09

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: زيانى قازى محه مه د (2)

dastt  xosh  bet kaka barezm  bo am sarkrda gwryea sarkwtu  bet hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-10 21:04:47

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

Re: زيانى قازى محه مه د (2)

زؤر سوباس كاك سةراب
سةركةوتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-11 20:36:04

real madrid
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-01-14
په‌یامه‌كان: 312
WindowsXPMSIE7

Re: زيانى قازى محه مه د (2)

dast xosh

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8eaff10c23.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d0535e0cf6.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-11 21:24:46

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE

Re: زيانى قازى محه مه د (2)

زؤر سوباس ريال كَيان
سةركةوتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net