.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌کان ده‌خۆن یان ده‌خۆنه‌وه، ته‌مه‌نێکی درێژتریان هه‌یه. به‌ڵام به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌کان بۆ که‌سانی هه‌راش ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆلی مه‌ترسیدار.
ڕۆژی سێ شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2009.07.29، له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Heart"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، که ئه‌وانه‌ی به منداڵی بڕێکی زۆر له شیر ده‌خۆنه‌وه یان بڕیکی زۆر له په‌نیر ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر درێژبوونی ته‌مه‌نیان زۆر زیاتره، چونکه به خواردن یان خواردنه‌وه‌ی شیره‌مه‌نی منداڵ بڕیکی یه‌کجار زۆر له کالیسۆم ده‌چێته پێکهاته‌ی ئێسکه‌کانی و ده‌رئه‌نجام پته‌وییه‌کی باش به خۆیانه‌وه ده‌بینن و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به نۆبه‌ی مێشك که‌مده‌بنه‌وه.
هاوکات خواردن یان خواردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کان بۆ که‌سانی گه‌وره سوودی ئه‌وتۆ نییه، به‌ڵکو به‌هۆیانه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کان دڵ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌که‌ن. هۆکاری نه‌گه‌تیڤی شیره‌مه‌نییه‌کانیش له که‌سانی گه‌وره‌دا ده‌کرێت بخرێته پاڵ ئه‌ستۆی کۆلیسترۆل، که له پێکهاته‌ی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کاندا هه‌یه.
سه‌ره‌تا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌رانی په‌یمانگای پزیشکی له "Queensland"ی ئوسترالی و زانکۆی "Bristol"ی به‌ریتانی شێوازی سیسته‌می خۆراکی 1343 خێزانی ئینگلیزی و سکۆتلهندییان له‌نێوان ساڵه‌کانی 1937 بۆ 1939 هه‌ڵسه‌نگاند. دواتر توێژه‌ران که‌وتنه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژیانی4374 منداڵه‌کانی ئه‌و خێزانانه.
تا ساڵی 2005 سێ له‌سه‌ر یه‌کی ئه‌و منداڵانه مردبوون، له‌وانه‌ش 497یان به شێرپه‌نجه، 366یان به نه‌خۆشی دڵ و 120یان به نۆبه‌ی مێشك. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئاشكرایکردووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی بڕێکی زۆر له به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌کانیان خواردۆته‌وه یان خواردووه، ته‌مه‌نێکی درێژتریان هه‌بووه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تووشبوونیان به نۆبه‌ی دڵ که‌متر بووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
