.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌یانیه‌ك چاوه‌كانم به‌ر له جه‌سته‌م له خه‌و هه‌لسان
به‌ر له هه‌موو شتێ ته‌نها بۆ بینینی تۆ ئه‌گه‌ران
به‌یانیه‌ك كه تازه ئه‌ستێره‌كان له ده‌ركه‌وتنی خۆر ئه‌ترسان
كه‌چی به ئه‌شقه‌وه چاوه‌كانم بۆ ده‌ركه‌وتنی تۆ ئه‌گه‌ران
هه‌ر له‌م كاتانه دابوو خه‌یاڵێ هاتو یه‌خه‌ی گرتم
وه‌ك ( به‌رماڵی فڕیوو ) له سه‌ر پشتیا هه‌ڵیگرتم
هه‌ر به‌و خه‌یاڵه‌وه خۆم كرده ژووره‌كه‌ته‌وه
زۆر به هێمنی یه‌وه ده‌رگاكه‌تم كـــــــــــــــــرده‌وه
هه‌رچه‌نده خه‌یال بوو نه‌ك راستی ئـــــــــــــــــه‌وه
ووتم نه‌وه‌ك خه‌وی شیرین له چاوانت به‌رمـــــــــــه‌وه
هێدی هێدی ده‌رگاكه‌م داخسته‌وه
به چرپه بۆ لات نزیك بومه‌وه
دڵم هاواری ده‌كردو ده‌یویست ماچت بكه‌م
به توندی دڵمم گرت نه‌وه‌ك له خه‌وت بكه‌م
زۆر به ئه‌سپایی ده‌ستم بۆ پرچی خاوت برد
تیشكی خۆریش تازه خۆی به ژوور ده‌كــــــرد
جیانه كه تۆ زۆر حه‌زت له ده‌ركه‌وتنی خۆر ده‌كرد
به‌ڵام خۆشی خه‌و هه‌ر تۆی له‌م ئاواته ده‌كرد
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن جاوجوانR (2009-08-11 16:45:36)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه