❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داهێنانی مۆبایلێكی پته‌و كه‌ ناشكێت و له‌ ئاویشدا ته‌ڕنابێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-22 08:11:51

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

داهێنانی مۆبایلێكی پته‌و كه‌ ناشكێت و له‌ ئاویشدا ته‌ڕنابێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-12cba22521.jpg
له‌كاتێكدا كه‌ ئۆتۆمۆبیله‌كانی‌ كۆمپانیای‌ لاندرۆڤه‌ر به‌ناوبانگن به‌وه‌ی‌ كه‌ توانایه‌كی‌ نائاساییان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌ به‌رده‌ڵان‌و سه‌خته‌كاندا ده‌ڕۆن، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و كۆمپانیا ئینگلیزییه‌ جۆره‌ مۆبایلێكی‌ دروستكردووه‌ كه‌ ناشكێت ‌و خراپ نابێت.
كۆمپانیای‌ لاندرۆڤه‌ر جۆره‌ موبایلێكی‌ تازه‌ی‌ له‌رێگای‌ كۆمپانیای‌ "تیسكۆ"وه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ خستۆته‌ بازاڕه‌وه‌و خه‌ڵكی‌ ده‌توانن له‌ 250 پاوه‌ند ده‌ستیان بكه‌وێت، ئه‌م موبایله‌ كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ش ده‌توانێت له‌ پله‌ی‌ 20 ژێر سفری‌ سه‌دیدا كار بكات‌و كاتێكیش كه‌ نوقمی‌ ئاوده‌بێت له‌كارناكه‌وێت‌و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت هه‌ر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ له‌ به‌رزی‌ شه‌ش پێوه‌ بیكێشی‌ به‌ زه‌ویدا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ كه‌ هیچی‌ لێبێت.
رۆژنامه‌ی‌ "ده‌یلی‌"ی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌م موبایله‌ تازه‌یه‌ كۆمپانیاكه‌ ناوی‌ (S1)ی‌ لێناوه‌، دروستكردنه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ناوه‌وه‌ به‌ رووپۆشێكی‌ مه‌تاتی‌ به‌هێز داپۆشراوه‌و له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆر داوایان له‌سه‌ری‌ پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ به‌قسه‌ی‌ یه‌كێك له‌ وه‌كیله‌كانی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ لاندرۆڤه‌ر كڕیاره‌كان له‌ ته‌نها چینێكی‌ كۆمه‌ڵگا نین، به‌ڵكو له‌ هه‌موو چین‌و توێژه‌ جیاوازه‌كان كه‌سانی‌ زۆر هه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌مجۆره‌ ئامێره‌یان هه‌بێت‌و ده‌یكڕن.
رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی‌ ئه‌م ئامێری‌ مۆبایله‌ یه‌كه‌م جۆره‌ له‌ جیهاندا كه‌ به‌هێزییه‌كه‌ی‌ له‌ به‌هێزی‌ ئۆتۆمبیلی‌ لاندرۆڤه‌ر ده‌چێت‌و یه‌كه‌م موبایلیشه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سوپاوه‌ به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ به‌رگه‌ی‌ شێ‌‌و ته‌پوتۆز و پیاكێشان‌و ئاو و سوێری‌ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌ ناو گه‌لووی‌ ته‌والێته‌كانیشه‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ده‌رده‌هێنرێته‌وه‌ وه‌كو خۆی‌ كار ده‌كات.
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ ساڵانه‌ بڕی‌ 157 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه‌ سه‌رفده‌كرێت بۆ گۆڕینی‌ جۆری‌ موبایله‌كانیان له‌ كاتێكدا كه‌ مۆبایله‌كانیان له‌كارده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌ داهێنانی‌ ئه‌مجۆره‌ موبایله‌ تازه‌یه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ئه‌و رێژه‌یه‌ دابه‌زێت. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیای‌ لاندرۆڤه‌ر بۆ دروستكردنی‌ (S1) له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیای‌ "سۆنیم ته‌كنۆلۆجیز"دا هاوكاری‌ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌مان ئه‌و به‌رنامه‌ پێشكه‌وتووانه‌ی‌ كه‌ له‌ موبایله‌ تازه‌كاندا هه‌یه‌ بخرێته‌ ناو موبایلی‌ (S1)یشه‌وه‌، به‌مه‌ش تێبینی‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌توانین له‌قوڵایی‌ یه‌ك مه‌تر ئاودا بۆ ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك به‌جێی‌ بهێڵین‌و به‌رگه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ تا 100 پله‌ی‌ سه‌دی‌ ده‌گرێت، هاوكات وه‌كو موبایله‌ تازه‌ بابه‌ته‌كانی‌ تر به‌رنامه‌ی‌ پێشكه‌وتووی‌ تێدا به‌كار هاتووه‌.

            ده نكوباس

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-22 08:22:51

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: داهێنانی مۆبایلێكی پته‌و كه‌ ناشكێت و له‌ ئاویشدا ته‌ڕنابێت

dastt xosh bet
walla xoshisha
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-23 14:52:39

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: داهێنانی مۆبایلێكی پته‌و كه‌ ناشكێت و له‌ ئاویشدا ته‌ڕنابێت

زؤرسوباس نه واكيان ده ستى تؤش خؤش بيت كيانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-23 15:35:20

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: داهێنانی مۆبایلێكی پته‌و كه‌ ناشكێت و له‌ ئاویشدا ته‌ڕنابێت

ده‌ست خۆش بۆبابه‌ته‌که‌ت سه‌رفراز بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-11 21:16:10

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: داهێنانی مۆبایلێكی پته‌و كه‌ ناشكێت و له‌ ئاویشدا ته‌ڕنابێت

ده ستى تؤش خؤش بيت هاورئ كيان سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net