❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ئاستى ئيمانت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-12 14:30:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

چۆن ئاستى ئيمانت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه؟

چۆن ئاستى ئيمانت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه؟

ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الإيمان يزيد وينقص"، وحين سئل: كيف؟ قال: "يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية) واته‌: باوه‌ڕ زیاد و كه‌م ده‌كات، كاتێ پرسیاریان لێ كرد: چۆن زیاد و كه‌م ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: به‌ گوێڕایه‌ڵی و مل كه‌چی زیاد ده‌كا، وه‌ به‌ سه‌رپێچی و تاوان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، جا ئیمه‌ی مسوڵمان پێویسته‌ به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له‌ خوای گه‌وره‌ نزیك بینه‌وه‌ و قیامه‌تی خۆمان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ین.

كۆمه‌ڵه كارێك هه‌ن كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین تا باوه‌ڕمان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ له‌وانه‌ش:1- زیاتر خواناسین:
یه‌كه‌مین بنه‌مای باوه‌ڕ ناسینی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ ناوه‌ به‌رز و جوانه‌كانی و سیفاته‌ پیرۆزه‌كانی وه‌ كاره‌ ڕه‌نگینه‌كانی، ئایا چۆن ده‌توانی كه‌سێكت خۆشبوێت كه‌ نه‌یناسیت؟ ! چۆن ئه‌و كه‌سه‌ ناناسیت كه‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ری به‌دیهێناوه‌؟ ده‌ست وگوێ و ده‌م و چاو و دڵ و ئه‌م لاشه‌ ته‌واو جوانه‌ی پێ داوی؟ بوونه‌وه‌ری كردۆته‌ خزمه‌تكاری تۆ و ژیانی بۆ ساز كردوی، به‌ڕاستی زۆر پێویسته‌ بۆ مرۆڤی مسوڵمان ‌ ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی ناوه‌ به‌رز و سیفه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌ نوسراون بخوێنێته‌وه‌.

2- زیاتر شاره‌زابوون له‌ ئاینی ئیسلام:
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی مسوڵمانن به‌ڵام كه‌میان شاره‌زای ئه‌و په‌یامه‌ن كه‌ ئه‌م دینه‌ بۆی هێناون و هۆی دابه‌زینی ئیسلام نازانن، هه‌روه‌ها هیچ شاره‌زاییان له‌ ئسولێ دین و بنچینه‌ و بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نی یه‌، چۆن باوه‌ڕی مسوڵمان زیاد ده‌كات له‌ كاتێكدا هیچ شاره‌زای ده‌رباره‌ی بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نه‌بێت؟ چۆن ده‌توانیت خۆت به‌ یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵیك یزانیت له‌ كاتێك دا هیچ شاره‌زایه‌كت ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ نه‌بێت؟ كه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ خوێندنه‌وه‌ی زیاتری كتێبه‌كانی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان ده‌كات.

3- خوێندنی پایه‌كانی باوه‌ڕ:
باوه‌ڕ شه‌ش پایه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵی بنه‌مای تریشی هه‌یه‌، مسوڵمانی به‌ڕێز فێری پایه‌كانی ئیمان ببه‌ له‌ ماناكانی نزیك به‌ره‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ باوه‌ڕ بوون به‌: خوای گه‌وره‌، فریشته‌كانی، پێغه‌مبه‌رانی، كتێبه‌كانی، ڕۆژی دوایی، وه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ر خێر بێت یان شه‌ڕ.

4- ناسینی خۆشه‌ویستی خوا (محمد):
ناسینی خۆشه‌ویستی خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (سیره‌) ژیانی پیرۆزی و شاره‌زا بوون له‌ فه‌رموده‌ و ووته‌ به‌رز و پیرۆزه‌كانی تا زیاتر ئاشنای ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌نگینی ئه‌م زاته‌ به‌ڕێزه‌ بیت و خۆشه‌ویستی له‌ ناخ وده‌رونتا زیاد بكات.

5- خۆبه‌خشی ... به‌ره‌نكاربوونه‌وه‌ی ده‌روون:له‌دوای فێربوونی زانست هیچ شتێك گرنگ تر نی یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ بۆ به‌رزكرنه‌وه‌ی باوه‌ڕ، هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی نوێژه‌ فه‌رزه‌كان بده‌ له‌ كاتی خۆیدا و پارێزگاری ڕۆژووی مانگی پیرۆز بكه‌ و هه‌وڵی ئه‌نجام دانی نوێژی سونه‌ت و ڕۆژووی سونه‌ت بده‌ تا پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بده‌ تا خوای گه‌وره‌ زیاتر ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆیت به‌سه‌ردا بڕژێنێت و به‌ره‌و كار و كرداری زیاتری وه‌ك شه‌ونوێژ و خه‌تمی قورئان و هتد.... بڕۆی، ڕاسته‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ هه‌روا ئاسان نی یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر مسوڵمان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا بدوێ و له‌خۆی بپرسێت بۆچی هاتۆته‌ دنیا و مه‌به‌ست له‌ دروست بوونی چی یه‌ و چ سودێك ده‌بینێت گه‌ر ڕێگه‌ی دوور له‌خوا و گومڕابوون بگرێت؟ هه‌موو ئه‌م یرسیارانه‌ وای لێ ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ خوای گه‌وره‌ نزیك بێته‌وه‌.

6- پابه‌ند بوون به‌ دوعاكردن:
دوعا و زیكر و پاڕانه‌وه‌ چه‌كی مسوڵمانه‌، هیچ شتێ له‌ دوعا گرنگ تر نییه‌ بۆ مسوڵمان، به‌رده‌وام به‌ له‌گه‌ڵ زیكره‌كانی شه‌وانه‌ و ڕۆژانه‌ و به‌رده‌وام ویردی ڕۆژانه‌ بخوێنه‌ ، ئه‌توانی هه‌ر به‌ زمانی كوردی ئه‌و دوعایانه‌ بكه‌یت كه‌ ده‌ته‌وێ به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ دوعا و نزات قبوڵ بكات و پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه‌، پیغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه‌ وسلم) له‌ زۆربه‌ی فه‌رموده‌ شیرینه‌كانی دا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی دوعا كردوه‌ بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌ خوای گه‌وره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی مسولمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الدعاء أفضل العباده‌) دوعا و نزا و پاڕانه‌وه‌ باشترین خواپه‌رستییه‌.


7_ پابه‌ند بوون به‌مزكه وت :
وه هه‌روه‌ها مزگه‌وت ئه‌و شوينه‌يه كه خوشه‌ويسترين جێگايه له لاى خوداى گه وره بۆيه مزگه‌وت وه‌ك قه‌ڵغان به که‌ڵکه‌ بۆ پاراستنت له شه‌يتان ئهو ساتانه‌ى له مزگه‌وت داى وا هه‌ست ده‌كه‌ى دوورى له كوناه، بێ گومان گه‌ر دووريش بى له گوناه ئه‌وا ئيمانت به‌رز ده‌بێته‌وه‌، وه له حه ديسى سه‌حیح داهاتووه كه يه‌ك نوێژ به 25نوێژه كاتێك به 25 نوێژه‌ تۆ كارى چاكه‌ت زۆر كردووه .


8_ پابه‌ند بوون به‌هاوڕێی باش :

بزانه له‌گه‌ڵ كێ داده‌نيشى و له‌گه‌ڵ كى هه ڵده‌ستى به‌ڕاستى گرنكترين شتێكه له ژیانی گشت مرۆڤه‌کان، به‌ بیرو ڕای من براده‌ری باش له‌ سه‌د په‌رتووک باشتره‌ که‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و چۆن بێت تۆش ئاوا ده‌بێ له‌ هه‌ڵسووکه‌وتت، له‌ ڕه‌وشتت، له‌ به‌ندایه‌تی، له‌ کاری چاکه‌ت، له‌ خراپه‌ت، له‌ بانگه‌وازت بۆ دینی الله، هه‌ره‌وه‌ها زۆر که‌س ده‌ڵێ هه‌ڤاڵی باش له‌ کوێ هه‌یه‌، یان کوا هه‌یه‌؟ منیش ده‌ڵێم: برام له‌ مزگه‌وته‌کان به‌ ده‌ست ده‌که‌وێ، زۆره‌ به‌ڵام ئاگاداربه‌ مونافیقیشی زۆره‌.



به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-12 14:41:54

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆن ئاستى ئيمانت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه؟

dastakant xosh dada tina gian sarkawtuby azizakam.

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-12 14:44:34

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن ئاستى ئيمانت به‌رز ده‌كه‌يته‌وه؟

سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆس خۆشبێت ئه‌زیزی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net