.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















* زۆر لە لوبنانییەكان لە كاری نمایشكاری جلوبەرگەوە روو لە هونەر دەكەن بۆچی تۆ لە نمایشەوە رووت لە راگەیاندن كرد؟
- من یەكێكم لەوانەی زۆر حەز لە كاری راگەیاندن دەكەم بە هەموو شێوەیەكانییەوە، رەنگە هەندێك كەس پێیان وابێت كارێكی زەحمەتە و گرفتی زۆرە، بەڵام من پێموایە زۆر جیاوازی نییە لەگەڵ هەركارێكی دیكە، چونكە هەموو كارێك خۆشی و ناخۆشیی تێدایە و پێویستە مرۆڤ هەوڵی زۆر بدات بۆ ئەوە تێیدا سەركەوتوو بێت و بوونی خۆی بسەلمێنێت.
* لە بواری هونەری خۆت لەچ ئاستێكدا دەبینییەوە؟
- لەسەرەتای رێگام، بەڵام هەست دەكەم شتی باش دەكەم.
* تا چەند حەزت لە كاری نوێیە؟
- من هەمیشە حەز دەكەم ئەمڕۆ كارێك بكەم كە بە تەواوی لەگەڵ دوێنێ جیاوازی هەبێت
* لەو بوارانەی تێیدا كار دەكەی لە كامیان زیاتر خۆت بەسەركەوتوو دەزانی؟
- هەر بوارێك تایبەتمەندی و خۆشی و ناخۆشی خۆی هەیە، تەلەفزیۆن ماندووت دەكات سینەماش بۆ من ئێستا تا رادەیەك كارێك نامۆیە، من تا ئێستا لە چەندین شوێن و بە چەندین شێوە كارم كردووە و هەست دەكەم لە هەموویاندا شتێكم پێشكەش كردووە ئەگەرچی كەموكوڕیشی هەبووبێت.
* بۆچی زۆربەی هەرە زۆر نمایشكارانی جلوبەرگی لوبنانی روول كاری نواندن دەكەن؟
- من پێموایە تەنیا ئەوانە روو لە كاری نواندن دەكەن كە ئەو توانایەیان هەیە و دڵنیان لەوەی سەركەوتوو دەبن لەو بوارەدا، دەبێ ئەوەش بزانین كە كاری مۆدێل و نمایشكاری خۆی لە خۆیدا جۆرە هونەرێكە، چونكە نمایشكار لەبەردەم خەڵك رادەوەستێت وەك ئەوەی بڵێی لەسەر تەختەی شانۆیە.
* چەند گرنگی بە قسەی خەڵك دەدەیت؟
- هیچ كاتێك بیرم لێ نەكردۆتەوە و بە نیاز نیم وەلامی كەس بدەمەوە.
* حەز دەكەی لەگەڵ كام دەرهێنەر زیاتر كار بكەیت؟
- ئەو دەرهێنەرەی بزانم ئەكتەری زۆر خۆشدەوێت و هاوكاری دەكات.
* بە چ رەخنەیەك دڵخۆش بووی و بە چ رەخنەیەكیش دڵگران بووی؟
- باوەڕ ناكەم تا ئێستا رەخنەیەك هەبووبێت زۆر توڕەی كردبم یان ببێتە هۆی ئەوەی قسەیەكی نابەجێ بەرامبەر بە كەسێك بكەم، بێگومان زۆر رەخنەش هەیە بووەتە هۆی ئەوەی دڵخۆش بم بەتایبەتی ئەگەر هەستم كردبێت رەخنەیەكی بەجێیە و دوای ئەوەی بەدواداچوونی كارەكانی خۆم كردۆتەوە بۆم دەركەوتووە كە بە راستی كەموكوڕیم هەبووە لەو شوێنانەی باسیان كردووە.
* كەموكوڕییەكانت چین؟
- پێموایە هیچ كارێك بە كاملی نابێت، ئەگەر باسی كەموكوڕییەكانی خۆم بكەم ئەوا لە شومار نایەن.
* جوانی بۆ تۆ چی دەگەیەنێت؟
- زۆر باس لە مەسەلەیە دەكرێ زۆر كەس پێیان وایە من و چەندین هونەرمەند و راگەیاندنكاری دیكە تەنیا پشتە بە جوانی خۆیان دەبەستن بۆ ئەوەی خۆیان بخەنە دڵی خەڵكەوە، بەڵام پێموایە ئەمە تا رادەیەك ناحەقییە، من زیاتر گرنگی دەدەم بە ناوەڕۆكی شتەكان لە رووی دەقەوە نەك دیمەن و گرتەكان زۆر ئاساییە لە لام كە رۆڵێك ببینم كە گوزارشت لە كچێكی هەژار یان بەدەوی بكات بێ ئەوەی هیچ مكیاژێك بكات.
* ئایا جوانییەكەت هیچ یارمەتی داوی؟
- بێگومان نەك من بە تەنیا بەڵكو هەموو ئافرەتەكان ئەوانەی لە بواری هونەری كار دەكەن تا راددەیەك جوانی یارمەتی داون بۆ ئەوەی بتوانن بڕۆنە پێشەوە و بناسرێن، بەڵام ئەگەر من خۆم ماندوو نەكردبا چەندیش جوان بام ئەوا نەدەگەیشتمە ئەو ئاستەی ئێستا و بەردەوام بم بۆیە دەڵێم جوانی هەموو شتێك نییە، بەڵام دەبێ ئافرەت گرنگییەكی زۆریش بە جوانی خۆی بدات، زۆر ئاساییشە بۆ یەكێكی وەك من كە لە پێشبڕكێی شاجوانی پلەی دووەم بەدەستهێنابێت سوود لە جوانییەكەی وەربگرێت لەو بوارەی كاری تێدا دەكات
* خۆت بەچی دەزانی شاجوان یان نمایشكاری جلوبەرگ یان راگەیاندنكار؟
- من تەنیا خۆم بە لامیتا دادەنێم ئەوەی تر كارەكان دیاری دەكەن نەك من.
* پێش ماوەیەك چەند پروپاگەندەیەك دەربارەی تۆ كران وەڵامت چییە بۆ ئەمانە؟
- نامەوێ بە هیچ شێوەیەك باس لە رابردوویەك بكەم كە بۆ ناخۆشی بوو، دواتر راستییەكان بۆ هەموو لایەك دەركەوتن وەك خۆیان.
* هێز یان سۆز كامیان بۆ مرۆڤ پێویستترە لە ژیان؟
- زۆر گرنگە مرۆڤی بە هێز و توانا و خاوەن سۆز و بەزەیی بێت، هەرچەندە ئەمەش تا رادەیەكی زۆر دەگمەنە.
* تۆ تا چەند مرۆڤێكی ماددی؟
- تا ئەو راددەیەی پێویستم پێی هەیە.
* كێ زۆر هاوكاریت دەكات؟
- بەر لە هەموو كەسێك من هاوكاری خۆم دەكەم، چونكە ئەگەر من توانای ئەوەم نەبێت بوونی خۆم بسەلمێنم یان ئەو بەهرە و توانا شاراوەی كە هەمە جا لە هەر بوارێك بێت ئەگەر دەری نەخەم كەسانی دیكە چۆن دەتوانن یارمەتیم بدەن، بەڵا بە دڵنیاییەوە دەڵێم مرۆڤ بە تەنیا ناتوانێت هیچ شتێك بكات.
* تا چەند بە شانس هەیە لە ژیان؟
- من مرۆڤێكم هەوڵ دەدەم لە ژیاندا بە ماندووبوون بگەم بە ئاواتەكانم،چونكە ئەگەر مرۆڤ هەوڵ بدات ئەوا سەركەوتن لە ژیاندا كارێكی زۆر زەحمەت نابێت بێگومان رەنگە لە هەندێك بارودۆخدا شانسیش رۆڵی خۆی هەبێت.
* چ پیاوێك سەرنجت رادەكێشێت؟
-ئەو پیاوەی كە خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز و بڕیاری خۆی بێت.
* چ شتێك بێزار و توڕەت دەكات؟
- بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەكە بە گشتی، ئیش وكاریش هەندێك جار ماندووم دەكات.
* ترست لە چی هەیە؟
- زۆر لە دواڕۆژ دەترسم، زۆر ئاساییە لە لام كە لە یەك ئاستدا بژیم ئەگەر نزمیش بێت، بەڵام دەترسم رۆژێك لە رۆژان پێویستم بە كەسێكی نەشیاو بێت.
* هەوڵ دەدەی هەمیشە چۆن بی لە هەڵسەكەوتی رۆژانەتدا؟
- هەوڵ دەدەم هەمیشە لامیتا بم بێ ئەوەی دەورووبەر و ناوبانگ وام لێبكات خۆم بەشتێكی گەورەتر لە خۆم بزانم.
* خۆشەویستی بۆ تۆ چی دەگەیەنێت؟
- بە دڵنیاییەوە دەڵێم ئەڤەر خۆشەویستی نەبێت بەهیچ شێوەیەك ژیان بەردەوام نابێت.
* چۆن پلان بۆ كاری رۆژانەت دادەنێی؟
- زۆر جار هەیە دەرفەتێكت دووچاری شتێك دەبی بە رێكەوت بێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك خەیاڵیشت بۆی چووبێت، پێویستە لەو كاتانەدا ئەو دەرفەتانە بقۆزیتەوە بەشێوەیەك بە قازانجی تۆ بن، بەڵام بە گشتی من هەموو ئەو كارانەی ئەنجامیان پلانیان بۆ دادەنێم.
* ئاواتەكانت چین؟
- هیوادارم هەمیشە بتوانم كاری وا پێشكەش بە جەماوەرەكەم بكەم كە لێم رازی بێت، هەروەها هیوادارام بتوانم كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆم دابمەزرێنم جا لە هەر بوارێك بێت گرنگ نییە بۆ ئەوەی بتوانم ژیانی خۆمی پێ مسۆگەر بكەم. كولان


لهسهر هێڵ نییه









زؤرسوباس سؤزى خان سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه