❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 120 خێزانی ئاوارە چاویان لە دەستی ئافرەتێكە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-13 19:18:11

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

120 خێزانی ئاوارە چاویان لە دەستی ئافرەتێكە

پاشنیوەڕۆیەكی نیمچەفێنكی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو، بە خۆم و جانتامەكەمەوە ڕووم كردە ماڵی (ڕێواس ئەحمەد). بەر لەوەی بگەمێ، (ڕێواس خان) چەند مەترێك دوورتر لە ماڵەكەیەوە چاوەڕێی دەكردم.. لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا كورتەباسێكی (بەسیرە)ـی بۆ كردم كە خاتوونێكی كەركووكییە و زیاتر لە (25) خێزای ئاوارە بەڕێوە دەبات و زیاتر لە (95) خێزانی دیكەیش ڕوویان تێ كردووە. سەرەتا وەها دەزانیت كە ئەم ژنە دەبێت چەندە دەوڵەمەند بێت كە بتوانێت (120) خێزانی ئاوارە كە دەشێت هەر خێزانەی لە (4) كەس زیاتر بن، بەڕێوە ببات و یان چەندان ڕێكخراو و حكوومەت یارمەتیی بدەن. لەو بیركردنەوەدا بووم كە گەییشتینە بەر ماڵەكە و دوای چوونە ژوورەوە، خاتوونێكی تەمەن نێونجیم لە خواردنگەی ماڵەكەی خاتوو (ڕێواس) بینی كە ئەندازیاری كشتوكاڵ بوو، بەڵام نهۆ ئەو كارەی كە ڕێپۆرتاژەكە پێك دەهێنێت، پێوەندییەكی وەهای بە پیشەكەیەوە نییە، هەرچەندە كە لە شاری كەركووك سەرپەرەشتیی زەویی كشتوكاڵی و شوێنی هەڵێنانی هێلكە (مەفقس) دەكات و بەڕێوەبەری (ڕێكخراوی خێزانی كەركووك)ـە كە ڕێكخراوێكی كۆمەڵایەتییە و زیاتر كار لەسەر پرسە كۆمەڵایەتییەكان دەكات.

“پڕۆژەی ژنی ئاوارەی كەركووك”
(بەسیرە دەروێش مستەفا) كار لەسەر پڕۆژەیەك دەكات كە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی خێرخوازیدا خۆی دەبینێتەوە و وەك خۆی گوتی، ناوی ناوە “پڕۆژەی ژنی ئاوارەی كەركووك” كە زۆربەی ئەو ژن و كچانەی لەم پڕۆژەیەدا بەشدارن، كچ و ژنی ماڵەوەن و خاوەن كار و پسپۆڕیی تایبەت نین، بەدەر لەوەیش، زۆربەیان نەخوێندەوارن و باری ئابووریی خێزانیان خراپە. وەك (بەسیرە) گوتی: “ئەم پڕۆژەیەی من، ڕێگرە لە بەردەم بە لاڕێدا ڕۆییشتنی زۆربەی ئەو ژن و كچانە، بەوەی كە باری ئابوورییان ئەوەندە نالەبار و خراپە، كە ئامادەیی ئەوەیان تێدا هەیە، ڕوو بكەنە هەر كارێك بۆ بەدەستهێنانی پارووە نانێك”. خاوەن پڕۆژەی “ژنی ئاوارەی كەركووك”، پێداگری لەسەر ئەوە دەكردەوە كە بوونی پڕۆژەگەلی وەها، زۆرێك لە تاك و بێلانە و دەستكورتەكان ڕزگار دەكات لە (لەشفرۆشی)، (سواڵكردن) و (دەربەدەری). (بەسیرە) بەم شێوەیە باسی بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆژە دەستاودەستییەی كرد كە سەرپەرەشتیی دەكات: “سەرەتا خۆم دەچم داو و دەزوویان لە هەموو جۆرە ڕەنگەكان بۆ دەكڕم و كەتەلۆگی تایبەتی ئەورووپییان لە دروستكردنی پۆشاك و گەردەنبەند و .. پێ دەدەم كە ئەمە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەیە و دوای حەوتوویەك، سەردانیان دەكەمەوە بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكە و حەوتووی سێیەم، ئەو بەرهەمەی كە بەرهەم هاتووە، لە كراس و ملوانكە و دەستبەند و گەردەنبەند و زۆر شتی دیكە، لێیان دەكڕمەوە و كۆیان دەكەمەوە و لە پێشانگەیەك پێشانی دەدەم و بۆیان دەفرۆشم”.

ژنێك بە هەستكردن بە لێپرسراویەتییەوە كار دەكات
سەبارەی بەوەی كە ڕێكخراوەكان چەندە یارمەتیدەر بوونە بۆ پڕۆژەكەی (بەسیرە)، وەها هاتە ئاخاوتن: “دوو ڕێكخراوی ئەمەریكی، واتە (PRT و VOGA) كورتە یارمەتییەكیان داوم، بەڵام شتێكی وەها نەبووە و هەندێك دەستیان گرتوومە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆژەكەم و هەندێك لە بەرهەمەكانی دەفرۆشنەوە”. بەڵام هەروەك (بەسیرە) دەڵێت: “هەرچەندە كە ئەو ڕێكخراوانە درۆیان لەگەڵ كردم و لەگەڵم بەردەوام نەبوون، بەڵام ویژدانم ئەو ڕێگەیەی پێ نەدام كە دەستبەرداری ئەو خێزانانە بم كە هەموو هیوا و ئومێدیان من بووم و چاویان لە دەستی من بوو”. دواتر (بەسیرە) ڕوو دەكاتە فەڕەنسا و لەوێ دەكەوێتە ڕێكلامكردن بۆ بەرهەمەكانی و لە وۆركشۆپێكدا داوا لە ڕێكخراوەكان دەكات كە یارمەتیی بدەن، وەك خۆی دەڵێت: “ژنێك كە بەرپرسی یەكێك لە ڕێكخراوەكان بوو، هەستا و دەستی ماچكردم و گوتی تۆ (120) خێزان بەخێو دەكەی، تۆ پیرۆزی، بەڵام لە وڵاتەكەی خۆم، خێرخواز و ڕێكخراوەكان لایەكم لێ ناكەنەوە”.
دواتر هەر بۆ ئەم مەبەستە و كۆكردنەوەی یارمەتیی ئەم (120) خێزانە، ڕوو دەكاتە وڵاتەكانی ئەڵمانیا، بەلجیكا، فەڕەنسا، سوێد و بە خودی قسەی (بەسیرە): “كارەكانی ژنی كەركووك، زۆر لە هی ئەو وڵاتانە جوانتر بوو و هەم كواڵتیان لە هەموویان بەرزتر بوو”. (بەسیرە) لە دڵەڕاوكێیەكی قووڵدا دەژیت بۆ بەڕێوەبردن و فرۆشتنی بەرهەمەكانی ئەو كۆمەڵەیە.

كۆمەڵەژنی كەركووك كە لە (120) خێزان پێك دێت، بریتین لە:
ـ (45) خێزانی ئاوارەی یاریگەی شۆریجە
ـ (25) خێزانی ئاوارەی پەنجەعەلی
ـ (15) خێزان لە ئاوارەی فەیلەق
ـ زیاتر لە (35) خێزانی دیكە لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی نێو شاری كەركووك
وەنەبێت ئەم ژنە چاوی لە پارەی بەدەستهاتووی ئەو كەرەستە دروستكراوانە بێت كە لە لایەن ژن و كچانی ئاوارەوە دروست دەكرێن، بەڵكوو كەركووكچییەتیی (بەسیرە) و خۆشویستنی كەركووك و هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی ژنانی كەركووك، هەمووی هۆكاری ئەوە بوونە كە ئەم خاتوونە شارە و شار بكات بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكانیان، تاوەكوو بتوانێت هەندێك پارە و دەزوو و داو بداتەوە پێیان، وەك خۆی گوتی: “لە بازاڕی سەربازەكانی ئەمەریكا كە مانگی جارێك و ئەویش لە هەینی و شەممەیەكی نێو مانگەكە لە ساعەت (6)ـی بەیانییەوە تاوەكوو (8)ـی ئێوارە بە پێوە وەستاوم تاوەكوو پارەیك پەیدا بكەم بۆ ئەو ژنانەی كە بە هیوای گەڕانەوەی من لەبەر دەرگەكەیان دەچەقین”. وەك بەڕێوەبەری ڕێكخراوی ژنانی ئاوارەی كەركووك دەڵێت: “زۆربەی ئەو خێزانانە تووشی كێشەی كۆمەڵایەتیی بوون و زۆربەیشیان بە دەستی نەخۆشییەكانی وەكوو گورچیلەوە دەناڵێنن.
(بەسیرە) بۆ كارەكانی ئەم خێزانانە، چەندین پێشانگەی كردووەتەوە.

پێشانگەی یەكەم
پێشانگەی یەكەم، ڕێكەوتی 14/4/2008 لەنێو یاریگەی شۆریجە بوو كە هەموو ڕێكخراو و بەرپرسانی حكوومی و حیزبی بانگهێشت كرابوون، بەڵام وەك (بەسیرە) گوتی” “بە داخەوە لەو پێشانگەیە، تەنیا (270) هەزار دینار كۆبووەوە كە ئەویش (100) هەزار دینار لە لایەن بەڕێوەبەری پۆلیس و (100) هەزار دینار لە لایەن جێگری پارێزگار و (70) هەزار دیناریش كە ئەویش بە زۆریی بوو، لە لایەن قایمقامی شارۆچكەی كەركووكەوە بوو”.

پێشانگەی دووەم
پێشانگەی دووەم لە شاری سلێمانی بوو، كە كاركردن لەگەڵ ڕێكخراوی (مێرس)ـی كۆری ــ ئەمەریكی، بووە هۆی ئەوەی كە ئەم پڕۆژەیەیش بۆ ژنانی ئەنفال و شەهیدان لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ بەڕێوە بچێت. پێشانگەی سێیەم بڕیار وایە لە سەرەتاكانی مانگی (8) لە هەولێر بكرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە (بەسیرە) چاوێكی هیوای لە خەڵكی شاری هەولێر و حكوومەتە كە یارمەتیدەری بن لە سەرگرتنی پڕۆژەكە و گوتی: “هیوادارم خێرخوازانی شاری هەولێر و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و حكوومەت و حیزبەكان، یارەمەتیمان بدەن و كەرەستەكانمان لێ بكڕن، تاوەكوو بتوانین ئەو خێزانانە لەو مەینەتی و ئازارانەی ژیان، دەربهێنین”.
لە كۆتاییدا، (بەسیرە) دووبارە داوای لە خێرخوازان و حكوومەت كردەوە كە یارەمەتیدەری بن بۆ سەرخستنی پڕۆژەكەی.
هه وليربؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-13 19:20:09

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: 120 خێزانی ئاوارە چاویان لە دەستی ئافرەتێكە

ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم به‌رده‌وامبیت له‌ کاره‌کانت
هه‌ر بژیت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-13 21:32:28

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: 120 خێزانی ئاوارە چاویان لە دەستی ئافرەتێكە

سوباس كاكه بيستون كيان سه ركه وتوبيت كيانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net