.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد تائێستا 125 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ناسراو به‌ڤایرۆسی H1N1 له‌وڵاتدا هه‌بوه‌و به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 160 ملیۆن دۆلاری بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی حاڵه‌كه ته‌رخانكردوه.
به‌غدا، ئاوێنه: له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بریكاری ئه‌قده‌می وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دكتۆر عامر خوزاعی، ده‌ڵێت "عێراق خۆی بۆ خراپترین ئه‌گه‌ر ئاماده‌كردوه له‌باره‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزای بهرازهوهو به‌شی 25% دانیشتوانی عێراق ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی H1N1 له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش 160 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكردوه".
ناوبراو وتیشی "تائێستا 23 عێراقی و 96 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی لهعێراقو 6 بیانی له‌عێراق تووشی ڤایرۆسه‌كه بون، حاڵی توشبوه‌كانیش جێگیره‌و هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچونی نه‌خۆشییه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه عێراقییه‌كان له‌سه‌ره‌تای ره‌مه‌زانه‌وه تاكاتێكی نادیار سه‌فه‌ری عومره دوابخه‌ن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌ن بۆ ئه‌مساڵ (2009) كه‌م ده‌كرێته‌وه".
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
