❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فشاری ده‌روونی ستریس Stress

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-15 21:32:54

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

فشاری ده‌روونی ستریس Stress

سڵاو هاورێیان..

فشاری ده‌روونی Stress
Stressئه‌و فشاره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌كار ده‌هێنێت یان تووشی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ هۆڕمۆنی ( ئه‌درێنالین و كۆرتیزۆل ) له‌ ‌له‌شدا زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت وه‌كو : ( به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، خێرای لێدانی دڵ ، ئاره‌ق كردنه‌وه‌ و له‌رزین ، پشت و سه‌ر و سك ئێشه‌ ، به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره‌ له‌ خوێندا ، ڕه‌قبوونی ماسولكه‌ ، هه‌ناسه‌ سواری بێزار بوونی خه‌و ، توڕه‌بوون ، كۆنترۆڵ به‌سه‌ر خۆدا نه‌مان ، هه‌ڵه‌ كردن له‌كاردا ، حه‌ز به‌ته‌نها كردن و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵ ، بڕوا به‌خۆ نه‌بوون و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كران به‌خێرای ئه‌و كاته‌ ئه‌م نیشانانه‌ ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كانی وه‌ك دڵ و مێشك وه‌ستان و غه‌م داگرتن و نه‌خۆشی ده‌روونی و شێر په‌نجه‌ و زۆر نه‌خۆشی تری ده‌روونی و به‌ده‌نی ) .
ده‌بێت Stress بكه‌ینه‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئیجابی و ئه‌وی تریان سلبی . به‌كارهێنانی فشاری ده‌روونی ئه‌گه‌ر له‌سنوور و كۆنترۆڵی خۆمان ده‌رنه‌چێت و بتوانین پشوو بده‌ین و خۆمان بهێنینه‌وه‌ دۆخی خۆمان ئه‌و كاته‌ باشه‌ ! واته‌ ئیجابیه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به‌رده‌وام بووین و سنورمان دانه‌نا ئه‌وا ئه‌و كاته‌ وه‌كو باسمان كرد له‌ سه‌ره‌وه‌ تووشی ئه‌و كێشانه‌ ده‌بین .
وه‌رزشه‌وانه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا زۆر به‌ فشاره‌وه‌ هه‌موو تواناكاانیان به‌كارهێنا له‌ چه‌ند خوله‌كی سه‌ره‌تادا ، ئه‌و كاته‌ بڕناكه‌ن و ماندوو ده‌بن . مرۆڤ فشارێكی گه‌وره‌ی ڕۆژانه‌ی له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م زانسته‌ به‌كاربهێنن بۆ به‌ره‌نگاری كردنه‌وه‌ی ، ئه‌گینا هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ ناو ده‌چێت و جیهانێكی نه‌خۆشمان لێده‌رده‌چێت .

هه‌واڵه‌ جیهانیه‌كان به‌هۆی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌ و كتێبه‌كانه‌وه‌ زیاتر له‌ 85٪ ی هه‌واڵی سلبی جیهانی ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت له‌ كتێبخانه‌كاندا كه‌م كتێبێكت یان بابه‌تێكت به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه‌ هه‌واڵی ئیجابی تێدابێت ، مرۆڤ بۆیه‌ دوو دڵ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانێت ئه‌مڕۆ چی هه‌یه‌ ؟ به‌ڵام نازانێت كه‌ سبه‌ینێ چی ڕووده‌دات . زۆر جار Stress ده‌بین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ په‌له‌ ده‌كه‌ین نه‌وه‌كو فریای فڵان شت نه‌كه‌وین ، مرۆڤ به‌هۆی جێگۆڕكێ و ئاماده‌بوون بۆ تاقیكردنه‌وه‌ و پاڵه‌وانێتی ژن هێنان وشوو كردن و باركردن و جیا بونه‌وه‌ و ترس و بێكاری و مردن و له‌دایك بوون و ده‌نگه‌ ده‌نگ و قه‌ره‌باڵغی و خانه‌نشینی و ئیش گۆڕین و چاوپێكه‌وتنی تازه‌ و له‌سه‌ره‌دا وه‌ستان و قسه‌كردن بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و ....... هتد قه‌له‌ق و Stress ده‌بێت .
زۆر یارمه‌تی هه‌ن ئێستا باش خۆی ئاماده‌بكات و له‌م دڵه‌ ڕاوكێ و فشاره‌ ده‌رونیانه‌ ڕزگاری بێت ، ئه‌ویش گوێگرتن له‌ مۆسیقای هێمن و پشوودان و وه‌رزش كردن و پێكه‌نین و كردنی وه‌رزشی ده‌روونیه‌ .

kurdmax

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net