.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










بەرنامەیەکی کرداری بۆ مانگی ڕەمەزان.....
بەرنامەیەکی کرداری بۆ مانگی ڕەمەزان.....
السلام علیکم و رحمتە اللە و برکاتە ....
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گەورە و باڵا دەست وە سەلام لەسەر کۆتا پەیامبەر (موحەمەد) و هاوەڵان و شوێن کەوتوانی تا ڕۆژی دوایی....
بابەتی ئەم جارە بەرنامەیەکی کرداریە کە هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت جێبە جێی بکات ، بێگومان بە پابەند بوون بەم بەرنامەیەوە پاداشتێکی زۆرمان دەست ئەکەوێت..
بە نووسینەوەی ئەم بەرنامەیە لەسەر پەڕەیەک و چاو پێداخشانەوەی هەموو ڕۆژێک پێش خەوتن زیاتر یاریدەدەر دەبێت بۆ پابەند بوون...
بەم شێوەیە :
ئامۆژگاری یەکەم : نوێژەکان : ئامۆژگاری پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) پێش وەفاتی دەیفەرموو " الصلاة الصلاة و ما ملكت أيمانكم".
1- نوێژکردن لە مزگەوت بە کۆمەڵ بۆ پیاوان ، وە ئافرەتان لە کاتی خۆیدا و لەماڵەوە.
2- نوێژە سوننەتەکانی پێش و پاش نوێژە فەرزەکان ،وە نوێژی تەراویح.
3- نوێژی وتر و چێشتەنگاو ، وە نوێژی ئیستیخارە و نوێژی پێویستی.
4- گرنگی دان بە پاڕانەوە لە کاتی کڕنووش بردندا ، ملکەچ بوون بۆ خوای گەورە و گرنگی دان بە تەدەبوری ئایەتەکان و تێگەشتن لێیان ،وە خوێندنی دوعاکانی پاش نوێژ.
ئامۆژگاری دووەم: قورئان :
1- ڕەمەزان مانگی قورئانە : پێویسته لەم مانگەدا بەلایەنی کەمەوە جارێک خەتم بکرێت ، وه گوێگرتن لێی لە ماڵەوە بێت یان لەناو ئۆتۆمبێل.
2- هەوڵ بدە ئەو جوزئە بخوێنیت کە ئیمام لە نوێژی تەراویحدا شەو دەیخوێنێت بۆ زیاتر تێگەشتن.
یەک پیت بەرامبەر دە چاکە دەنوسرێت ،وە خوای گەورە بیەوێت پاداشتی زیاتر دەنوسێت ،لە ڕەمەزاندا تەنانەت چرکەش بە فیڕۆ مەدە چونکە زۆر بە نرخە.
ئامۆژگاری سێیەم : تەراویح
1- لەیەکەم شەوی ڕەمەزانه وه پابەند بە بە تەراویحەوە.
2- نوێژکردن لەو مزگەوتەی کە لە تەراویحدا جزئێک دەخوێنێت یارمەتیدەرە بۆ خەتم کردنی قورئان .
3- نوێژ کردن لە مزگەوتێک دا کە گەورەبێت زۆرباشە چونکە لە ناو کۆمەڵێک نوێژ خوێنی زۆردا خشوع و ترس و ملکەچی لەگەڵ دەبێت.
4- پێویست ناکات دوای نوێژ زۆر بمێنیتەوە... کات بە نرخە و ئەگەر بێ هودە بەفیڕۆت دا ناگەڕێتەوە.
5- هەوڵبدە لە مزگەوتێک بیت کە نزیکترین بێت لە ماڵەکەتەوە ، بۆ کات باشترە هەروەها بۆ گەیاندنی ئامۆژگاریەک چونکە ئەوانەی دەیانبینیت ناسراون.
ئامۆژگاری چوارەم : بەخشین
1- زۆر ببەخشە هەتا لە تواناتدا هەیە... ڕۆژێک بەسەرتدا تێنەپەڕێت بە بێ بەخشین ئەگەر شتێکی کەمیش بێت. "اتقوا النار و لو بشق تمرة".
2- ئەگەر توانات هەیە هەوڵ بدە خواردن بۆ ڕۆژوەوانان دابین بکە.
3- هەژارانت بیرنەچێت بەتایبەتی ئەوانەی کە دەیانناسیت لە خزم و دۆستان و دراوسێکانت ، هەوڵبدە پێش هاتنی جەژن کەسێکی ناسراوت نەبێت کە لە ناخۆشیدا بێت ئەگەر تۆ بتوانی یارمەتی بدەیت.
4- زەکاتی فترو زەکاتی ماڵت بیرنەچێت و بۆ دوای نوێژی جەژن هەڵیمەگرە،چونکە سەرەڕای بە جێهێنانی زەکاتەکەت پاداشتێکی زۆر وەردەگریت وە دڵی هەژارانیش خۆش دەکەیت.
ئامۆژگاری پێنجەم : خزمایەتی و سیلەی ڕەحم
1- بەشداری کردن و ئامادە بوون لە خواردنی بە کۆمەڵ ، یان هاوڕێ و خزمەکانت بانگهێشتی خواردن بکە بەمەرجێک زیادەڕەوی نەکەی لە دروستکردنی خواردنەکەدا.
3- هەوڵبدە وەڵامی هەموو بانگهێشتەکان بدەیتەوە و پەیوەندی خزمایەتیت بیر نەچێت.
4- ئەوانەی کە نێوانیان تێکچووە و پەیوەندیان پچراندووە ئاشتیان بکەرەوە.
ئامۆژگاری شەشەم : زمانی خۆت بگرە
1- هەرشتێک خێری تێدا نەبێت مەیڵێ و زمانت بە یادی خوای گەورە سەرقاڵ بکە.
2- فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە.
3- پاڕانەوە و دوعاکانت بیر نەچێت وە هەمیشە بە زەردەخەنەیەکی ئارام لەسەر دەم و چاوت دەربکەوێت.
4- خۆت لە غەیبەت کردن و قسە هێنان و بردن بەدوور بگرە ، دەنگت بەرز مەکەرەوە و زۆر موناقەشە مەکە .
5- دوور بە لە درۆکردن ، هەرگیز وشەی نابەجێ بەکار مەهێنە ،پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (ليس المؤمن بالطعّان و لا اللعّان و لا بالفاحش و لا بالبذيء).
ئامۆژگاری حەوتەم : تۆ و تەلەفزیۆن
وەک دەزانین لە ڕەمەزاندا چەندین زنجیرە و بەرنامە دادەبەزێت ، باش وایە کاتێکی زۆر لەوەدا بەسەر نەبەین چونکە ئەو کاتانە زۆر پیرۆزن بە لە دەستمان نەچێت ،بەتایبەتی سەیرکردنی ئەو بەرنامانەی کە لە بنەڕەتدا لە ئیسلامدا نەهی لێکراون.
ئامۆژگاری هەشتەم : بانگەواز لە پێناوی گەیاندنی ئەم ئاينە پیرۆزە:
1- پابەند بە بەبانگکردنی کەسێک بۆ سەر ڕێگەی ڕاست ، دڵەکان لەم مانگەدا زۆر نەرم دەبن و زیاتر گوێڕایەڵی فەرمانی خوا دەبن بۆیە ئەم هەلە بقۆزەرەوە. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : "لأن يهدي الله بك رجلا واحدا خير لك من حُمَر النِعَم ".
2- بە تەنها مەڕۆ بۆ نوێژی بە کۆمەڵ و تەراویح بە بێ ئەوەی کەسێکت لەگەڵ نەبێت ، بەتایبەتی ئەگەر پابەندی ئەو پەرستشە نەبێت.
3- مەرج نیە تەنها لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت بێت با کەسێکی تريش بێت یارمەتی بدە و بانگی بکە ، چەند خۆش دەبێت ئەگەر هێشتا ڕەمەزان تەواو نەبوە و تۆ زیاتر لە کەسێکت بۆ هیدایەت ڕێنوێنی کردوە.
ئامۆژگاری نۆیەم : ئیعتیکاف
1- دەتوانیت پشوویەک لە کارەکەت وەربگریت بەمەرجێک زیانی بۆ کارەکەت نەبێت ،هەوڵ بدە بۆ دە ڕوژی کۆتایی ئەگەر توانات نە بوو چەند رۆژێک وە ئەگەر هەر نەتتوانی چەند کاژێرێک هەوڵ بدە بە تەنها بمێنیتەوە.
2- لە کاتی مانەوەت قسەکردنت کەم بکەرەوە.
3- لە ڕۆژدا قورئان خوێندن و زیکر و دوعا و نوێژەکان بکە ،بە شەویش نوێژی تەراویح و پاڕانەوەو داوای لێخۆشبوون وشەو نوێژ زیندوو بکەرەوە.
4- هەلێک دابنێ بۆ گەشت کردن بۆ لای خوای گەورە .... هەلێک ڕزگارت بکات لە ناخۆشی و ڕێگرەکانی دونیا ، ئەو کاتەت تەنها بۆ خوا بێت بزانە چۆن دوای ئیعتیکافەکەت ئاسوودە دەبیت.
ئامۆژگاری دەیەم : تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای خوا
مانگی ڕەمەزان گەورەترین هەلە بۆ گەڕانەوە لە تاوانەکان و تەوبە کردن لە هەموو گوناهەکانی تەمەن..
هەلێکەبۆ کردنەوەو هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ خوای گەورە... هەلێکە وات لێدەکات پەڕەی کردەوەکانت سپی و پاک بێت.
لە فەرمودەیەکدا کە بوخاری و موسلیم ڕیوایەتی دەکەن پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)دەفەرموێت : " من صام رمضان إيمانا و احتسابا غُفِر له ما تقدم من ذنبه ".
خوایە گیان بە ناوە جوانەکانت لێت دەپاڕێمەوە لە گوناهەکانمان خۆشبیت و ڕۆژوەکانمان لێ وەربگریت .... بە هیوام سوودی بۆ هەموو موسڵمانێک هەبێت....
و اخر دعوانا ان الحمد للە رب العالمین...
وەرگێڕان بە دەستکاریەوە : سایە فارس
ئیسلام دۆست

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت تینا خان ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه خوا پادشتی خێرت بداتهوه

لهسهر هێڵ نییه









سوپاستهکهم کاکه حسێن دهستی تۆس خۆشبێت سوپاس بۆ پهیامهکهت
لهسهر هێڵ نییه









dasakant xosh bet ensha allah sarkawtw abe la hamwkarakanta harbzhet

لهسهر هێڵ نییه









سوپاستهکهم کاکه ههردی به هیوای سهرکهوتن بۆ تۆی بهڕێزیش
لهسهر هێڵ نییه




تينا خان ده سته كانت خوشبيت به راستى بابه تيكى باشه و تيروته سه له به لام هيوا دارم توى به ريز له ريكاى نوسينه كانته وه ئاموزكارى كجانى به ريز بكه يته وه با هه ر نه بى له مانكدا خويان دابوشن باوه ر كه خوم له ناو بازاريكى شاريك له شاره كانى هه ريم ئافره تيكم بينى به جاوى خوم ناوكى به ده ره وه بوو خويشى روخساريكى زور جوانى هه بوو به راستى كه نج زور به سه بره به رانبه ر به و ديمه نانه . خوا بمانباريزى له كجي جوانى قاج و قول رووت . به خودا ئه و جوره كجانه ناسنامه ى خانه نشنيان بو شه يتانى مه لعون ده ركردوه .جوه ته وه مال . له كه ل ريز بو كجانى ترى به ريز خوشكى منن ئه وانه ى خويان له رووتى ده باريزن .

لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش بێت تینا گیان خۆشترین شت له ڕهمهزاندا خهتمی قورئان و نوێژی تهراویحه له مزگهوت. سهرکهوتوو بیت بهقوربان .


لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس کاکه زیرهک ئیشالله خوا هیدایهتیان ئهیات سوپاس بۆ پهیامهکهت
سوپاس هانا گیان زۆر ڕاسته ڕهمهان ههمو کاتهکانی خۆشه ههر سهرکهوتوبیت ماڵهکهم
لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش تینا گیان سهرکهوت و بیت بهقوربان


لهسهر هێڵ نییه









سوپاس لهنیا گیان دهستی تۆش خۆشبێت ئهزیزم
لهسهر هێڵ نییه








ده سته كانت خؤش بيت


لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه





زؤر سوباس بؤ بابةتة بةنرخةكةت

لهسهر هێڵ نییه









سوپاس بۆ پهیامهکانتان دهستی ئێوهش خۆشبێت
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
