❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاره‌ق ده‌ردانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-18 08:17:13

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئاره‌ق ده‌ردانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ

ئاره‌ق ده‌ردانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ 

زانایه‌كی‌ ئه‌لمَانی‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆری‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ،  ڕوونی‌ كردۆته‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاره‌قێكی‌ زۆر ده‌رده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی‌ هه‌بوونی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ بێت، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌كانی‌ (غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌) یان (تێكچوونی‌ هۆرمۆنه‌كان)، وه‌ هه‌ندێكجار به‌ڕاده‌یه‌كی‌ كه‌متر، هه‌بوونی‌ لوو له‌ناو مێشكدا ده‌بێته‌ هۆی‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌ بۆنێكی‌ ناخۆش‌و تیژی‌ لێدێت.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بن، چاكتر وایه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن، چونكه‌ مرۆڤی‌ ئاسایی‌ كه‌ ئاره‌ق ده‌كاته‌وه‌، زۆر به‌كه‌می‌ بۆنی‌ لێدێت.

له‌وڵاتانی‌ پێشكه‌وتوودا بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشییه‌، ئامێرێكی‌ تیشكی‌ ئاوی‌ (wasserstrahlassistierten Technik) هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئاره‌قه‌ی‌ پێستی‌ مرۆڤ هه‌ڵده‌مژێت‌و توانای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ (80% تا 90%)ی‌ هه‌یه‌.

هه‌ندێ‌ هۆكاری‌ تریش هه‌ن كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ڕێژه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ ئاره‌ق له‌جه‌سته‌ی‌ مرۆڤدا، وه‌ك (ترس، شه‌رم یان حاڵه‌تی‌ ده‌روونی‌)، كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌قسه‌كردن‌و یارمه‌تیدان‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌، له‌لایه‌ن پزیشكی‌ ده‌روونناسی‌ پسپۆڕه‌وه‌.

ئامۆژگاری‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ڕۆژه‌ گه‌رمه‌كانی‌ هاویندا ئاره‌قی‌ زۆر ده‌كه‌نه‌وه‌، باشتره‌ جلوبه‌رگێكی‌ وا له‌به‌ربكه‌ن كه‌ هه‌وا به‌ئاسانی‌ هاتوچۆ بكات تیایدا، هه‌روه‌ها خۆیان له‌خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی‌ شیرینی‌ به‌دووربگرن‌و ته‌نها ئاوو چای‌ شله‌تێنی‌ بێشه‌كر بخۆنه‌وه‌.

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net