.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چیرۆکی گێژاو/ به‌شی یه‌که‌م
نوسینی / سادق هیدایه‌ت
(هۆمایون) له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یووت:
((ئایا رِاسته؟..ئایا دهشىَ؟ وه‌ها گه‌نج, لهوىَ له (شاعه‌بدولعه‌زیم) له‌نێوان هه‌زاران مردوویتر, لهژێرخاكى سارد وشێدار نوستوو... كفن به‌له‌شیه‌وه وشكبوو! ئیتر نهسهرهتاى به‌هار ده‌بێنێت ونه كۆتایى پاییز ونهرِۆژانى خه‌فه‌تبارى وه‌كوو ئهمرِۆ...ئایا سۆماى چاوانى و ئاوازى ده‌نگى به یه‌كجارى گوژاوه!.. ئه‌و كه ئه‌وه‌نده ده‌م به خهندهبوو وقسه خۆش‌بوو...)).
هه‌ور ئاسمانى داگرتبوو, ته‌نكه هه‌ڵمێك سه‌ر شووشه‌ى په‌نجه‌ره‌كانى داپۆشیبوو ولهپشتهوهى شووشه‌كه سه‌ربانى ماڵى دراوسىَ ده‌بینرا كه بستێك به‌فرى له‌سه‌ر دانیشتبوو. وركه به‌فره‌كان به‌ئه‌سپایى وبهنهرمى له هه‌وادا دهخوولانهوهو له‌سه‌ر لێوارى سه‌ربان داده‌نیشتن. لهدووكهڵدانى سه‌ربان دووكه‌ڵێكى رِهش ده‌رده‌هات كه له‌ناو هه‌وادا پێچى ده‌خوارده‌وه‌و ورده ورده له‌ناو ده‌چوو.
هۆمایوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى گه‌نجه‌كه‌ى و(هۆما) كچهبچكۆڵانهكهى له‌دیوه‌خان له‌پێش ئاگردان دانیشتبوون. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى رِۆژانى هه‌ینى كه له‌م ژووره‌دا خۆشى وشادومانى به‌رپابوو, ئهمرِۆ هه‌موویان په‌شێوو خه‌مبار بوون. ته‌نانه‌ت كچه بچكۆڵانهكهیان كه ئه‌وه‌نده قسه خۆش‌بوو, ئهمرِۆ بووكه شووشه گێچینه ده‌م وچاو شكاوهكهى له‌ته‌ك خۆى داناوه, مات وبێده‌نگ سه‌یرى ده‌ره‌وه‌ده‌كات. پێدهچىَ ئه‌ویش زانیبێتى كه‌م وكورِیهك له ئارادایه وئه‌ویش نه‌بوونى مامه‌ى خۆشه‌ویست مامه (بارام)ه كه وه‌ك رِۆژانى پێشوو ئه‌مجاره‌یان نه‌هاتبوو. وهه‌روه‌ها به‌مه‌ى زانیبوو كه خه‌مبارى وپهشێوى دایه وبابه له‌به‌ر ئه‌وه‌وه‌یه:جلى رِهش, چاوى سوورى خهونهدیته ودووكهڵى جگاره كه له‌هه‌وادا په‌نگى ده‌خوارده‌وه گشتى ئه‌مه‌ى دهسهلـماند.
هۆمایوون چاوى له ئاگرى شۆمینه برِیبوو, به‌ڵام بیرى له‌لایه‌كیتر بوو. رِۆژانى ساردى زستانى هاته‌وه‌بیر كه له قوتابخانه بوون, ئه‌و كاته‌ى كه وه‌ك ئێستا بستێك به‌فر ده‌كه‌وته سه‌ر زه‌وى, كاتێك كه زه‌نگى پشوودان لێده‌درا ئه‌و وبارام ده‌رفه‌تیان به‌كه‌س نه‌ده‌دا. یاریه‌كه‌یان له‌م كاته‌دا به‌رده‌وام یهكجۆربوو: تۆپڵه بهفرێكیان له‌سه‌ر زه‌وى دهخهڵتاند تاكوو گه‌وره ده‌بوو, دوایى له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان ده‌بوون به دوو ده‌سته، ده‌یانكرد به‌سه‌نگه‌ر وشهرِه تۆپڵهمه ده‌ستى پێده‌كرد. بهبىَ ئه‌وه‌ى كه هه‌ست به‌سه‌رما بكه‌ن به‌ده‌ستى سوور ههڵگهرِاو كه به‌هۆى سه‌رماى زۆره‌وه واى لێهاتبوو تۆپڵهمه به‌فریان لێكترى ده‌دا. رِۆژێك كه سه‌رگه‌رمى ئه‌م یاریه بوون, هۆمایوون چه‌نگه به‌فرێكى تهرِى كوشى وبۆلاى بارامى هاویشت كه نێوچاوانى بریندار كرد. چاودێرى قوتابخانه هات و چه‌ند شولكى له‌به‌رى ده‌ستى هۆمایوون دا, له‌وانه‌یه ئه‌مه سه‌ره‌تاى هاورِێتى ئه‌وان بووبێت كهتاكوو ئه‌م دواییانه هه‌ركاتێك كه برینى ناوچاوانى ئه‌وى ده‌بینى ئه‌و شوولكانهى وه‌بیر ده‌هاته‌وه كه‌له به‌رى ده‌ستیان دابوو. له‌م ماوه ههژدهساڵیهدا ئه‌وه‌نده گیان وبیریان لێك نزیكببۆوه كهنهتهنیا بیر‌و هه‌ست وسۆزى زۆر نهێنى خۆیان له‌لاى یه‌كترى باسده‌كرد, به‌ڵكوو له‌زۆربه‌ى ئه‌و بیر‌و خه‌یاڵانه‌ى یه‌كترى كه هێشتا نهدركابوون ده‌گه‌یشتن.
تارِادهیهكى زۆر هه‌ردوویان, یه‌كجۆر بیركردنه‌وه‌و داخوازى ویهكجۆر رِهوشتیان هه‌بوو. هه‌رگیز كه‌مترین ناكۆكى یان بچووكترین ململانێیه‌ك له‌نێوانیاندا رووى نه‌دابوو. تاوه‌كوو پێرىَ به‌یانى له داییره ته‌له‌فۆنیان بۆ هۆمایوون كرد كه بارام میرزا خۆى كوشتوه. هۆمایوون یه‌كسه‌ر سووارى كه‌ژاوه‌یه‌ك بوو به‌خێرایى خۆى گه‌یانده ژوورسهرى بارام, ئه‌و ده‌سماڵه سپیه‌ى كه به‌سه‌ر ده‌م وچاویان دادابوو وخوێن له پشتیه‌وه پژابوو به‌ئارامى لایدا. برژانگى خوێناوى, مێشكى سه‌رى كه پژابوه سه‌ر باڵنج, ئه‌و پشكه خوێنانه‌ى كه رِژابوونه سه‌ر مافوور, گریان وبىَئارامى خزمانى وه‌ك بروسكێك كارى تێكرد. تاكوو ئێواره كه ناشتیان هاورِێتى تابووته‌كه‌ى كرد. ناردى چهبكه گوڵێكیان هێنا وله‌سه‌ر گۆرِهكهى دانا ودواى دوایین ماڵئاوایى به‌دڵێكى پرِخهم بۆ ماڵ گهرِاوه. به‌ڵام له‌و رِۆژهوه تاكوو ئێستا بۆ ساتێك ئارامى نه‌بوه, خه‌و بۆ چاوانى نامۆ ببوو وموى سپى له‌سه‌ریدا به‌دیاركه‌وتبوون, پاكه‌تێك جگه‌ره‌ى له‌به‌رده‌م بوو به‌دواى یه‌كدا ده‌یكێشا.
یهكهمینجاربوو هۆمایوون له‌بابه‌تى مه‌رگ وردببۆوه وبیرى لێده‌كرده‌وه, به‌ڵام بیرى بۆ هیچ نهدهرِۆیشت. هیچ رِاو بۆچوونێك نه‌یده‌توانى متمانه‌ى پێبدات.
به‌ته‌واوى سه‌رسام ببوو ونهیدهزانى دهبىَ چیبكات, هه‌ندێجار وه‌ك شێتانى لێده‌هات, هه‌رچى حهوڵى ده‌دا نه‌یده‌توانى


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس کاکه سیروان گیان زۆر سوپاس باوانم
به‌شی دویشم خوێنده‌وه زۆر زۆر ده‌ستت خۆش به‌ریزه‌که‌م
به‌خته‌وه‌ر بیت ئیشه‌لا

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستتان خۆش و ته‌مه‌ن درێژ بن هیوادارم که چه‌ند ساتێکی خۆشتان له‌گه‌ل بردبێته سه‌ر دووباره ده‌ستتان خۆش و سه‌رکه‌وتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه