.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














رۆژنامەی ماركای وەرزشی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی وولاتەكەیان نرخی یاریزانی هۆلەندی یانەكەیان “ڤیسلی ئشنایدەر” لە 25 ملیۆن یوروە دابەزاندووە بۆ 15 ملیۆن یورو. ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار بەرپرسانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالیا داوای یاریزانی هۆلەندیان كردووە بەلام بەرپرسانی یانەی شاهانە نرخی ئەو یاریزانەیان بە 25 ملیۆن یورو خەملاندبوو و ئێستا ئامادەنە ئەو یاریزانە بە نرخی 15 ملیۆن یورو پێش كەش بە یانەی ئیتالی بكەن . لە لایەن خۆیانەوە بەرپرسانی یانەی ئینتەر گرێبەستێكیان بە نرخی 8 ملیۆن پێش كەش بە بەرپرسانی یانەی ئیسپانی كردووە كە پێناچێت بەرپرسانی یانەی شاهانە بەم نرخە دەست بەرداری شنایدەر بن. سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ” فلۆرینتینۆ پرێز” بۆ ئەوەی بتوانێت برێك لەو پارەی كە خەرجی كردووە لە پێناو هێنانی چەند یاریزانێك پێویستە چەند لە یاریزانێكی یانەكەی بفرۆشێت.
یاریگا
___________________

لهسهر هێڵ نییه