.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سوودەكــانی گــۆشت
گۆشتی ماسولكە Muscle meat: سەرچاوەیكی زۆر باشە بۆ پرۆتین، كۆمەڵەی ڤیتامین B، كانزای ئاسن، زینك، كانزای سیلینیۆم.
گۆشتی ئەندامەكان Organ meats: بڕی زۆریان لە كۆلیستیرۆل تێدایە،هەروەها سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ كانزای ئاسن و زینك، ڤیتامین B12 و فۆلێت، ڤیتامین A.
ئەو ئاسن و زینكەی ناو گۆشت، زۆر بە ئاسانی لە كۆئەندامی هەرسەوە هەڵدەمژرێ بە تایبەتی ئەگەر سەوزە و دانەوێڵە لەگەڵ گۆشتدا بخورێت. هەروەها گۆشت سەرچاوەی سەرەكییە بۆ ڤیتامین B12، ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ دروستبوونی خرۆكە سوورەكانی خوێن و تەندروستیی كۆئەندامی دەمار. جگە لەمانە، گۆشت مادەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزی تێدایە بە ناوی گلوتاتایۆن Glutathione كە رۆڵی هەیە لە پاراستنی شانەكانی مێشك لە كرداری ئۆكسان. ئۆمیگا 3 مادەیەكی چەورییە كە لە گۆشتدا هەیە، كە لە ترشە چەورییە ناتێرەكانە و سوودی زۆری هەیە بۆ لەش و مێشك. بەهەرحاڵ، ئەوانەی كە پارێزیان هەیە لە كۆلیستیرۆل و چەوری ئاژەڵی، دەبێ زۆر بە كەمی و گۆشتی بێ چەوری بخۆن. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه