❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆتاییان بە ژیانی كچە تاقانەكە هێنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-20 08:37:07

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

كۆتاییان بە ژیانی كچە تاقانەكە هێنا

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی هەولێری فریاكەوتن لەو بارەیەوە گوتی: “هێزەكانی پۆلیس بە پەلە كچێكی تەمەن (21) ساڵانیان هێنایە نەخۆشخانە، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، هەوڵێكی زۆریان دا بۆ ئەوەی بتوانن لە مەترسی ڕزگاری بكەن، بەڵام بە هۆی سەختیی برینەكەیەوە، دواجار هەواڵی مەرگیان ڕاگەیاند”.

“كوا كچە تاقانەكەم”
دایكی ئەو كچە جوانەمەرگە، كە بە تەلەفون لە هەواڵی كچەكەی ئاگادار كرابووەوە، زۆر بە پەشۆكاوییەوە، لە نێو حەوشەی نەخۆشخانەدا دەگەییشتە هەر كەسێك، دەیگوت: “كوا كچەتاقانەكەم”.

چۆن كچەتاقانەكە كوژرا؟
هەفتەیەك لەمەوبەر، كچێكی تاقانە، لە شاری هەولێر كۆتایی بە ژیانی هێنرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، عەمید(عەبدولخالق تەڵعەت)، دەربارەی چۆنیەتی گیانلەدەستدانی بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: “لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەر کەوتووە كە ئەو كچە تاقانەیە، بە دەستی قوتابییەکی هاوڕێی خۆی کوژراوە، بەڵام دواتر تاوانبار دەستگیر کراوە و ددانی بە تاوانەکەیدا ناوە."
هاوكات بە پێی بڵاوكراوەی ماڵپەڕی پۆلیسی هەولێر، تاوانبار گوتوویەتی: “لەو کاتەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی سواری ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بووە، دەمانچەیەکی جۆری (برۆنیک 14خۆر)ـی لە ناو چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکەی دەر هێناوە و گوایە وای زانیوە فیشەکی تێدا نییە و، دەستی ئاڕاستەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و پەنجەی بە ماشەی دەمانچەكەوە ناوە، لەو کاتەدا کە كچەكە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بووە، گوللەیەک بەر سنگی کەوتووە و گیانی لە دەست داوە”.

چەك لە ماڵاندا ناهێڵرێت
لە هەرێمی كوردستاندا، زیاتر لە (500) ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی هەن، كە كار بۆ چاكسازیی كۆمەڵگە دەكەن، بەڵام لە بەرانبەردا، تا ئێستایش بەشێك لە گەنجان دەمانچە بە بێ مۆڵەت هەڵدەگرن. بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، وێڕای جەختكردنەوە لە دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بە بێ مۆڵەت چەك هەڵدەگرن، ئەوەی خستە ڕوو كە لە هەولێری پایتەختدا ئەو دیاردەیە زۆر كەم بووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو كەسانەی كە چەك هەڵدەگرن زۆربەی هەرەزۆریان لە دەستگەكانی ئاساییش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان كار دەكەن و یاسا ڕێگەی پێ داون.
عەمید (عەبدولخالق) گوتیشی: “ڕەنگە لە زۆربەی ماڵەكاندا لە كوردستان بە گشتی چەك هەبێت، بەڵام لە وەزارەتی ناوخۆ بەرنامەمان هەیە كە لە داهاتوودا چەك لە ماڵاندا نەهێڵین، بە تایبەت ئەو ماڵانەی كە پێویستیان بە چەك نییە و بە بیانووی جیاوازەوە چەكیان لە ماڵەكاندا هەڵگرتووە”. هەروەها بەڕێوەبەری ڕێكخراوی مەسەلە، بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان (عەبدوڵڵا خالید)، لە بارەی كاركردنیان بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی چەك لە نێو گەنجاندا گوتی: “بەرنامەیەكی تایبەتیمان هەیە بۆ دیاردەی ناتوندوتیژی، كە لە نێو توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەدا كاری لەسەر دەكەین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی باش لە دیاردەی چەكهەڵگرتن و توندوتیژیی دوور بخرێنەوە. ئێمە وەك ڕێكخراوی مەسەلە، چەندین خولی تایبەتمان كردووەتەوە و هەروەها چەندین پەرتووكمان لەو بارەیەوە بڵاو كردووەتەوە، تاوەكوو گۆڕانكاریی بكرێت و بە شێوەیەكی ئاسایی كار بكرێت بۆ ئەوەی توندوتیژیی نەهێڵدرێت، هەروەها بۆ ماوەی شەش مانگیش لەگەڵ گەنجان كارمان كردووە بۆ ئەوەی بێ توندوتیژی، داوای مافەكانیان بكەن “.
(عەبدوڵڵا خالید) سەبارەت بە كەمكردنەوەی دیاردەی چەك و هەڵگرتنی، گوتی: “نەك ئێمە چەندین ڕێكخراوی دیكە، كاریان بۆ ئەو ئامانجە كردووە و ناشتوانرێت ئامارێكی دڵنیایی بدەین بە دەستەوە، بەڵام لە ڕاستیدا دیاردەی چەكهەڵگرتن، ڕووی لە كەمی كردووە و كەم بووەتەوە”.

هەڵگرتنی چەك لە نێو قوتابیانی زانكۆ و گەنجاندا
پسپۆڕی دەروونناسی، مامۆستا (یووسف عوسمان)، سەبارەت بە چەكهەڵگرتنی قوتابیان، ئەوەی خستە ڕوو: “لە ڕووی سایكۆلۆژییەوە، هەڵگرتنی چەك لە نێو قوتابیانی زانكۆ و گەنجاندا، ڕەنگە نەبووبێتە دیاردەیەك، بەڵام بووەتە شتێكی چاولێكەری و شانازییپێوەكردن، یاخود هەستكردن بە گەورەییەك كە چەك هەڵدەگرن، ئەمەیش بۆ دوو لایەن دەگەڕێتەوە، بەرپرسیارێتیی باوكی كە لە بوارێكدا هەیەتی، هەروەها گیانی تۆڵەسەندنەوە، بەو شێوەیەی كە ئەو كەسەی لە كاتی تۆڵەسەندنە و شەڕدا هەڵی دەگرێت، ڕەنگە لە كاتی ئاساییدا نەتوانێت هەڵی بگرێت، هەربۆیە دەبێت بپرسین ئەو ڕۆحە شەڕەنگێزییە، بۆ هەیە و بۆ زانكۆ نەیتوانیوە ببێتە هاندەرێكی باش بۆ ئەوەی لەسەر كۆمەڵگە كار بكات و دیاردەی چەكهەڵگرتن و هەبوونی كەم بكاتەوە؟ “. مامۆستا (یووسف) لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: “ئەو كەسانە وەك حەزێك، پێیان خۆشە چەك هەڵبگرن، نەخۆشیی دەروونییان هەیە، بۆیە ئەركی زانكۆیە كە كار بكات بۆ ئەوەی هەڵگرتنی چەك لە نێو قوتابیانی زانكۆ و كۆمەڵگەدا نەهیڵێت”.


                      هه وليربؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net