❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاریگەرییه‌کانی خواردن لەسەر جوانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-20 08:43:51

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

كاریگەرییه‌کانی خواردن لەسەر جوانی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cb048de2e8.jpg
گشت كەسێک پێی خۆشە گه‌شاوه‌ و جوان بێت و ئەندامێكی ڕێكوپێكی هه‌بێت. که‌س پێی خۆش نییه‌، چه‌ورییه‌کان خوێنی داگیر بکه‌ن و گۆشتی لەش و ماسوولكەكانی شل و شۆڕ ببێته‌وه‌. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ زانستی خواردن و پارێز له‌ باره‌ی جوانییه‌وه‌ چی پێ ده‌کرێت؟
لە سەدەی 19ـی زایینیدا فەلسەفەزانێكی ئەڵمانی بە ناوی (لۆدڤیك فۆیه‌ر باخ) وێنەیەی مرۆڤێكی كێشا به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی نائاسایی واته‌ هه‌ر ئه‌ندامێکی به‌ شێوه‌ی خواردنێک کێشابوو؛ پاشانیش له‌ ژێر وێنەكەیدا نووسی:"مرۆڤ و ئەو شتانەی كە دەیخوا."
لە نێوەی دووەمی سەدەی ڕابڕدوو به‌م لاوه‌، کاریگه‌رییه‌کانی سەدا 65ـی خواردنه‌کان لە سەر تەندروستی دۆزرانه‌وه‌ و لە هەشتاكان به‌ دواوه‌، زانستگە بەناوبانگەكانی جیهان ئه‌و کاریگه‌رییانه‌یان ڕوونتر کرده‌وه‌. لە كۆمەڵگه‌ی ئەمڕۆدا کێشه‌ی قەڵەوی و كێشی زیادە یەكێكە لە كێشە هەرە گەورە و مەترسیدارەكان که‌ ته‌ندروستی تێک ده‌دات و نەخۆشینگەلێکی وەك شه‌کره و نەخۆشیەكانی دل و خوێنبەرەكان شێرپەنجەی لێ دەبێتەوە كە بە گوتەی ڕێكخراوی تەندروستیی نەتەوە یەكگرتووەكان خۆپاراستن لەو نەخۆشییە كوشندانە سادەیە؛ ڕۆژێ یەك ساعەت وەرزش بکه‌ و خۆت لە قه‌ڵه‌وی و داچۆڕیانی ماسوولكەكان بپارێزه‌. خواردنی زیادە، وه‌کو ژه‌هرێک ده‌بێته‌ به‌ڵای گیانت. بۆ نموونە(ڕادیكاله‌ به‌ره‌ڵڵا)کان که‌‌ ژه‌هراوێکی بایۆلۆجیکییه‌ ده‌بێته‌ هۆی پیربوون و داڕزانی خانه‌کانی له‌ش، بەڵام چۆن دەتوانین لە دروستبوونی ئه‌و(ڕادیكاڵه‌ به‌ره‌ڵڵا)گه‌له‌ خۆمان بپارێزێن که‌ لە ناو (مایتۆكێندری)ـیه‌کانی خانەكانی جه‌سته‌دا به‌ره‌ڵڵا ده‌بن؟ مایتۆکۆندری کارگه‌ی وه‌رگرتنی وزه‌ی خواردنه‌کانه‌. بۆ نموونە كاتێ که‌ نان و خواردنگه‌لێکی دیکه‌ دەخۆین بەشێكی بچووک لەو خواردنه‌ دەبێتە (ڕادیکالگه‌لی به‌ره‌ڵڵا) كە هەمیشە سیستمی بەرگری و سیستمی ئەنتی ئۆكسیدانی جه‌سته‌ ئەو ژەهرە بایۆلۆجیكییانە لە ناو دەبات، بەڵام كاتێ ئه‌و هاوسەنگییە تێك بچێت، دەبێتە هۆی نەخۆشی. هه‌تا زیاتر خواردنه‌ سووره‌وه‌كراوەكان و گۆشتی ئاژه‌ڵ و (گەس) بخوێن زیاتر تووشی ئه‌و به‌زمه‌ پیسه‌ ده‌بین چونکه‌ سیستمی (ئەنتی ئۆكسیدان) لە گۆڕیان نایه‌ت و به‌رگه‌ی ئه‌و پێکهاته‌ سووره‌وکراوانه‌ ناگرێت و ڕادیکاڵه‌ به‌ره‌ڵڵاکان به‌ ناو خانه‌کانی جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه‌ و به‌ر ده‌بنه‌ گیانی خانه‌کان و پیریان ده‌که‌ن و دایانده‌ڕزێنن. بێ هۆ نییه‌ که‌ ژاپۆنییه‌کان ته‌مه‌نیان زۆر درێژه‌ چونکه‌ زۆر زۆر خۆیان له‌ گۆشتی ئاژه‌ڵ و خواردنگه‌لی سوورکراوه‌ ده‌پارێزن.
هه وليربؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net