❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌وکردنی ئاڵوو "له‌وزه‌تێن"له مـــنداڵان ؛

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-15 12:35:14

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

هه‌وکردنی ئاڵوو "له‌وزه‌تێن"له مـــنداڵان ؛

هه‌وکردنی ئاڵوو "له‌وزه‌تێن"؛




بریتیه‌ له‌ هه‌وکردنی له‌وزه‌کان به‌ ڤایرۆس یاخود به‌کتریا. زۆربه‌ی باره‌کانی هه‌وکردنی ئاڵوو هۆیه‌که‌ی بریتیه‌ له‌ ڤایرۆس که‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌تواندرێت خۆ چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام هه‌ندێک جار هۆیه‌که‌ی بریتیه‌ له‌ به‌کتریا که‌ پێویستی به‌ دژه‌ به‌کتریا هه‌یه‌. چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هه‌وکردنی ئاڵوو ته‌نها له‌ چه‌ند بارێکی دیاری کراو ده‌بێت، زۆر گرنگه‌ ئاڵووه‌کان بپارێزرێن چونکه‌ وه‌ک پاسه‌وان وان له‌ بۆشای ده‌م.


نیشانه‌کانی؛

سوورهه‌ڵگه‌ڕان و ئه‌ستووربوونی ئاڵووکان.

سپی هه‌ڵگه‌ڕانی ڕووی ئاڵووکان.

ئازار له‌ کاتی قووتدانی خواردن.

ژانه‌ سه‌ر.

تا و له‌رز.

گه‌وره‌بوونی گرێ لیمفاویه‌کانی مل و چه‌نگه‌.

که‌وترنی ده‌نگ.

هه‌ندێک جار ژانه‌ زگ له‌ منداڵان.


که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟

هه‌وکردنی ئاڵووه‌کان زۆر مه‌ترسیدار نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌ نه‌کرێت ئالۆزی لێده‌که‌وێته‌وه‌. سه‌ردانی پزیشک بکه‌ ئه‌گه‌ر؛

ئازاری گه‌رووت له‌ 48 کاتژمێر زیاتری خایه‌ند.

پله‌ی گه‌رمی له‌ش زیاتر بوو له‌ 39 سلس.

نه‌توانی خواردن قووت بده‌یت.

ئه‌گه‌ر ژانه‌زگت هه‌بوو یاخود ڕشایه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ملت ڕه‌ق بوو یاخود شه‌که‌ت بووی.


ئاڵۆزیه‌کانی؛

ئه‌گه‌ر چاره‌نه‌کرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی گیرانی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌ له‌به‌ر زۆر ئه‌ستووربوونی. هه‌روه‌ها هه‌ندیک جار ده‌بێت هۆی کۆبوونه‌وه‌ی کێم له‌نێوان ئاڵووه‌کان و شانه‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی قونێر (دومه‌ڵ). هه‌روه‌ها هه‌ندێک جار (به‌ تایبه‌تی له‌ جۆری به‌کتریایی) ده‌بێته‌ هۆی هه‌وکردنی گورچیله‌کان یاخود جومگه‌کان.


چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه‌؛


شله‌ی زۆر بخۆوه‌، شله‌ی گه‌رم وه‌ک شۆربا یاخود چا.

غه‌رغه‌ره‌ بکه‌ به‌ خوێواوی گه‌رم، چاره‌گه‌ مڵاکێکی چا له‌ خوێ تێکه‌ڵ بکه‌ له‌گه‌ڵ 220 گرام له‌ ئاوی گه‌رم.

لیمۆ و هه‌نگوین تێکه‌ڵ بکه‌ له‌ په‌رداخێکی ئاوی گه‌رم ئیجا بیخۆوه‌. به‌ڵام بۆ منداڵی بچووکتر له‌ ساڵێک نابێت ئه‌مه‌ بکرێت.

دووربه‌ له‌ جگه‌رکێشان و دووکه‌ڵی جگه‌ره‌.

پشوو بده‌ به‌ ده‌نگت – قسه‌ مه‌که‌.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sazy (2009-08-15 12:37:11)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-15 15:18:43

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌وکردنی ئاڵوو "له‌وزه‌تێن"له مـــنداڵان ؛

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-20 13:01:47

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌وکردنی ئاڵوو "له‌وزه‌تێن"له مـــنداڵان ؛

زؤر سوباس كاكه حسين  سةركوتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net