❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌یه‌ك له‌ژیانی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-20 13:29:34

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

كورته‌یه‌ك له‌ژیانی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێ

ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ ئاماده‌ كردوون هیوادارم په‌ندی لێوه‌ربگرن.



به‌رێزان هه‌رچه‌نده‌ خودای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا حه‌زره‌تی ئاده‌می به‌ ئاشكرا به‌ پێغه‌مبه‌ر ناو نه‌بردووه‌
وه‌كو ناوی پێغه‌مبه‌ره‌كانی تر ناوی بردوه‌

به‌ڵام خودای گه‌وره‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه‌ به‌ بێ واسيته‌ وه‌ ئه‌مرو نه‌هی پێكردوه‌
شتی بۆ حه‌لال كردوه‌ شتی لێ حه‌رام كردوه‌ ،ئه‌مه‌ش مانای پێغه‌مبه‌رايه‌تی حه‌زره‌تی ئاده‌م ده‌گه‌ينێ
وه‌ قورئان له‌ نۆ سوره‌تدا له‌ ٢٥ ئايه‌تدا ناوی حه‌زره‌تی ئاده‌می بردوه‌
چيرۆك و به‌سه‌رهاتی حه‌زره‌تی ئاده‌م له‌ كاتی دروستكردنی ڕا به‌ شێوه‌ی گفتو گۆ له‌ به‌ينی خودای گه‌وه‌ره‌و مه‌لائيكه‌ له‌ سوره‌ی ((البقرة)) دا ده‌ست پێ ده‌كرێ

خودای ته‌عالا خه‌به‌ر ده‌دا به‌ فريشته‌كان كه‌ لێره‌ به‌ دواوه‌ جێنشينێك دروست ده‌كه‌م له‌ سه‌ر زه‌وی
وه‌ خودای گه‌وره‌ قووه‌ت و قودره‌تی ده‌داتێ تا ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ستورو باوی جيهان بدۆزنه‌وه‌ و
هه‌رچی له‌ناوی دايه‌ له‌ كان و كه‌ره‌سه‌ی خاو ده‌ری بێنن و به‌كاری بێنن

به‌ڵام مه‌لائيكه‌ له‌م خه‌به‌ره‌ سه‌رسام بون ،گوتيان:ئه‌ی خودای گه‌وره‌ ئايا كه‌سێكی وای تێدا دروست ده‌كه‌ی
كه‌ به‌دكاری تێدا بكاو خوێنی تێدا بڕێژێ؟
له‌ كاتێكدا كه‌ ئێمه‌ هه‌ميشه‌ يادت ده‌كه‌ين و پاكت ڕائه‌گرين و بێ ئه‌مريت ناكه‌ين
مه‌لائيكه‌ بۆيه‌ ئه‌و قسه‌يان كرد چونكه‌ لايان وابوو ئه‌وان له‌ ئاده‌ميزاد باشترو گه‌وره‌ترو زاناترو لايه‌قترن به‌و
خه‌لافه‌ته‌ ، نه‌ك به‌شێوه‌ی ناره‌زايی بوون به‌ كاری خوا.
به‌ڵام خودای گه‌وره‌ جوابی دانه‌وه‌ به‌و نهێنيه‌ كه‌هه‌ر خۆی ده‌زانێ‌
فه‌رمووی ئه‌وه‌ی من له‌ باره‌ی ئاده‌ميزاده‌وه‌ ده‌يزانم ئێوه‌ نايزانن و په‌ی پێ نابه‌ن ،چونكه‌ له‌ دروستكردنی
ئاده‌ميزاددا هه‌زاران نهێنی ئه‌رزو ئاسمان ئه‌دۆزرێته‌وه‌ و عيباده‌تی خودا ئه‌كرێ خوا ئاشكراتر ئه‌بێ
جگه‌ له‌وه‌ش بۆ دادگه‌ری و ميهره‌بانی خواش شايسته‌ نيه‌ ئه‌م ئاده‌ميه‌ بليمه‌ته‌ نه‌هێنێته‌ ڕوو .له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار به‌دی و خراپه‌و خوێن ڕێژی تێدا ده‌كات ،ئينجا مه‌لائيكه‌ كه‌ زانيان خوا ئاده‌می دروست كرد
به‌ ڕيوايه‌تێك ده‌ڵێن :گوتيان :جا خۆ لای خوداوه‌ندی گه‌وره‌ هه‌ر ئێمه‌ گه‌وره‌ترين و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ديومانه‌ كه‌س نايبينێ.
جا خودای گه‌وره‌ ويستی كه‌ به‌ مه‌لائيكه‌ نيشان دا كه‌ ئه‌و ئاده‌ميزاده‌ی به‌ كه‌می ده‌زانن زۆر له‌ وان زاناترو
شايسته‌ تره‌ بۆ ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ .
خودای ته‌عالا هه‌موو شتێكی فێره‌ ئاده‌م كرد .واته‌ به‌ سروشت ئاماده‌يه‌كی وای دا به‌ ئاده‌می كه‌ بتوانێ هه‌موو شتێك بدۆزێته‌وه‌ وناوی تايبه‌تی بۆ دانێ و بيناسنه‌وه‌ .
له‌ پاشان خودا ئه‌و شتانه‌ی هه‌موو پيشانی فريشته‌كان دا ،فه‌رمووی ناوی ئه‌مانه‌ن پێ بڵێن ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن
كه‌ ئێوه‌ له‌ ئاده‌می باشترو زاناترن.
به‌ڵام فريشته‌كان لێره‌ هه‌موو تێ گه‌يشتن كه‌ شايسته‌ی ئه‌و جێنشينه‌ نين و دانيان به‌ زه‌بونی و نادانی خۆيان دانا به‌رامبه‌ر به‌ ئاده‌می .
گوتيان : خودايه‌ تۆ پاكيت له‌ هه‌موو هه‌ڵه‌يه‌ك و هه‌رگيز كاری بێ كه‌ڵك ناكه‌يت و ئێمه‌ هيچ نازانين ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ فێرت كردوين .به‌راستی هه‌ر تۆ زانای به‌ به‌نده‌گان و دانای له‌ كرده‌وه‌ی خۆتدا.
جا كه‌ فريشته‌كان دانيان به‌ نادانی خۆياندا هێنا ،خوداوه‌ندی گه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاده‌می و بليمه‌تی نيشاندا
بانگی حه‌زره‌تی ئاده‌می كرد و فه‌رمووی : ئه‌ی ئاده‌م ناوی ئه‌و شتانه‌يان پێ بڵێ ، حه‌زره‌تی ئاده‌م جوابی فه‌رمانی خودای دايه‌وه‌ و ناوی شته‌كانی به‌يان كرد ئينجا خودا ڕووی‌ كرده‌ مه‌لائيكه‌تان و فه‌رمووی :
مه‌گه‌ر پێم نه‌وتن كه‌ من ئاگادارم به‌ نهێنی ئاسمانان و زه‌وی به‌وه‌ی كه‌ ئاشكرای ده‌كه‌ن و به‌وه‌ی كه‌ ده‌يشارنه‌وه‌؟
جا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خودا فريشته‌كانی تێگه‌ياند له‌ نرخو پايه‌ی ئاده‌می و له‌ دوا ئه‌وه‌ی زانيان ئاده‌می به‌ سروشت زۆر ئاماده‌ن بۆ جێنشينی سه‌ر زه‌وی خوا فه‌رمانی پێدان به‌ كوڕنۆش بردن بۆ ئاده‌م .
له‌ ئايه‌تێكی قورئانی پيرۆز خودا ده‌فه‌رموێ:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر يادی ئه‌و كاته‌ بكه‌وه‌ كه‌ گوتمان : به‌ فريشته‌مان كرنۆش به‌رنه‌ به‌ر ئاده‌م . هه‌موو كرنۆشيان برد ،شه‌يتان نه‌بێ خۆی به‌ زل زانی كرنۆشی نه‌برد له‌ فرمانی خوا ده‌رچوو . خوای ته‌عالا له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ده‌يزانی بۆ چی شه‌يتان بێ ئه‌مری و پرسياری لێ كرد

فه‌رمووی : ئه‌ی ئيبليس چ بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كرنۆشت نه‌برد بۆ ئه‌و ئاده‌مه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌يی خۆم دروستم كردووه‌ ته‌كه‌بورت كرد يان خۆت به‌ زل زانی ؟
شه‌يتان گوتی : ئه‌ی خودايه‌ من له‌ ئاده‌م چاكترم ئاده‌م له‌ خاكه‌و من له‌ ئاگرم ئاگريش له‌ خاك و قوڕ باشتره‌

جا خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی : ئه‌ی شه‌يتان تۆ له‌ به‌هه‌شت بڕۆ ده‌ره‌وه‌ تازه‌ تۆ له‌ ره‌حمه‌تی من به‌ری و تا
ڕۆژی قيامه‌ت به‌ له‌عنه‌ت بی .شه‌يتان كه‌ زانی له‌ قاپی ره‌حمه‌تی خوا ده‌ركرا گوتی ::ئه‌ی خودای گه‌وره‌ مۆڵه‌تم بده‌ تا رۆژی قيامه‌ت نه‌مرم
خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌وا مۆڵه‌تم دای تا ڕۆژی خۆی، شه‌يتان كه‌ زانی خوا مۆڵه‌تی دا سوێندی خواردو گوتی : قه‌سه‌م به‌ گه‌وره‌يی تۆ ئاده‌م و ئه‌ولاده‌كانی به‌ سه‌هوو ده‌به‌م ئه‌وانه‌ نه‌بێ كه‌ به‌ڕاستی تۆ ده‌په‌رستن.
خوا فورمووی: بڕۆ به‌ له‌عنه‌ت به‌ كه‌سێك دوای تۆ كه‌وێ و به‌ قسه‌ی تۆ بكات ئه‌وا دۆزه‌خم بۆ تۆو ئه‌و كه‌سه‌ش داناوه‌ . ئينجا كه‌ شه‌يتان له‌ به‌هه‌شت ده‌ركرا حه‌زره‌تی ئاده‌م به‌ ته‌نيا مايه‌وه‌ ، كه‌س نه‌بوو هاوڕێی بێ
به‌ قودره‌تی خوا خه‌وی لێ كه‌وت خوای ته‌عالا له‌ په‌راسوی چه‌پی حه‌زره‌تی حه‌وای دروست كرد.
كه‌ حه‌زره‌تی ئاده‌م به‌ خه‌به‌ر هاته‌وه‌ چاوی به‌ دايكه‌ حه‌وا كه‌وت پرسی تۆ كێ ی ؟
دايكه‌ حه‌وا گوتی :من حه‌وام ، بۆ ئه‌وه‌ دروست كراوم پێكه‌وه‌ ڕابوێرين .ئينجا خوا ده‌فه‌رموێ:گوتمان ئه‌ی
ئاده‌م خۆت وژنه‌كه‌ت له‌م به‌هه‌شته‌دا دانيشن ،له‌ هه‌موو خوارده‌مه‌نيه‌كی بخۆن به‌ تێرو ته‌سه‌لی .
ته‌نها له‌و داره‌ نزيك نه‌كه‌ونه‌وه‌ كه‌لاێيان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌
شه‌يتان كه‌ خه‌به‌ری زانی خوا مه‌نعی كردون له‌ خواردنی به‌ری ئه‌و داره‌ زۆر كه‌يف خۆش بوو
به‌ هه‌ر نه‌وعێ بوو خۆی گه‌ياندنێ و سوێندی زۆری به‌ درۆ بۆ خواردن به‌ سه‌هووی بردن . ئه‌وانيش
نه‌يانده‌زانی كه‌س هه‌يه‌ بتوانێ سوێند به‌ درۆ بخوا باوه‌ڕيان كردو چون به‌ری ئه‌و داره‌يان هێنا و خوارديان.
ئاده‌م و حه‌وا له‌ بيريان چوبو كه‌ شه‌يتان دوژمنيانه‌ .
به‌ هۆی خواردنی به‌ری ئه‌و داره‌ شه‌يتان ئاده‌م و حه‌وای له‌ خۆشيه‌ ده‌رهێنا كه‌ تێيدا بوون .
عه‌وره‌تيان ئاشكرابوو زۆر خه‌جاڵه‌ت بوون ، ئينجا خوا ده‌فه‌رموێ: به‌ ئاده‌م وحه‌واو شه‌يتانمان گوت
بچنه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی بۆ ئيشكردن و بۆ دوژمنايه‌تی له‌ گه‌ڵ شه‌يتان و نه‌وه‌كه‌يدا و له‌ سه‌ر زه‌وی ئارام ده‌گرن و ده‌مێننه‌وه‌ تا ماوه‌ی ژيانتان ته‌واو ده‌بێ.
حه‌زره‌تی ئاده‌م كه‌ زانی خوای گه‌وره‌ له‌ به‌هه‌شت ده‌ريان ده‌كا و زانی كه‌ گوناهێكی زۆر زلی كردوه‌
ده‌ستی كرد به‌ گريان و پارانه‌وه‌ و تۆبه‌و په‌شيمان بونه‌وه‌ .
خوا چه‌ند ووته‌يه‌كی پارانه‌وه‌ی خسته‌ دڵی ئاده‌مه‌وه‌ و حه‌زره‌تی ئاده‌م پر به‌ دڵ ڕوی كرده‌ باره‌گای خوداو پاڕايه‌وه‌ .
ئينجا خودای گه‌وره‌ دووعاو پارانه‌وه‌ی گيرا كرد و لێيان خۆش بوو ،جا ئاده‌م حه‌وا كه‌ هاتنه‌ سه‌ر زه‌وی لێك دور كه‌وتنه‌وه‌ ، تا پاش ماوه‌يه‌كی زۆر له‌ كێوی عه‌ڕه‌فات يه‌كتريان دۆزيه‌وه‌ به‌ يه‌كتر شاد بونه‌وه‌ له‌ ڕۆژه‌وه‌
به‌و ڕۆژه‌ ده‌ڵێن :ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌ و به‌و كێوه‌ش ده‌ڵێن كێوی عه‌ره‌فات ،ئينجا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چل هه‌زار كوڕو كچ و كوڕه‌زاو كچه‌ زای خۆيان چاو پێكه‌وت له‌ عومری ٩٣٠ ساڵيدا وه‌فاتی كردوه‌ به‌ ڕيوايه‌تێك ده‌ڵێن
له‌ كێوی ئه‌بوو قوبه‌يس نێژراوه‌.

به‌و هیوایه‌م سودی لێوه‌ربگرن.

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-20 13:32:26

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: كورته‌یه‌ك له‌ژیانی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێ

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-20 13:34:28

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: كورته‌یه‌ك له‌ژیانی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێ

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-20 14:38:58

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: كورته‌یه‌ك له‌ژیانی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێ

destt xosh bet

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net