.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















په‌تای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری
ڕۆژگارێک تێکه‌وتووین فۆرمی خێزان به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه ناشیرینه له‌به‌رچاودا، ڕه‌وشی خێزانی به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت دڵه‌ڕاوکێ و بێئومێدی ده‌خوڵقێنێت، ژیانی خێزانی لای به‌شێک له‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریدان بۆته ئه‌و کابوسه‌ی که‌هیوای بۆ ناخوازرێت له‌خه‌ونیشدا تووشی ببن. جاران کوڕان بریسکه‌ی سمێڵیان ده‌هات بهباسوخواسی ژنهێنان، کچان له‌چاوه‌ڕوانی شاسواری خه‌ونه‌کانیاندا ڕۆژ و شه‌وه‌کانی ته‌مه‌نیان به‌ڕێده‌کرد، که‌چی له‌م ڕۆژگاره‌دا لای به‌شێک له‌گه‌نجان به‌باسکردنی چوونه ناو ژیانی هاوسه‌ری موچڕکه به‌ده‌روون و جه‌سته‌یاندا دێت. گه‌نجی ئێستا کاتێک له‌ڕه‌وشی خێزانی خێزانداره‌کان له‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا ده‌ڕوانێت نموونه‌ی زۆر ناشیرین ده‌بینێت، کێشه و ئاژاوه‌ی خێزانی، بێ متمانه‌یی، خیانه‌ت و ناپاکێتی، بێڕێزی، بێوه‌فایی به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کان، تۆران، ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ململانێ له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زور، جیابوونه‌وه و ڕه‌نج به‌باچوون و…هتد. ئه‌م نموونانه نه‌ک هه‌ر هانده‌ر نابن بۆ گه‌نجان تاچوونه ژیانی هاوسه‌ری بکه‌نه پرۆژه و خه‌ون و کار بۆ هێنانه دی بکه‌ن، به‌ڵکو به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕۆحیان ده‌تۆرێنێت له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری که‌هه‌ر بیری لێنه‌که‌نه‌وه. (شوو بکه‌م به‌ده‌ردی فڵانی هاوڕێ و فیساری خوشکم و ئه‌وی تری خزمم بچم؟ جاتوخوا ئه‌م ژیانییه ڕهبهنییهی ئێستام باشتر نیه له‌و دۆزه‌خه؟). ئه‌مه وه‌ڵامی به‌شێک له‌کچانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه له‌ئێستادا به‌رامبه‌ر پرسی هاوسه‌رگیری. کوڕه نائومێده‌کانیش به‌رامبه‌ر هه‌مان پرس به‌م جۆره ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن (به‌قوربانه وازم لێبێنن سه‌رم ڕه‌حه‌ت و سهحهته ئێستا، کاکم و هاوڕێکانم زۆریان ههڵتڕاندووه له‌ژیانی خێزانی تامنیش خۆم بهودهردهبهرم).
چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ئێستا ئاماده‌ی دیالۆگێک بووم له‌نێوان کچێک (ته‌مه‌نی چل ساڵی تێپه‌ڕاندووه، ده‌رچووی زانکۆ) و ژنێک (نزیکه‌ی پانزه ساڵه له‌ژیانی هاوسه‌ریدایه و دایکی دوو منداڵه، ده‌رچووی زانکۆ)، ژنه‌که هێنده سکاڵا و بێزاری خۆی ده‌رده‌بڕی له‌ده‌ست مێرد و په‌یوه‌ستییه‌کانی ژیانی هاوسه‌ریی، مرۆڤ خۆزگه‌ی به‌و ڕه‌وشه نه‌ده‌خواست، ناوبه‌ناو به‌کچه‌که‌ی ده‌گوت خۆزگه‌م به‌خۆت(خۆت … نه‌که‌یت، به‌خوا ژیان هه‌رئه‌وه‌نده‌ی خۆشه که ڕهبهنیت)، پاش مشتومڕێکی زۆر له‌نێوانیاندا کۆتایی دیالۆگه‌که ئه‌و هه‌سته‌ی به‌رجه‌سته کرد له‌لایان کهکچهکه براوه‌یه له‌ژیاندا چونکه ڕه‌به‌نه، ژنه‌که‌ش دۆڕاوه چونکه هاوسه‌رداره.
ڕه‌وشی خێزان به‌م جۆره‌ی که‌ئێستا هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدییه له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی کۆمه‌ڵگه چونکه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ فۆرمی خێزان ناشیرینتر ده‌کات و خواست له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری که‌متر ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خواستیشی له‌سه‌ر بێت له‌لای به‌شێک ئه‌وا ئه‌و هه‌سته دروست ده‌کات که‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌زموونێکی تاڵه، که‌واته پێشوه‌خت خوڵقێنه‌ری ئاماده‌گییه‌کی ده‌روونییه کهبهگوێدا ده‌دات (تۆ ده‌چیته ژیانێکی نوێوه کهئاییندهت ڕوون نییه تیایدا، تۆ به‌ره‌و ململانێیه‌کی به‌رده‌وام هه‌نگاو ده‌نێیت کهڕۆحت ئهکرۆژێت، تۆ چێژه‌کانی ژیانت به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌به‌یت). ئه‌م ئاماده‌گییه ده‌روونییه هه‌رزوو گه‌نجان ئاماده ده‌کات که‌وا هه‌ست بکه‌ن ده‌چنه شه‌ڕه‌وه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زوور، له‌گه‌ڵ مافه‌کانی هه‌ردوولا، له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستبوونی به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی مه‌رجه‌کانی به‌رامبه‌ر). کێ به‌ر له‌هاوسه‌رگیری له‌دووی خاڵه ئه‌رێنی و شیرینه‌کانی ژیانی هاوسه‌ریدا ده‌گه‌ڕێت؟، کێ قسه له‌سه‌ر ئاسووده‌بوونی ڕۆح و جێگیربوونی باری سۆزداریدا ده‌کات؟، ئاخر که مێشک ئه‌و ئیعازه ببه‌خشێت که‌تۆ به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌ڕۆیت ئیدی تۆ بیر له‌جوانی و هێمنی و ئاسووده‌یی ناکه‌یته‌وه، چونکه له‌شه‌ڕدا جوانی نابینرێته‌وه.
که‌واته ده‌کرێت بڵێین ڕه‌وشی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌قه‌یراندایه، قه‌یرانێک که‌که‌س پرۆژه‌ی پێ نییه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی، ده‌سه‌ڵاتی کوردستان نه‌ک هه‌ر قسه‌ی جدی نییه له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه به‌ڵکو هه‌ر تێی ناگات، ناوبه‌ناو میدیاکان توێژه‌رانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی بانگهێشت ده‌که‌ن بۆ قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه به‌ڵام مه‌به‌ستی میدیاکان ته‌نها پڕکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیانه.
له‌هه‌موو دنیادا کاتێک لایه‌نێکی ژیانی کۆمه‌ڵگه دووچاری قه‌یران دێت ده‌سه‌ڵاتی وڵات بانگهێشتی پسپۆران و بیرمه‌ندان و ڕۆشنبیران ده‌کات که توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام بده‌ن و پرۆژه پێشکه‌ش بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئاستدانان بۆ قه‌یرانه‌که یاخود چاره‌سه‌رکردنی. پرۆژه ئاماده ده‌کرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت و بڕیاری پێویست و گونجاوی له‌باره‌وه ده‌درێت، ده‌بێته کارنامه‌ی حکومه‌ت، بودژهی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت. به‌ڵام مه‌خابن له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا تائێستا به‌مجۆره کارنه‌کراوه. به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێم ڕه‌وشی خێزان له‌ئێستادا زه‌نگێکی مه‌ترسیداره که‌ئاماژه بۆ ئایینده‌یه‌کی نه‌خواستراو ده‌کات که پڕی ده‌بێت له لادان و نه‌خۆشییه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئایینده‌یه‌ک که پایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و درز بردن و پاشان داڕمان ده‌بات. ده‌بێت که‌س هه‌بێت له‌ڕه‌وشێکی له‌وجۆره سوود ببینێت؟
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیری په‌تایه‌كی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، كهزیانهكانی له‌زیانی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و به‌راز زیاتره، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆرانه‌ی ئه‌نفلۆنزا تاكه تاكه مرۆڤه‌كان ده‌كوژێت، ئه‌وا په‌تای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ره‌و داڕمان ده‌بات و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت، به‌مانای وشه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خۆش به‌رهه‌مده‌هێنێت.
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نییه