❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت جوان‌و ره‌ونه‌قداربن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-28 13:58:57

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت جوان‌و ره‌ونه‌قداربن

ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت جوان‌و ره‌ونه‌قداربن

http://www.awene.com/Wenekan_Awenekan/pannja.jpg


په‌نجه‌نی‌ ده‌ستت وه‌ك كلیلی‌ سه‌ره‌كی‌ نیشاندانی‌ جوانی‌ ده‌ژمێردرێن، ئه‌وه‌نده‌ بزانه‌ كه‌ كاریگه‌رییان هیچی‌ كه‌متر نییه‌ له‌كاریگه‌ری‌ پێست‌و روخسارو قژت له‌ده‌رخستنی‌ جوانیدا، ده‌ستت زۆر به‌رووی‌ هه‌ڵكشانی‌ ته‌مه‌نت ده‌رده‌خات به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ خۆت هه‌ستی‌ پێبكه‌یت، كه‌واته‌ ده‌كه‌ویته‌ هه‌ڵه‌وه‌ گه‌ر فه‌رامۆشیان بكه‌یت. بۆیه‌ هه‌میشه‌ كچان‌و ژنانی‌ زیره‌ك به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام گرنگی‌ به‌ده‌ست‌و په‌نجه‌كانیان ده‌ده‌ن، وه‌ك چۆن گرنگی‌ ده‌ده‌ن به‌پێست‌و رووخسارو قژیان، هه‌روه‌ها خۆی‌ راده‌هێنێ‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ به‌پاكی‌‌و ناسكی‌ ده‌ربكه‌ون، وه‌ك شاره‌زایانی‌ بواری‌ جوانكاریش ده‌ڵێن ده‌ست‌و په‌نجه‌ی‌ ته‌ندروست‌و جوان به‌شی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كی‌ جوانكاری‌ پێكده‌هێنن. فه‌رامۆشكردنی‌ ده‌ست په‌نجه‌ ده‌بێته‌ ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و پیربوون‌و قڵیشان‌و لێبوونه‌وه‌ی‌ پێستی‌ ده‌بات، كه‌ ئه‌مه‌ش دواجار ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی‌ به‌زه‌حمه‌ت بۆت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ راگرتنی‌ ئه‌و جوانییه‌ش پێویستت به‌گرنگیپێدانی‌ رۆژانه‌و هه‌فتانه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پێویستی‌ به‌پاكراگرتنی‌ نینۆكه‌كان‌و راهێنانی‌ به‌رده‌وامه‌، ئه‌مانه‌ چه‌ند رێنماییه‌كن كه‌ سودی‌ زۆریان هه‌یه‌ بۆ ناسكی‌‌و نه‌رم‌و نیانی‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت. 1. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یه‌كجار زه‌یتی‌ زه‌یتوون بده‌ له‌ده‌ست‌و په‌نجه‌ت‌و پێش خه‌وتن كه‌پسولێك بخۆ له‌و جۆره‌ی‌ ڤیتامین ‌Hی‌ تێدایه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ ناسككردنی‌ په‌نجه‌كان‌و به‌هێزكردنی‌ نینۆكه‌كانت كه‌ به‌ئاسانی‌ قڵش نه‌به‌ن‌و لێ‌ نه‌بنه‌وه‌. 2. هه‌وڵبده‌ هه‌موو شه‌وێك یه‌ك په‌رداخ شیری‌ گه‌رم بخۆیته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆ ناسككردنی‌ پێستی‌ ده‌ستت گرنگی‌ هه‌یه‌، هه‌مان كات ئارامی‌ ده‌به‌خشێت‌و به‌مێشكت‌و واده‌كات به‌خێرایی‌‌و به‌بێ‌ گرفت خه‌وت لێبكه‌وێت. 3. ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌یه‌كی‌ دره‌وشاوه‌و ته‌ندروستت هه‌بێت، هه‌موو به‌یانییه‌ك بڕێك ئاوی‌ لیمۆ كه‌ تێكه‌ڵ‌ كرابێت له‌گه‌ڵ‌ بڕێك زه‌یتی‌ زه‌یتوون بده‌ له‌ده‌ست‌و په‌نجه‌ت، ده‌توانیت له‌رێگه‌ی‌ تێكه‌ڵكردنی‌ ئاوی‌ یه‌ك لیمۆ له‌گه‌ڵ‌ سێ‌ گه‌وچكی‌ بچووك له‌زه‌یتی‌ زه‌یتوون گیراوه‌یه‌ك پێك بهێنیت‌و هه‌موو به‌یانییه‌ك بیده‌یت له‌ده‌ست‌و قاچت. 4. رۆژانه‌ چه‌نده‌ توانیت ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت به‌مه‌رهه‌می‌ نه‌رمكردن بشێله‌و راهێنانیان پێبكه‌، دوای‌ هه‌ر شێلانێكیش بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك كاتژمێر ده‌ستت مه‌خه‌ره‌ هیچ ئاوێكه‌وه‌و با ته‌ڕ نه‌بن. 5. ئه‌و خواردن‌و خواردنه‌وانه‌ بخۆ كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ باش كالیسیۆمیان تێدایه‌، وه‌ك شیرو ماسی‌ كه‌ هه‌ردووكیان ته‌واو سودمه‌ندن. 6. له‌هه‌موو ئیش‌و كارێكی‌ ناوماڵدا ده‌ستكێش به‌كاربهێنه‌و تا ده‌توانیت مه‌هێڵه‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت ته‌ڕ ببن، ته‌نها له‌حاڵه‌تی‌ خۆشتندا نه‌بێت. 7. دوای‌ له‌تكردن‌و ئاماده‌كردنی‌ هه‌ر میوه‌یه‌ك ته‌نها ده‌سته‌كانت به‌ئاوی‌ سارد بشۆو سابوون به‌كارمه‌هێنه‌، چونكه‌ ئاوی‌ ئه‌و میوانه‌ به‌سوودن بۆ ده‌ست‌و په‌نجه‌ت. 8. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چرچ‌و لۆچی‌ زۆر له‌ده‌ستیاندا هه‌یه‌ باشتره‌ رۆژانه‌ دووجار فازلین به‌كاربهێنن. 9. ئه‌گه‌ر له‌و جۆرانه‌ی‌ كه‌ نینۆكی‌ په‌نجه‌كانت ناسكن‌و زوو ده‌شكێن، باشتره‌ رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك په‌نجه‌كانت بخه‌یته‌ ناو بڕێك شیره‌وه‌. 10. ئه‌گه‌ر ورده‌ ئازار له‌سه‌ری‌ په‌نجه‌كانتدا هه‌بوو، ئه‌وا هه‌وڵبده‌ كه‌متر په‌نجه‌ت به‌ر ته‌نه‌ ره‌قه‌كان بكه‌وێت، بۆ نموونه‌ كاتێك ده‌ته‌وێت ژماره‌یه‌كی‌ ته‌له‌فۆن لێبده‌یت، ئه‌وا له‌جیاتی‌ په‌نجه‌كانت قه‌ڵه‌مێك به‌كاربهێنه‌ بۆ داگرتنی‌ ژماره‌كان، هه‌ر له‌رێی‌ ئه‌مه‌شه‌وه‌ نینۆكه‌كانت له‌مه‌ترسی‌ شكان ده‌پارێزیت‌و ئه‌گه‌ر ره‌نگ كرابن ره‌نگه‌كه‌یان زۆرتر ده‌مێنێته‌وه‌. 11. هه‌ر جارێك كه‌ بۆیه‌ی‌ نینۆكه‌كانت لێكرده‌وه‌ هه‌وڵبده‌ دوو رۆژ دوای‌ ئه‌وه‌ بۆیه‌یان نه‌كه‌یته‌وه‌ تا به‌باشی‌ هه‌وایان به‌ربكه‌وێته‌وه‌. 12. زه‌یتی‌ داری‌ چا باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ قڵیشان‌و لێبوونه‌وه‌ی‌ پێستی‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت.


سەرچاوە : ئاوێنەکان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن په‌یوه‌ست (2009-05-28 14:00:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-26 14:25:47

shna_h
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-22
دواترین سه‌ردان: 2010-01-13
په‌یامه‌كان: 109
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت جوان‌و ره‌ونه‌قداربن

zor sopas bo zanyareyakant  baraste ba sodn har bzet sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-26 20:58:29

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت جوان‌و ره‌ونه‌قداربن

zor z0r dast xosh paya gyan
sarkaw twbet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-20 11:35:48

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت جوان‌و ره‌ونه‌قداربن

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-21 18:41:32

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ست‌و په‌نجه‌كانت جوان‌و ره‌ونه‌قداربن

ده‌ستت خۆش بیت کاک په‌یوه‌ست

Kurdzhin
خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی ده‌م بۆ ماچ
کاتێ روحیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ هه‌ناسه‌و لێویان ده‌ده‌ن له‌ خاچ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net