❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بانگدان چۆن؟و بۆ چــــــــــــــــــــــــــــــــــــی؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-21 19:18:23

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

بانگدان چۆن؟و بۆ چــــــــــــــــــــــــــــــــــــی؟

1- بانگدان بۆ هه‌ رپێنج فه‌رزه‌که‌ فه‌رزی(کیفایه‌یه‌).
فه‌رزی(کیفایه‌) واته‌:- ئه‌وه‌یه‌ که‌ واله هه‌ر‌ وڵاتێکدا یان هه‌رشوێنێکدا کۆمه‌ڵێک که‌س بیکات و کاره‌که‌یان پێ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌له‌سه‌ر خه‌ڵکی تری ئه‌و وڵاته‌ یان ئه‌وشوێنه‌ لاده‌چێت،به‌ڵام
ئه‌گه‌رکه‌س نه‌یکات،یان که‌سانێك بیکه‌ن، به‌ڵام کاره‌که‌یان به‌ته‌ واوه‌تی پێ ئه‌نجام نه‌درێت،ئه‌وه‌
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ یان ئه‌و شوێنه‌ هه‌موویان تاوانبارده‌بن به‌هۆی ئه‌وکه‌مته‌ر خه‌مییه‌وه‌.

2- به‌وشێوه‌یه‌ی که‌له‌ سوننه‌تداهاتوه‌ به‌بێ که‌م وزیادله‌کاتی خۆیدا.
چۆنیه‌تی بانگ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری(خوا) صلی الله‌ علیه‌ وسلم به‌م شێوه‌یه‌بوو.
(عبدالله‌ی کوڕی زه‌یدی عبد ربه)خوای لێ رازیبێت ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا‌(صلی الله‌علیه‌وسلم)بڕیاریدا زه‌نگ لێ بدرێت بۆبانگ کردن بۆنوێژ،که‌خۆیشی حه‌زی لێ نه‌ده‌کرد
چوونکه‌له‌ کاری گاووره‌کان ده‌چوو،جاله‌ خه‌ومدا پیاوێك به‌ده‌ورمدا ده‌سوڕایه‌وه‌ دووجلی سه‌وزی له‌به‌ردابوو وه‌زه‌نگێکیشی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو،منیش پێم ووت:ئه‌ی به‌نده‌ی خوا،ئایا ئه‌و زه‌نگه نافرۆشیت؟ووتی:تۆبۆچیته‌؟ووتم:بانگی خه‌ڵکی پێ ده‌که‌ین بۆنوێژ‌.ئه‌ویش ووتی:ئایا شتێکت پیشان نه‌ده‌م له‌وه‌ چاکتربێت؟ووتم به‌ڵێ،جا ووتی:بڵێن:
ا(الله‌اکبر الله‌اکبر ،الله‌اکبر الله‌اکبر،أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌، أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌،أشهد أن محمدآرسول الله‌، أشهد أن محمدآرسول الله‌،حي علی الصلاة،حي علی الصلاة،حي علی الفلاح،حي علی الفلا ح، الله‌اکبر الله‌اکبر،لاإله‌ إلاالله‌) پاش ماوه‌یه‌ك دوورکه‌وته‌وه‌ جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه‌ و ووتی: ئه‌گه‌رنوێژدابه‌سترابڵێن:( الله‌اکبر، الله‌اکبر، أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌، أشهد أن محمدآرسول الله‌، حي علی الصلاة، حي علی الفلاح،قد قامت الصلاة،قد قامت الصلاة، الله‌اکبر الله‌اکبر،لاإله‌ إلاالله‌)جابه‌یانی هه‌ستام و هاتم بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی الله‌علیه‌وسلم)و هه‌واڵی ئه‌و خه‌وه‌م پێ دا ئه‌ویش فه‌رمووی))إنها لرؤیا حق إن شاء الله‌)) واته‌: ئه‌م خه‌وه‌ راسته‌،ئه‌گه‌رخوا ویستی له‌سه‌ر بێت.پاشان فه‌رمانی به‌ بانگ دان کرد،جا (بیلال)ی(مولی)ی(أبوبکر)به‌وه‌ بانگی ده‌دا.
3-سوننه‌ته‌ له‌ بانگی یه‌که‌می به‌یانی بانگده‌ر(تثویب)بکات.
(تثویب)ئه‌وه‌یه‌ پاش(حي علی الفلاح)له‌ بانگی یه‌که‌می به‌یانی بانگده‌ر بڵێت:
(الصلاة خیر من النوم)دووجار،تاوه‌کوخه‌ڵکی له‌ خه‌وهه‌ڵسن.
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) یه‌کێک له‌ هاوه‌ڵان که‌ ناوی(أبومحذورة)بوو ره‌زای خوای لێبێت به‌م شێوه‌ فێری بانگدانی کرد که‌ تێیداپاش ((حي علی الفلاح،حي علی الفلاح ))بڵێت(الصلاة خیر من النوم،الصلاة خیر من النوم)وه‌ پاشان بڵێت(الله‌اکبر الله‌اکبر،لاإله‌ إلاالله‌)
تێبینی:ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌بانگی یه‌که‌می به‌یانیدا ده‌ وترێت که‌ بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌وتووه‌کانه‌‌ که‌ له‌ خه‌وهه‌ڵسن.
4-واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌ر که‌سێک گوێی له‌ ده‌نگی بانگ وقامه‌ت بێت وه‌ڵامی بداته‌وه‌،به‌م شێوه‌یه‌
عمری کوڕی خطاب(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌ گێڕێته‌وه‌ که‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم)فه‌رمووی
ئه‌گه‌ربانگده‌رووتی(الله‌اکبر الله‌اکبر)یه‌کێکتان بڵێن ا(الله‌اکبر الله‌اکبر)پاشان ووتی( أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌)ئه‌ویش بڵێت(أشهد أن ڵاإله‌ إلاالله‌)پاشان ووتی(أشهد أن محمدآرسول الله‌)ئه‌ویش بڵێت(أشهد أن محمدآرسول الله‌)پاشان ووتی(حي علی الصلاة)ئه‌ ویش بڵێت(لا حول ولاقوةإلابالله‌)پاشان ووتی(حي علی الفلا ح)ئه‌ویش بڵێت(لا حول ولاقوةإلابالله‌)پاشان ووتی (الله‌اکبر الله‌اکبر)ئه‌ویش بڵێت(الله‌اکبر الله‌اکبر)پاشان ووتی(لاإله‌ إلاالله‌)ئه‌ویش بڵێت(لاإله‌ إلاالله‌)
له‌ دڵیه‌وه‌ ئه‌مه‌ بڵیت ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌ هه‌شته‌ وه‌.
5- له‌کۆتایی بانگه‌که‌شداسه‌ڵاوات دان ودوعای دوای بانگ وهه‌ر دوعایه‌کی تر که‌ سوننه‌ته‌ بیخوێنیت.
عبدالله‌ کوڕی عمر(خوایان لێ ڕازیبێت) ده‌ڵێت بیستم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووی:
ئه‌گه‌ر بیستتان بانگده‌ر بانگی دا ئه‌ وه‌ وه‌کو ئه‌و و بیڵێنه‌وه‌،پاشان سه‌ڵاواتم له‌ سه‌ر بده‌ن،چونکه‌
هه‌ر که‌ سێك سه‌ڵاواتێک له‌ سه‌ر من بدات خوای گه‌وره‌(10) جارسه‌ڵاواتی له‌سه‌رده‌دات،پاشان داوای(الوسیله‌)م له‌ خوای گه‌وره‌ بۆبکه‌ن که‌ پله‌وپایه‌یه‌که‌ له‌ به‌هه‌شتدا ته‌نها بۆیه‌ ك به‌نده‌یه‌ له‌ به‌نده‌کانی خوا،هیوام وایه‌ ئه‌و به‌نده‌یه‌ من بم،جاهه‌رکه‌سێك داوای(الوسیله‌)م بۆ بکات ئه‌ وه‌(شفاعة)کردنی من بۆ خۆی حه‌ڵاڵ ده‌کات .
وه‌ هه‌روه‌ها (جابر)ره‌زای خوای لێبێت ده‌ڵێت پێغه‌ مبه‌ری خوا( صلی الله‌علیه‌وسلم)فه‌رموویه‌تی:
هه‌ر که‌سێك کاتێك ده‌نگی بانگ ده‌بیستێت له‌دوای بانگ بڵێ:(اللهم رب هذه‌ الدعوة التامة والصلاة القائمه‌ آت محمدآ الوسیلة والفضیلة وابعثه‌ مقامآ محمودآ الذي وعدته)ئه‌ وه‌ ‌ ئه‌ وه‌(شفاعة)کردنی من بۆ خۆی حه‌ڵاڵ ده‌کات .
وه‌ هه‌روه‌ها (أنس)خوای لێ ڕازیبێت ده‌ ڵێت بیستم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووی:
(الدعاء لایرد بین الأذان والإقامة) واته‌: دوعای نێوان بانگ و قامه‌ ت ناگه‌ڕێته‌وه‌،واته‌ بێ گومان وه‌رده‌گیرێت.
تێبینی:
1-به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌ وڵاتی ئێمه‌دا به‌سه‌ر بانگ ده‌ری مزگه‌ وته‌کاندا سه‌ پێنراوه‌ که‌ وا له‌ پاش هه‌موو بانگێک جگه‌ له‌ بانگی شێوان(مغرب) سێجاربڵێن:(ألف صلاة وسلام علیك وأصحابك یارسول الله‌)پاشان بڵێن:علی روح فلان وفلان.....(ألفاتحة) وه‌ هه‌ندێ شتی تریش که‌ ئه‌ مانه‌ هه‌موویان دروست کراون(بیدعة)ن هیچ ئه‌سڵی نیه‌ له‌ شه‌رعدا.
2-وه‌ هه‌ر له‌ وڵاتی خۆماندا ئه‌و سوننه‌ته‌ی که‌وا دووبانگ بۆ نوێژی به‌یانی بدرێت مرێنراوه‌ چونکه‌ ته‌نها یه‌ك بانگ ده‌درێت وه‌(الصلاة خیر من النوم) له‌و بانگه‌دا ده‌ڵێن ،جا ئه‌مه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ مراندنی سوننه‌تێکه‌ ،وه‌له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ زیاد کردنی بیدعه‌یه‌کیشه‌ چونکه‌ بانگی یه‌که‌م سوننه‌ته‌،
بۆهه‌ڵساندنی خه‌ڵکیه‌ له‌ خه‌و،وه‌ ئاگاداریشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ واشه‌ونوێژده‌که‌ن، که‌واخۆیان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ نوێژی به‌یانی،چونکه‌ کاته‌که‌ی نزیك بۆته‌وه‌،وه‌ ئه‌گه‌ر نییه‌تی ڕۆژووگرتنیشییان هه‌بێت با پارشێو بکه‌ن.
والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌

sc
regay rasty

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-21 19:43:18

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بانگدان چۆن؟و بۆ چــــــــــــــــــــــــــــــــــــی؟

ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
هه‌ر بژیت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-21 20:12:14

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: بانگدان چۆن؟و بۆ چــــــــــــــــــــــــــــــــــــی؟

supas azizm bo paiamakat.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-21 20:21:52

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE

Re: بانگدان چۆن؟و بۆ چــــــــــــــــــــــــــــــــــــی؟

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م زانیاریانه‌ خوا پاداشتت باته‌وه‌..

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-21 20:27:47

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: بانگدان چۆن؟و بۆ چــــــــــــــــــــــــــــــــــــی؟

supas azizm inshala xwa padashty tosh adatawa ka xwendtawa,dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net