❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گوڵ بۆ بنبڕکردنی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-17 10:20:17

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

گوڵ بۆ بنبڕکردنی

گوڵ بۆ بنبڕکردنی بۆگه‌نی ده‌م
زۆر مرۆڤ به‌هۆی به‌کتیریاوه ناو ده‌میان بۆگه‌نێکی بێزاری لێدێت و به‌هۆیه‌وه که‌سانی چوارده‌وه‌ریان هه‌وڵی خۆ دوورگرتن له‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌و بۆگه‌نه‌ش ده‌کرێت له‌ڕێگای پوخته‌ی ڕووه‌کی ناسراو به "Magnolia" چاره‌سه‌ر بکرێت. پوخته‌ی ئه‌و ڕووه‌که‌ش هه‌ڵده‌ستێت به کوشتنی به‌کتیریاییه‌کانی ناو لیکی ده‌م و به‌وه‌ش بۆگه‌نی ده‌م بنبڕ ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك تیمێکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌روه‌ری "Minmin Tian" له "Wm. Wrigley Jr. Company" له شیکاگۆ له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌کتیریا و لیك پێیگه‌یشت. 

له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران هه‌ڵسان به تاقیکردنه‌وه‌ی دوو ماده‌ی کیمیاوی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕووه‌که و هه‌روه‌ها ڕێگای چینی بۆ خۆشکردنی توێکڵی جۆری "Magnolia officinalis"، ئه‌و ڕێگایه‌ش بۆ بنبڕکردنی بۆگه‌نی ده‌م به‌کارده‌هێنرێت.

توێژه‌ران هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی دوو لێکۆڵینه‌وه، تا له‌ڕێگاوه بۆیان ده‌ربکه‌وێت، ئایا "Magnolia" به‌کتیریاییه‌کانی ناو ده‌م ده‌کوژێت؟ له‌لایه‌کی دیکه‌وه ویستیان ئاستی چالاکی پوخته‌ی "Magnolia" له‌سه‌ر لیکی مرۆڤ بزانن.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی له‌ناو شووشه‌ی تاقیگه‌ ئه‌نجامدران، توانرا چالاکی پوخته‌ی "Magnolia" ئاشکرا بکرێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ چالاکی "Magnolol" و "Honokiol". هه‌روه‌ك‌ بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، ئه‌و توخمانه‌ی ناو ڕووه‌کی "Magnolia" توانیویانه به‌کتیریا هۆکاره‌کانی بۆگه‌نی ده‌م له‌ناوبه‌رن؛ ئه‌و به‌کتیریانه‌ش وه‌ك "Porphyromonas gingivalis" و "Fusobacterium nucleatum".

هاوکات توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌وه‌رگرتنی لیکی نۆ خۆبه‌ختکه‌ر، ئه‌وه‌ش پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك کاژمێر به‌سه‌ر نانخواردنی نیوه‌ڕۆدا. له‌پاشان به‌شداربووان بۆیان هه‌بوو پوخته‌کراوی ڕووه‌کی "Magnolia" له‌شێوه‌ی "Pastille"دا بکرۆژن. پاش تێپه‌ڕبوونی 30 خووله‌ك توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که به‌کتیریاییه‌کانی هۆکاری بۆگه‌نی ده‌م به‌ڕێژه‌ی له 62%ی که‌میکردووه. پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك کاژمێر ڕێژه‌ی به‌کتیریا هۆکاره‌کان ته‌نها له 34% بووه.

ئه‌و به‌شداربووانه‌ی "Pastille"ێکی پلاسیبۆیان پێدرابوو، پاش تێپه‌ڕبوونی 30 خووله‌ك له 4%ی به‌کتیریا هۆکاره‌کانی بۆگه‌نی ده‌میان ڕووی له‌که‌مبوون کردبوو، به‌ڵام پاش 30 خووله‌کی ژماره‌ی به‌کتیریاکان بۆ له 48% به‌رزبوونه‌وه.

له‌کۆتایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ده‌گه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که پوخته‌ی "Magnolia" ده‌بێته هۆکاری کوشتنی به‌کتیریا هۆکاره‌کانی بۆگه‌نی ده‌م و هه‌روه‌ها لێکهه‌ڵوه‌شاندنی پاشماوه‌ی خۆراکه‌کانی نێوان ددان.
xozga

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-18 00:30:17

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: گوڵ بۆ بنبڕکردنی

babateke   ba  swda   dast  xosh 
ba  hewae  bardawamet  la  baxshene   zanyaryeeeeeee  ba  swd
prsyarek   zahmat   nabe  ...  ,,,  aw   MAGNOLIA    a    chya   ??  la  shewae  haba    yan   gerawaya  ??   chya  agar  btwane   she  bkaetawa 
lagal   rezm   bot  azeezm

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-18 11:19:59

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: گوڵ بۆ بنبڕکردنی

ئةزيزةكةم ئةو سةرجاوةيةي ليم وةركرتووة   MAGNOLIA    حةب نيية كيراوةيةكة وةك لة باسةكةدا ئامازةم بة سوودةكاني كرددوة واتة كيراوةيةكة ...........
كاتت شاد بيت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-11-22 08:59:57

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: گوڵ بۆ بنبڕکردنی

rasta  aesta  azanm  chya   ...dast  xosh ....gerawayake   rang- shena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net