❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-22 11:57:59

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302
WindowsXPMSIE

حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

قَالَ يَاقَومِ أَرَأَيتُمْ اِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةِ مِنْ رَبِّي وَرَزَقَني مِنهُ رِزْقَاً حَسَناً وَماأُريدُ أنْ أًخَالِفَكُمْ اِلَىَ مَا أنهَاكم عَنهُ اِن أُريدُ الاّ الأِصلاحَ ماأستَطَعتُ وَما تَوفيقى الاَّ بالله عليه تَوَكَّلتُ وَاليهِ أنيبُ]

الحمد لله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى واله المستكملين الشرفا.

پاشان:
ئه‌هلى ئیسلام له‌سێبه‌رى ئه‌م دینه‌دا ژیانێكى خۆش و به‌رِێز به‌رِێ ئه‌كه‌ن،له‌ماوه‌یدا شیرینى ئیمان ئه‌بینن،وه‌ئاسووده‌یى یه‌قین و دڵنیایى، وه‌هاوه‌ڵێتى گوێ رِایه‌ڵێتى، وچێژى په‌رستش،وه‌فێر كردنه‌كانى ئه‌م دینه‌ئه‌وه‌ستێت دژى خراپى لادان و ئاره‌زووى لاده‌ران وه‌ك قه‌ڵایه‌كى پته‌و،مرۆڤ ئه‌پارێزێ له‌نزمى یه‌كانى،و به‌رگرى لێ ئه‌كات له‌ئاره‌زووه‌كانى،وه‌ غه‌م و خه‌فه‌تى نایه‌ڵێ، جاچ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ كه‌سێ كه‌دۆستایه‌تى ببێ له‌گه‌ڵ دینى خوا ئه‌گه‌رچی فه‌قیریش بێ ،وه‌چ فه‌قیره‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌دژایه‌تى دینى خوابكات ئه‌گه‌ر چی ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێ.
وه‌به‌رِاستى یه‌كێ له‌وانه‌ى كه‌موسوڵمانى به‌غیره‌ت له‌سه‌ر دینه‌كه‌ى دڵته‌نگ ئه‌كات،ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێ له‌موسوڵمانان بچن به‌دواى كامه‌رانى و به‌ختیارى بگه‌رِێن له‌جگه‌ له‌ئیسلام،له‌جگه‌ له‌ئیسلام به‌دواى خۆشیدا ئه‌گه‌رِێن ،له‌جێگاى ده‌رمان و چاره‌سه‌ر ژه‌هر داده‌نێن،چونكه‌ بۆ چاره‌سه‌رو شیفا ئه‌گه‌رِێن له‌ئاره‌زووو شه‌هه‌واتیان،له‌وانه‌ش سه‌رقاڵ بوون وگرنگى دانى زۆرى خه‌ڵكى ئه‌مرِۆیه‌ به‌ئامێره‌كانى مۆسیقاو گۆرانى، هه‌تا بووه‌ته‌ بنێشتى سه‌رزمان و ورِینه‌ى پێ ده‌كه‌ن.هۆكار گه‌لێكى بێ بنه‌ماو بنچینه‌ ده‌هێننه‌وه‌ كه‌گۆرانى حه‌لاَل ئه‌كات بۆیان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى رِاستى له‌سه‌ر نیه‌،كۆمه‌ڵى خه‌ڵك هه‌ڵده‌ستن به‌ بره‌و پێدانى كه‌تووشى به‌لاَى ئاره‌زووو گوێگرتن له‌گۆرانى بوون.وه‌هه‌روه‌ك هه‌ندێكیان بره‌وبه‌مۆسیقا ئه‌ده‌ن به‌وه‌ى كه‌هه‌ست و دڵ نه‌رم ئه‌كات ،وه‌سۆز گه‌شه‌ پێ ئه‌دات. ئه‌مه‌ش رِاست نیه‌ ،چونكه‌ ورووژێنه‌رى ئاره‌زووه‌.ئه‌گه‌ر وابێ كه‌ده‌یڵێن ئه‌بوایه‌ دڵى مۆسیقا ژه‌نه‌كان نه‌رم بوایه‌ و رِه‌وشتیان جوان بوایه‌، وه‌زۆربه‌یان كه‌ئه‌یان ناسین ئه‌زانین كه‌لایان داوه‌و رِه‌وشتیان خراپه‌.
به‌نده‌كانى خوا :هه‌ركه‌سێ گومانى له‌حه‌رامێتى مۆسیقا هه‌یه‌ بائه‌و گومانه‌ به‌یه‌قین و دڵنیایی لابات. به‌قسه‌و ووته‌ى په‌روه‌ردگارى جیهانیان و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌حه‌رامكردنى و رِوون كردنه‌وه‌ى.جاده‌قه‌كان زۆرن له‌قورئان و سوونه‌ت به‌ڵگه‌ بن له‌سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى وسزاش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌حه‌لاَڵى ئه‌كه‌ن یان سوورن له‌سه‌رى،جابرِواداریه‌ك به‌ڵگه‌ى به‌سه‌ له‌قورئان وسوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم . چ جاى ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان زۆربوون له‌سه‌ری.وه‌خواى گه‌وره‌ له‌قورئاندا ئه‌فه‌رمێ: (وماكان لمؤمن ولا مؤمنة اذا قضى الله ورسوله أمراً أن يكون لهم الخيرة من أمرهم وَمَن يَعصِ اللهَ ورَسولَهُ فَقَد ضَلَّ ضَلالاَمبينا")الاحزاب:36.واته‌:وه‌بۆ هیچ پیاوو ژنێكى باوه‌رِدار نیه‌ كاتێ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم له‌كارێكدا حوكمیان كرد،بۆئه‌وانیش ئیختیارو هه‌ڵبژاردنێك هه‌بێ ( له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانى خوا)وه‌هه‌ركه‌سێ نافه‌رمانى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بكات به‌رِاستى لارِێ بووه‌،لارِێیه‌كى ئاشكرا.(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به‌كورتى و به‌كوردى محمد صالح ابراهیمى)
وه‌به‌به‌رچاو گرتنى ترسناكى گۆرانى .وه‌ئه‌وه‌ى كه‌هۆیه‌كه‌ له‌هۆیه‌كانى فیتنه‌ى نێوان خه‌ڵك وتێكدانیان و به‌تایبه‌تى گه‌نجان.حه‌زمكرد ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كۆبكه‌مه‌وه‌ كه‌هه‌ڵوێستى قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِوون ئه‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى زانایانى ئه‌هلى عیلم سه‌باره‌ت به‌گۆرانى و مۆسیقا.
وه‌ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵدانێكه‌ مه‌به‌ستم پێی خزمه‌ت كردنى دینى خواى گه‌وره‌یه‌،وه‌سوودى موسوڵمانان،داوائه‌كه‌م له‌خواى گه‌وره‌ كه‌بیكاته‌ مایه‌ى سوود بۆ خه‌ڵكى و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش ته‌نها له‌به‌رخاترى خۆى بێ .هه‌رئه‌ومان به‌سه‌وه‌باشترین كه‌سێكه‌ كه‌لێپرسراومان بێ.



بةهةشت

Kurdzhin
QWRBANT BM ZAKARIA GYAN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-22 12:01:47

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

ده‌ستت خۆشبێت به‌ریزم بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
هیوادارم خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌
هه‌ر بژیت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-22 12:12:37

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302
WindowsXPMSIE

Re: حوكمى گۆرانى و مۆسیقا

زووووووور سوباس كاكة بيستون كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net