.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئۆنتاریۆ خۆپیشاندان ده‌كرێت
له‌باره‌ی رووداوی قۆڵبهستكردنهكهیهوه شڤان په‌روه‌ر بۆ PUKmedia ده‌دوێت
PUKmediaعوسمان عه‌لی/ كه‌نه‌دا 19:41 22/08/2009
ئێواره‌ی رۆژی 20/8 له‌هۆڵی كوردیش كۆمینێتی تۆرونتو به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر و نوێنه‌رانی لایه‌ن و رێكخراوه كوردیه‌كانی هه‌رێمی ئۆنتاریۆ كۆڕێكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره ناشارستانییه‌ی پۆلیسی كه‌نه‌دا به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌كه‌مان شڤان په‌روه‌ر نواندبووی، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆڕِهدا كه نوێنه‌ری لیستی كوردستانی و رێكخراوه‌كانی ماڵی كوردی تۆرونتۆ و فیدراسیۆنی كورد و سه‌نته‌ری كوردی ئاماده‌یبوون پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان نیشاندا و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی پۆلیسیان مه‌حكوم كرد چونكه پێیان وایه ئه‌و ره‌فتاره ناشرینه سوكایه‌تی كردنه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌ره‌تا له‌نجه دڵشاد وه‌كو یاساناسێك كه‌یسه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان بۆ توماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر پۆلیسی تۆرونتۆ بڕیاریاندا له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه رێگه‌ی یاسایی بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كورد بڕیاردرا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 29 ی ئاب سه‌عات شه‌شی ئێواره خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری فراوان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی ئۆنتاریۆ له تۆرونتۆ ساز بكرێت، هاوكات یاداشتێكی ناڕه‌زاییش ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی فیدرالی و سه‌ره‌ك وه‌زیری كه‌نه‌دا و پۆلیسی گشتی تۆرونتۆ بكرێت.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی په‌یامنێری PUKmedia ئایا شڤان په‌روه‌ر پێی وایه لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستی له‌و رووداوه‌دا هه‌بێت؟ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر له‌وه‌ڵامدا وتی: دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه دوو كه‌س كه گومانم لێیان هه‌بوو له نزیك ئێمه‌وه به ڤیدیۆ وێنه‌ی رووداوه‌كه‌یان ده‌گرت ئێمه وامانزانی ئه‌وانه سه‌ر به كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنن و له‌گه‌ڵ پۆلیس هاتوون، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانه سه‌ر به هیچ رۆژنامه‌و كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن نه‌بوون و له‌گه‌ڵ پۆلیسیشدا نه‌هاتبوون، گومان ده‌كرێت هه‌ر ئه‌وانیش پۆلیسیان ئاگادار كردبێت كه چه‌ك له‌ناو ئۆتومبیلهكهی ئێمه‌دا هه‌یه، پاشان پۆلیسه‌كانیش به‌لایانه‌وه سه‌یربوو كه‌سێك له‌و ده‌مه‌دا وێنه‌ی رووداوه‌كه ده‌گرێت، به‌ڵام پۆلیسه‌كان له‌وانیش توڕه‌بوون و پێیان وتن كێ مۆڵه‌تی به ئێوه داوه وێنه بگرن؟ پاشان پۆلیسه‌كان له‌وێ دووریان خستنه‌وه.
دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و وێنه‌گره فیلمێكی تۆماركراوی رووداوه‌كه‌ی گه‌یاندۆته ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندن و بڵاوكرایه‌وه، له‌وانه‌یه پاره‌یه‌كی زۆری دهسكهوتبێت ته‌نانه‌ت بۆ سوكایه‌تی میللـه‌تی كورد له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی توركیاش ئێمه‌یان وه‌كو تێرۆریست باسكرد.
ئه‌گه‌ری دووه‌میان ئه‌وه‌یه له‌ڕێگا ئۆتومبیلێكی مه‌ده‌نی بۆ ماوه‌یه‌ك شانبه‌شانی ئۆتومبیلهكهی ئێمه ده‌ڕۆیشت ناوبه‌ناو ده‌یڕوانییه ئێمه له‌و كاته‌دا مایكرۆفۆن و كامێراكه‌ی ئێمه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه دیاربوون گومانی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌وه چه‌كه، زۆری نه‌خایاند ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی پۆلیس به‌خێرایی ده‌وریان گرتین و به‌چه‌كه‌وه داوایان لێكردین بووه‌ستین، به‌په‌له ئێمه‌یان داگرت و به شێوازێكی ناشارستانیانه قۆڵبه‌ستیان كردین هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر ناشرین بوو به‌رامبه‌رمان چونكه به توڕه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد و هیچ ماوه‌یان پێ نه‌داین قسه بكه‌ین.
شڤان په‌روه‌ر ئه‌وه‌شی وت گریمان ئه‌و وێنه‌گرانه جێی گومانیش بن، من زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م چونكه ره‌فتاری ناشرینی پۆلیسی كه‌نه‌دایان به‌رامبه‌ر ئێمه ئاشكرا كرد.
له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا بڕیاردرا كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان پێك بهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی هه‌نگاوه‌كانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هه‌روه‌ها بۆ نیشاندانی پشتگیری زیاتر په‌یوه‌ندی بكرێت به په‌رله‌مانتارانی فیدرالی و حكومه‌تی كه‌نه‌دا.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له PUKmedia له‌ڕۆژی 18/8 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی حكومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن و داوا له حكومه‌تی كه‌نه‌داش ده‌كه‌ن به‌ڕه‌سمی داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان و هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵكی كوردستانه كه پشتگیری له هاووڵاتیانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش
به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zoor swpas bawanakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
