❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-22 20:56:28

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

http://kurdzhin.org/uploads/51bee54fea.jpg
باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

■ ئا: گۆران محه‌مه‌د

له‌ قوتابخانه‌ زۆرم برسی‌ بوو پاره‌شم پێنه‌بوو، دینارێكم له‌ كوڕی‌ باجیه‌كه‌مان قه‌رز كردوله‌فه‌یه‌كم پێكڕی‌، كه‌چی‌ كه‌‌ رۆشتمه‌وه‌ باوه‌ژنه‌كه‌م بۆ باوكمی‌ گێڕایه‌وه‌و ئه‌ویش به‌كه‌وگیر داخیكردم‌و دوایش ئوتوه‌ گه‌رمه‌كه‌ی‌ نا به‌ قاچمدا‌و به‌و ده‌رده‌ی‌ ئێستای‌ بردم كه‌ شوێنی‌ برینه‌كه‌ ئه‌بینم شه‌رم دامده‌گرێ. ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ هاوژینی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌، كه‌ ماوه‌ی‌ مانگ‌و نیوێكه‌ له‌خانه‌ی‌ تێبینییه‌، باوه‌ژنه‌كه‌ی‌‌و باوكیشی‌ ئاماده‌ نین وه‌ریبگرنه‌وه‌. 
تا ئێستا له‌هه‌ندێك له‌و  خێزانانه‌ی‌  كه‌ ئاستی‌ رۆشنبیرییان نزمه‌و تاڕاده‌یه‌ك له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاون، پیاوێك دوو یان سێ‌ ژنی‌ هه‌یه‌. جۆره‌ها توندوتیژی‌‌و مامه‌ڵه‌‌ی‌ خراپ‌و لێدانی‌ زۆرو داخكردن به‌رامبه‌ر به‌منداڵه‌كانیان به‌كارده‌هێنن. به‌جۆرێك كه‌ ناخۆشییه‌كه‌ی‌ له‌ زه‌هنی‌ مناڵه‌كاندا بمێنیته‌وه‌وئاسه‌واره‌كه‌شی‌ به‌له‌شیانه‌وه‌ دیار بێت.
هاوژین ئێستاش شوێنه‌واری‌ ئه‌و كه‌وگیره‌ی‌ باوكی‌ پێی‌ داخكردووه‌ئازاری‌ ده‌دات، بۆ ئه‌و ژیان مانایه‌كی‌ نه‌ماوه‌ چونكه‌ «هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ نه‌گبه‌تبوم‌و دایك‌وباوكم له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه‌، دوایی‌ دایكم شویكرده‌وه‌و باوكیشم ژنی‌ دووه‌م‌و سێهه‌میشی‌ هێناوه‌ته‌وه‌، دایكیشم شوی‌ كردووه‌به‌ پیاوێكی‌ تر ئێستا سه‌رم لێتێكچووه‌، لای‌ باوكم باوه‌ژن ناهێڵێت دانیشم‌و لای‌ دایكیشم باوه‌پیاره‌، به‌ڕاستی‌ مناڵێك كه‌ دایك‌وباوكی‌ جیاببنه‌وه‌، هه‌ر بمرێت باشتره‌. ئێستاش ئه‌و شه‌وانه‌م له‌بیر ناچێته‌وه‌ كه‌ باوكم به‌ قایش لێیده‌دام، كه‌چی‌ بۆخوشك‌و براكانی‌ تریشم كه‌ دایكیان له‌لابوو وانه‌بو».

لێدان‌و كاریگه‌ریی‌
ده‌روونی‌ له‌سه‌ر منداڵ
هه‌موو جۆرێك له‌توندوتیژی‌ كاریگه‌ریی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر منداڵ، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی‌ خراپ له‌گه‌ڵ منداڵدا، كه‌ تووشی‌ ئازاریی‌ جه‌سته‌یی‌ بكات، بێگومان كۆمه‌ڵێك ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ خراپتر له‌سه‌ر ره‌فتاری‌ مناڵه‌ كه‌ جێده‌هێڵێت. یه‌كێك له‌و كاریگه‌ریانه‌ی‌ كه‌له‌سه‌ر كه‌سێتی‌ منداڵه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ده‌ستدانی‌ كه‌سێتی‌ خۆی‌‌و بێمتمانه‌ییه‌تی‌ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كان. ئه‌مه‌ش كتوپڕ  تیایدا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو به‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونی‌ وه‌خت‌و له‌گه‌وره‌یدا له‌سه‌ر كه‌سێتی‌ مناڵه‌كه‌ ره‌نگده‌داته‌وه‌.
یه‌كێكیتر له‌ئاكامه‌ خراپه‌كانی‌ توندوتیژی‌، ‌وا له‌مناڵ ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ له‌گومانی‌ ئه‌وه‌دا بێت، داخۆ بۆ ئه‌و دایك‌و باوكه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و خراپن‌و له‌گه‌ڵ خوشك‌و براكانی تریدا وانین‌و به‌ته‌نها رقیان له‌وه،‌ ئه‌م جۆره‌ له‌بیركردنه‌وانه‌ وا له‌منداڵ ده‌كات تووشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ ببێت  له‌وانه‌(خه‌مۆكی‌، گۆشه‌گیریی‌‌و لاوازی‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ...هتد).
باوكم به‌ده‌ڕنه‌فیز قاچی‌ داخكردم
پێشوازی‌  ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌هۆی‌ توندوتیژی‌‌و خراپ مامه‌ڵه‌ كردنی‌ باوكییه‌وه‌ ئێستا له‌خانه‌ی‌ تێبینییه‌، ئه‌و  باوكی‌ ژنێكی‌ تری‌ هێناوه‌ته‌وه‌ «باوه‌ژنه‌كه‌م زۆر رقی‌ له‌من‌و برا ته‌مه‌ن ده‌ساڵه‌كه‌م بوو، هه‌میشه‌ لێی‌ ئه‌داین‌و شكاتی‌ له‌لای‌ باوكم لێده‌كردین. ئه‌و رۆژه‌ی‌ چوومه‌ كۆڵان بۆ باوكمی‌ گێڕایه‌وه‌و ئه‌ویش ده‌ڕنه‌فیزێكی‌ له‌سه‌ر ته‌باخه‌كه‌ سوور كرده‌وه‌و كردی‌ به‌قاچمدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئیتر نه‌توانم بڕۆمه‌ ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌خوا ئه‌گه‌ر نه‌شچومایه‌ته‌ كۆڵان هه‌ر وایلێده‌كردم، چونكه‌ هه‌میشه‌ سه‌رخۆشبوو كه‌ بڕێكی‌ زۆر مه‌یی‌ ده‌خوارده‌وه‌ به‌ ئێمه‌وه‌ ئه‌یگرت».
پێشواز برایه‌كی‌ له‌گه‌ڵدایه‌‌و له‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانان پێكه‌وه‌ن، به‌ڵام له‌دوو قاتی‌ جیاوازدا ده‌ژین، چونكه‌ براكه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ده‌ ساڵانه‌و له‌ناو ئه‌ومناڵانه‌دایه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 4بۆ12 ساڵن».  ئه‌وان، رۆژانه‌ یه‌كتر ئه‌بینین‌و هه‌ر شتێكیان هه‌بێت بۆ یه‌كتری‌ باسده‌كه‌ن. پێشوازو پشتیوان به‌هۆی‌ جیاوازیی‌ ته‌مه‌نیانه‌وه‌ له‌خوله‌كانیشدا پێكه‌وه‌ نین، پێشواز   له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن گه‌وره‌كان‌و ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 12تا18 ساڵن، رۆژانه‌ خه‌ریكی‌ خولی‌  فێربونی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌‌و كۆمپیته‌ره‌، به‌ڵام پشتیوان له‌و خولانه‌دا به‌شداره‌ كه‌ زۆرتر له‌كازیوه‌كاندا ده‌كرێته‌وه‌.
ماڵی‌ كوڕانی‌ نه‌وجه‌وانان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ده‌كه‌وێته‌ نزیك شه‌قامی‌ قه‌نات له‌سلێمانی‌. ئه‌م خانه‌یه‌، ئه‌و كوڕانه‌ ده‌گرێته‌خۆ كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ئازار ده‌درێن، یاخود بێسه‌رپه‌رشتن‌و كه‌سێك نیه به‌خێویان بكات. كوڕان له‌ته‌مه‌نی‌ 4ساڵ تا 18ساڵ وه‌رده‌گرین‌و ئێستا چه‌ند كوڕێكیان له‌لایه‌‌و ده‌خرێنه‌ به‌ر خوێندن‌و له‌لایه‌ن توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌رونییه‌وه‌ به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێن، زۆر جار سه‌ردانی‌ كه‌س‌وكاریان ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر وه‌ریانبگرنه‌وه‌ مانگانه‌ چاودێری‌ ده‌كرێن له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و مانگانه‌ بڕی‌ 100هه‌زاریشیان وه‌ك موچه‌ی‌ حكومه‌ت پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر له‌لای كه‌سوكاریان بمێننه‌وه‌ 88هه‌زاریان پێده‌درێت‌و 20 هه‌زاریشیان بۆ ده‌خرێته‌ بانكه‌وه‌.

هۆكاره‌كانی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ خراپی‌ جه‌سته‌یی‌
چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ بۆئه‌و مامه‌ڵه‌ خراپه‌ جه‌سته‌ییانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌منداڵ ده‌كرێت. هیوا سه‌عید محه‌مه‌د،  توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان، هۆكاره‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر مناڵ، ده‌گه‌ڕیێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان دایكان‌و باوكان لاوازه‌، هه‌میشه‌ له‌ململانێدان‌و له‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دووره‌په‌رێزن ئه‌ویش به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ سیسته‌می‌ پشتیوانی‌ توندوتۆڵ یان ره‌نگه‌ پێشتر یه‌كێك له‌و دایك‌و باوكانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ خراپیان له‌گه‌ڵ كراوه‌. ئه‌و توێژه‌ره‌ وتیشی‌ «له‌وانه‌یه‌ باوان یان منداڵ‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستیان هه‌بێت، یان باوان كێشه‌ی‌ ده‌رونیان هه‌بێت»، هه‌روه‌ها هۆكارێكی‌ تری‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌و باوكانه‌ی‌ كه‌ ژنی‌ دووه‌م ده‌هێنێن‌و منداڵیان هه‌یه‌ یان ژنه‌كه‌ین‌ ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌پێناو رازیكردنی‌ ژنی‌ دووه‌می‌ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ نموونه‌ له‌منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌دات یان زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ به‌و شێوه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌وانه‌یه‌ زڕ برا یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یان هه‌بێت‌و  له‌یه‌ك ماڵدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن زۆر كات ئه‌م منداڵانه‌ قسه‌ی‌ نه‌شیاو بۆ یه‌كتری‌ دروست ده‌كه‌ن. بۆ نموونه‌ شكات له‌یه‌كتری‌ ده‌كه‌ن ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ واده‌كات كه‌ باوكه‌كه‌ یان دایكه‌كه‌ ده‌ست بكات لێدان‌و خراپ مامه‌ڵه‌ كردنه‌ به‌كاربهێنن باوان بێئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن یه‌كسه‌ر ده‌ست ده‌كه‌ن به‌لێدان، ئه‌و توێژه‌ره‌ هۆكارێكی‌ تری‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ نه‌بوونی‌ رۆشنبیری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و زانیاریی‌ ده‌رباره‌ی‌ په‌روه‌رده‌كرنی‌ منداڵ به‌ڕێگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كوڕانه‌ی‌ له‌ماڵی‌ كوڕانی‌ نه‌جه‌واناندان ئاسووده‌ن، به‌ڵام هه‌موویان ئاواته‌ خوازی‌ ماڵێكی‌ ئارام‌و ژیانێكی‌ ئاسووده‌ترن،  پێشوازو پشتیوان‌و هاوڕێكانیشیان هه‌مووئاواتیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژێك له‌ڕۆژان به‌هۆی‌ خوێندنه‌وه‌ بگه‌نه‌ پله‌و پایه‌یه‌كی‌ به‌رزو ببێته‌ خاڵێكی‌ وه‌رچه‌رخان له‌ژیانیاندا‌و هه‌رگیز خێزانی‌ نائارام دروست نه‌كه‌نه‌وه‌.

تێبینی: ناوی منداڵه‌کان خوازراون

   



SARCHAWA:AWENA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-22 21:04:26

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

ده‌ستت خۆشبێت به‌ریزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
هه‌ر بژیت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-22 21:06:53

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌هیوادارم که‌ هه‌رده‌م دوور بین له‌م ره‌فتاره‌ نابه‌جێیانه‌  ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت به‌رێزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-22 21:41:57

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

dastti tosh xosh bet bestun gean
zor supas bo wtakant
sarkaw tw bit
>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>

dastti tosh xosh bet kaka sirwan gean
zor supas bo wtakantan
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-23 11:17:22

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

dastakant xosh bet naw gyan sarkawtew be   katt shad bet

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-23 11:52:33

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: باوكم به‌كه‌وگیرو ئوتو داخیكردم

dastti tosh xosh bet azizm
zor supas
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net