.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














پەنیر خۆراكێكی چڕكراوەیە 
پەسەندكردنی پەنیر Cheese لەبەر چێژە خۆشەكەیەتی، پەنیر بەرهەمێكی چڕكڕاوەی شیرە، لە كارگەكانی ئەلباندا پەنیر بەچەندین جۆر و رێژەی جیاوازی چەوری (40%،28%، 2%،1%،یان بێ چەوری) دروست دەكرێت، بۆ نموونە تەنها لە وڵاتی فەڕەنسادا پتر لە 300 جۆری پەنیر هەیە.
پەنیری سروشتی ڕاستەوخۆ لە شیری تازەوە دروستدەكرێت، بە تێپەڕبوونی كات ڕەنگ و چێژ و پێكهاتەكەی دەگۆڕێت. پێكهاتە خۆراكییەكانی پەنیر هەمان ئەو پێكهاتە خۆراكییانەن كە لە شیردا هەن، بەڵام بە چڕكراوەیی و رێژەی كەمتری ئاو.
بۆ ئامادەكردنی یەك پاوەند لە پەنیرێك كە پێكهاتە خۆراكییەكانی تەواو بێت پێویستیمان بە 10 پاوەند شیر دەبێت. پەنیر، وزەیەكی باشی تێدایە، هەروەها پرۆتینی كوالیتی بەرز، ڤیتامینەكان، كانزاكان بە تایبەتی كالسیۆم و فۆسفۆر و زینك، هەر بۆیەشە كە پەنیر بە خۆراكێكی تەواو Complete Food دەژمێررێ. رەنگە زەردەكەی پەنیر دەگەڕێتەوە بۆ مادەیەكی تایبەت كە دەخرێتە ناوی.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه