❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهێنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌وه‌رزی‌ ڕابردوودا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-23 08:06:34

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

نهێنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌وه‌رزی‌ ڕابردوودا

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین وبه‌ناوبانگ ترین یانه‌ی‌ جیهان و ئێستا ئه‌و یانه‌یه‌ باشترین یاریزانی‌ جیهانی‌ تێدا به‌دی‌ ده‌كرێت كه‌ئه‌ویش لیۆنێل میسی‌ ئه‌رجه‌نتینه‌ به‌پێ ی‌ دواین ده‌ست نیشانكردنی‌ باشترین یاریزانانی‌ جیهان یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌ر سێ یاریزان لیۆنێل میسی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و ئه‌ندرێس ئینێستا و شابی‌ هێرناندز ئیسپانی‌ له‌پله‌كانی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مدا هات.
به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ جێ‌ ی‌ باس كردنه‌ لێره‌دا ئایا كام له‌م یاریزانانه‌ باشترین ئاستیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا پێشكه‌ش كردووه‌ و نێهنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ جۆسێب گواردیۆلا بووه‌.
به‌پێ  ی‌ ڕاو بۆچوونی‌ زۆربه‌ی‌ چاودێران و شاره‌زایانی‌ وه‌رزشی‌ به‌ڕاده‌ی‌ یه‌كه‌م شابی‌ هێرناندز ی‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌كه‌ نهێنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌. ئه‌گه‌ر بێت و به‌باشی‌ ته‌ماشای‌ یاریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو یان ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بكه‌ین ده‌بینین شابی‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ تۆپدایه‌ و هه‌وڵ ده‌دات یاریمه‌تی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی‌ هاوڕێ‌ ی‌ بدات كه‌تۆپی‌ له‌قاچدایه‌.
به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌ندرێس ئینێستای‌ هاوڕێ‌ ی‌ له‌یانه‌كه‌دا باشترین ئاستی‌ پێكشه‌ش كردووه‌ و له‌زۆربه‌ی‌ گۆڵه‌كاندا ناوبراو به‌شدار بووه‌ و ڕۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بینیوه‌ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌.
دوای‌ ته‌واو بوونی‌ یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان كه‌له‌وه‌رزی‌ ڕابردوودا له‌نێوان یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ ئه‌نجام درا و تیایدا یانه‌كه‌ی‌ شابی‌ و ئینێستا توانیان به‌ دوو گۆڵی‌ بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان كۆتایی‌ پێ بێنن.
سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ شه‌یتانه‌سووره‌كانی‌ ئینگلته‌را زۆری‌ به‌ڕاشكاوانه‌ ئاشكرای‌ كرد ئێمه‌ هیچمان له‌ده‌ست نایه‌ت و ناتوانین هیچ كارێك بكه‌ین كاتێك كه‌شابی‌ هێرناندز و ئه‌ندرێس ئینێستا له‌نێو یاریگا ده‌بینین كه‌یاری‌ ده‌كه‌ن ، چونكه‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ نه‌ك به‌ته‌نها له‌ دووتایمی‌ یاریه‌كدا به‌ڵكو ئه‌توانن به‌درێژی‌ شه‌و پارێزگاری‌ له‌تۆپ بكه‌ن .
ئه‌م نهێنیه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ته‌نها له‌نێو یانه‌كه‌دا ڕه‌نگی‌ نه‌دایه‌وه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیاشدا به‌هه‌مان شێوه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ هه‌بوو چونكه‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ یاریان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌شدا ماركۆ سێنای‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ ڤیاڕیاڵی‌ ئیسپانی‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ ئاستی‌ به‌رزی‌ پێكش ده‌كرد و توانیان ببنه‌ پاڵه‌وانی‌ یۆرۆی‌ 2008.

کوردسپۆرت
________________________

http://kurdzhin.org/uploads/d64c722e5e.jpg
http://kurdzhin.org/uploads/09a43ebe0b.jpg
http://kurdzhin.org/uploads/5cf2d5d673.jpg

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-23 08:33:33

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: نهێنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌وه‌رزی‌ ڕابردوودا

ده‌س خۆش هه‌ربژیت

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-23 08:38:41

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: نهێنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌وه‌رزی‌ ڕابردوودا

ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net