.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پاڵهنێتی سودا ئه‌مریكانا كه یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی به‌شداری تێداده‌كه‌ن، له‌یاری نێوان یانه‌ی بلۆمینگی بۆلیڤیو یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئۆرۆگوایی، هانده‌رێك دێته ناو یاریگاكه‌و به چه‌قۆیه‌كه‌وه شوێن یاریكه‌رێكی یانه ئۆرۆگواییه‌كه ده‌كه‌وێت، ئه‌م رووداوه ده‌بێته هۆی دوا خستنی یاریه‌كه.
له‌خوله‌كی 65ی یاریه‌كه‌دا یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت له‌رێگه‌ی فیدریكۆ بۆبۆوه كه سوود له ههڵهیهكهی گۆڵچیی تیپی به‌رامبه‌ر وهردهگرێتو گۆڵێك تۆمارده‌كات، پاش ئه‌م گۆڵه هانده‌رێكی تیپه بۆلیڤیهكه بهچهقۆیهكهوه دێته ناو یاریگاو هێرشی كرده سه‌ر هێنری خیمینێز یاریكه‌ری ته‌نیشتی یانه‌ی ریڤهرپلهیتو چه‌قۆیه‌كی لێدا، به‌ڵام به خێرایی پۆلیس فریا دهكهوێتو هانده‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هۆگۆ كاریۆ كه ناوبژیوانی ئه‌مه یارییه بوو كه ئه‌م رووداوه‌ی بینی، هیچ چارێكی نه‌ما جگه له ته‌واو كردنی یاریه‌كه، چونكه ئه‌م هێرشكردنه زۆر گرانبوو، هه‌ر له پاش ئه‌مه هانده‌رانی تیپی بلۆمینگ، چه‌ندین بۆمبی روناكیان ئاراستی هانده‌رانی تیپی ریڤه‌ر پله‌یت كرد‌و یاریكهرانیشیان ده‌به باران كرد، ته‌نانه‌ت ناوبژیوانیش به‌ر ئه‌م هێرشانه كه‌وتن، هه‌رچه‌نده یاریكه‌رانی تیپی بلۆمێنگ زۆر تكایان لێ‌كردن كه یاریه‌كه ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام به‌راكردن یاریگایان جێهێشت.
كه‌ناڵی وه‌رزشی تایبه‌ت له تۆڕی فۆكس، هه‌واڵی له‌سه‌ر زاری دۆناتی ریڤاسی سه‌رۆكی یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یتی ئۆرۆگوایه‌وه بڵاوكرده‌وه كه پێكانه‌كه‌ی هێنری خیمینیز مه‌ترسیدار نیه، به‌ڵام له‌و یاریه‌دا هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ستدا
ئاوێنه
______________________________

له‌سه‌ر هێڵ نییه