.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌دوای چیدا وێڵی له‌م خهزێنهیهدایه؟
ژیان بێ هیوا و ئاوات بوونی یه و مرۆڤ به‌سروشتی خۆی هه‌میشه به‌دوای ئه‌وانه‌دا وێڵه كه‌بڕوای وایه به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن، ویستی مرۆڤ بۆ باشتر ژیان و به‌ره‌وپێش چونه و ساتێكیش نییه بێ ئه‌م خولیایه بهسهرماناندا تێپهڕبێتن كه‌واته ئێستا به‌دوای چیدا وێڵی كامه‌یه خواست و هیوای تۆ؟ ده‌ته‌وێت بگه‌یته چی؟ ده‌ته‌وێت كێ بیت؟ ده‌ته‌وێت چیت هه‌بێت..؟
بێ دودڵی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت ئێستا ده‌ستنیشانی بكه هه‌رچه‌ند داواكه‌ت گه‌وره بێت له‌به‌جێهێنانی مه‌ترسه، چونكه ده‌مه‌وێت ناونیشانی خهزێنهیهكت پێ بلێم كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێدایه كه ده‌ته‌وێت كلیلی ئه‌و خه‌زێنه‌یه‌ش له‌ده‌ستی خۆتدایه و ته‌نها به‌تۆ ده‌كرێته‌وه، به‌لێ ته‌نها به‌تۆ ده‌كرێته‌وه, كه‌واته ئێستا بڕۆ به‌ر ئاوێنه و بۆ ئه‌و خه‌زێنه‌یه بڕوانه, گرنگ نییه ره‌نگی ده‌رگاكه‌ی و جوانی رووپۆشه‌كه‌ی، گرنگ نییه خه‌ڵكی كوێی و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ت چییه، خهزێنهیهكت هه‌یه و له‌گه‌وره‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندی دلنیابه و تاكه خاوه‌نیشی تۆی ته‌نها تۆ ده‌توانی له‌ده‌رگای ئه‌و خه‌زێنه‌وه بچیته ژووره‌وه و ته‌واوی شته به‌به‌هاكانی بهێنیته ده‌ره‌وه، كه‌واته بڕۆ ناو دوورگه گه‌وره‌كانی ناخت و بهتهواویدا بگه‌ڕێ تائه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت ده‌ستت بكه‌وێت و بزانه خه‌زێنه‌ی تۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێدایه كه‌خه‌ڵكی هه‌یانه و ره‌نگه شتی وا به‌نرخیشی تێدابێت كهلهخهزێنهی هیچ كه‌سێكدا ده‌ست نه‌كه‌وێت، به‌كاریان بهێنه تا له‌سنور و شورای خه‌زێنه بێنه ده‌ره‌وه و نرخ و به‌های راسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت ته‌نها كه‌لێنێك له خه‌زێنه‌كه‌ی تۆدایه كه زه‌مه‌نه و گه‌ر له‌كاتی خۆیدا سود له‌هه‌ر دراوێك وه‌رنه‌گریت ره‌نگه له‌كیس بچێت و له‌و كه‌لێنه‌وه بكه‌وێته خواره‌وه بهخستنهگهڕیشی خۆت و مرۆڤایه‌تیش سودمه‌ندببن، هه‌ست به‌گرنگی خۆت بكه به‌ناو دورگه و باخه ئاوه‌دانه‌كانی ناخت‌دا بگه‌ڕێ ده‌بێت چه‌ند داری به‌ردار هه‌بێت لێت نه‌كردبێته‌وه له‌كاتێكدا خۆت و كه‌سانی تریش ده‌شێت پێویستیتان پێی بێت.
هه‌ست به‌بونی خۆت بكه بزانه هیچت كه‌متر نییه له‌وانه‌ی ناویان له‌مێژوودا تۆماركراوه و خزمه‌تیانكردووه و به‌كاره باشه‌كانیان هه‌میشه یادیان به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه، هه‌رگیز ناخی خۆت فه‌رامۆش مه‌كه و بزانه گه‌ر له‌گه‌ڵ ناخی خۆتدا ته‌بابی ده‌توانی چیاكان بگوازیته‌وه، هه‌وڵبده به‌هره و تواناكانت به‌كاربهێنیت و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی خودسازیت هه‌ڵبگره، ره‌نگه چاوه‌ڕێی جێ ده‌ستی پرشنگداری تۆبین.
زاهیر زانا
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh dada tina gian ,,sarkawtubyyyyyyyyyyy azizakammmmmmmmmmmm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس به‌قوربان ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش تینا خان..بابه‌تێکی گرنگ بوو...
سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هاورێ ئازیز بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگ وبه‌سووده
بێگومان هه‌موومان ئاواتمان هه‌یه
كاتی مرۆڤ به‌رنامه‌ی كامل وهاوسه‌نگی هه‌بوو
بۆبه‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه‌كانی له لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیاندا
ئه‌وكاته هه‌ست ده‌كات زیاتر كۆنترۆلی ژیانی كردووه به‌ڵام به داخه‌وه ئێمه زوو ده‌ست به‌ردار ی هیوا وئاواتهكانمانین
هیوای سه‌ركه‌وتن وته‌مه‌ن درێژی بۆتووی به‌رێز ئه‌خوازم
كاتت شاد


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش تینا گیان وتهتهک هه‌یه ده‌ڵێت : تۆ بته‌وێ ئه‌توانی هه‌موو شتێک ئه‌نجام بده‌ی. سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ئێمه هه‌موو پرسیاره‌كان و به‌ده‌ست هێنان و له‌ده‌ستدان و به‌خته‌وه‌ری له‌نێو خودی خۆمانه‌وه‌یه
به‌لام ئێمه ته‌نیا كاتێك ئه‌توانین به‌هره‌مه‌ندبین له‌وه‌ی هه‌مانه ئه‌وكاته‌ی بتوانین خۆمان بدۆزینه‌وه‌و بزانین چین و كێین
بزانین چیمان تیایه‌و ئه‌توانین چی بین بتوانین خۆمان جه‌وهه‌ری خۆمان بكێشین و تواناكانمان بدۆزینه‌وه
كه‌سێك نیه ده‌ستی تۆ بگرێت و به‌زه‌یی و مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ بوون هه‌مووی درۆشمێكهو واقعه‌كه‌ی له‌نێو خوودی ئێمه‌وه بۆ ئێمه گرنگی هه‌یه‌و ئه‌توانرێت بدۆزرێته‌وه
من بڕوام وایه مرۆڤ ئه‌بێت خۆی بدۆزێته‌وه له‌نێو چه‌ند ملیاردێك خه‌ڵكی هاوشێوه‌و هه‌زاران هاوزمان و هاوبیرو هاو ره‌نگ و .. تاد
له‌نێوان زه‌وی و ئاسمان و سروشت و ژیان و مردن و بوون و نه‌بوونه‌وه
من له‌كوێ وه‌ستاوم و كێم ؟!
ئه‌بێت كێبم ؟
دڵنیابه ئه‌گه‌ر توانیت وه‌لامی ئه‌م پرسیاره بدۆزیته‌وه ئیتر تۆی تابلۆیه‌ك ئه‌كێشیت و ژیانی خۆت وێنا ئه‌كه‌یت
چیرۆكێك ئه‌نووسیت و به ئاره‌زووی خۆت رۆڵی پاڵه‌وانه‌كه‌ی دیاری ئه‌كه‌یت
هه‌موو شتێك تۆی
به‌لام تۆ كێی ؟!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ وته‌کانت زۆر راسته قسه‌کانت کاکه دیاکۆ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه