❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 17:17:51

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا


ئه‌م كۆباسه‌ ئيعجازي زانستى له‌م بوارانه‌دا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ : ‏‎
‎ ‏* موفره‌ده‌ى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا.‏‎
‎ ‏* رووداوى بيك بانگ.‏‎
‎ ‏* گه‌وره‌ربوون و بچوك بوونه‌وه‌ى گه‌ردوون.‏‎
‎ ‏* تۆپه‌ڵه‌ گڕى خۆرى گه‌وره‌.‏‎
‎ ‏* مه‌دينه‌ى پيرۆزو فێڵدى بوومه‌له‌رزه‌.‏‎
‎ له‌ ڕامانێكى كورتى قورئانى پيرۆزدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌چه‌ند ده‌ربڕينێك ‏باس له‌ خواى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ده‌كات، ئايا زاناكان چۆن ئه‌مه‌يان ته‌فسير كردووه‌ ‏واته‌: خاوه‌نى رۆژهه‌‌ڵات و رۆژئاوا، خاوه‌نى دوو ڕۆژهه‌‌ڵات و دوو رۆژئاوا، خاوه‌نى ‏رۆژهه‌‌ڵاته‌كان و رۆژئاواكان (رب المشرق والمغرب) (رب المشرقين ورب المغربين) (رب ‏المشارق ورب المغارب) شێخ محمد متولى الشعراوى (رحمه‌تى خواى لێ بێت) ‏جوانى پێكاوه‌ وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:: (رب المشرق ورب المغرب) سه‌رجه‌مى زه‌وى يه‌ ‏به‌حوكمى ئه‌وه‌ى زه‌وى هه‌ساره‌يه‌كى گه‌رۆكه‌ ده‌خولێته‌وه‌ به‌ده‌ورى خۆردا به‌ ‏شێوه‌به‌كى گشتى رۆژهه‌‌ڵاتێك و رۆژئاوايه‌كى هه‌يه‌.‏‎
‎ ‏ ئه‌و ئايه‌ته‌ش كه‌ ده‌فه‌رمووێت:: (رب المشرقين ورب المغربين) هه‌ر زه‌وى خۆى ‏هه‌ميشه‌ نيوه‌ى تاريكه‌و نيوه‌ى رووناكه‌ ئه‌و خاڵه‌ى كه‌ ده‌بێته‌ (رۆژهه‌‌ڵات) يه‌كه‌م جار ‏له‌وێوه‌ رۆژهه‌ڵدێت، له‌هه‌مان كاتدا له‌شوێنێكى ئه‌و سه‌ردا خاڵێكى تر ده‌بێته‌ (رۆژئاوا) ‏بۆى واته‌: ئه‌و به‌شه‌ى كه‌رووناكه‌و رووى له‌خۆره‌ (مشرق و مغرب)ى خۆى هه‌يه‌ به‌ ‏پێچه‌وانه‌وه‌ى رووه‌ تاريكه‌كه‌وه‌، واته‌: (مشرق)ى رووه‌ روناكه‌كه‌ (مغرب)ى تاريكه‌كه‌يه‌ ‏وه‌ (مغرب)ى رووناكه‌كه‌ (مشرق)ى تاريكه‌كه‌يه‌. له‌ ئاكامدا دوو (مشرق)و دوو (مغرب) ‏پێك دێن. ‏‎
‎ حاڵه‌تى سێهه‌م: ته‌فسيره‌كه‌ى (رب المشارق و رب المغارب) هه‌ر خاڵێك وه‌رگرين ‏له‌سه‌ر زه‌وى دا كه‌ ده‌بێته‌ (مشرق) له‌هه‌مان كاتدا خاڵێكى تر ده‌بێته‌ (مغرب) ياخود ‏هه‌رچى خاڵه‌ له‌سه‌ر زه‌ويدا رۆژهه‌‌ڵات و رۆژئاواى خۆى هه‌يه‌، خاڵ به‌ب‌ێ كۆتايى ‏بژمێره‌ رۆژهه‌‌ڵات و رۆژئاوايان به‌دوادا دێت به‌بێ كۆتايى.‏‎
‎ ‏ به‌م جۆره‌ به‌م راڤه‌ زانستى يه‌ شێخ شعراوى شه‌رحى كردووه‌، جگه‌ له‌مه‌ى كه‌ ‏فه‌رموويه‌تى زياده‌يه‌كى زانستى نوێ هه‌يه‌: له‌م سا‌ڵانه‌دا دوو خۆر دۆزرانه‌وه‌، ناويان ‏نان: ‏‎
‎ يه‌كه‌م: (ئه‌لفاسه‌نچرا ‏A‏) كه‌كه‌مێك له‌خۆره‌كه‌ى ئێمه‌ گه‌وره‌تره‌.‏‎
‎ دووه‌م: (ئه‌لفاسه‌نچرا ‏B‏) كه‌كه‌مێك له‌رۆژه‌كه‌ى ئێمه‌ بچوكتره‌.‏‎
‎ هه‌ساره‌يه‌كى گه‌رۆكيش رۆژانه‌ ده‌سورێته‌وه‌ به‌ده‌ورى ئه‌م دوو خۆره‌دا واته‌: له‌هه‌موو ‏خولێكيدا دوو جار رۆژهه‌ڵات دروست ده‌بێت وه‌ دووجار رۆژئاوا دروست ده‌بێت (ربُ ‏المشرقين وَ رَبُ المغربين) ئه‌مه‌ زياده‌يه‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و راڤانه‌ى كه‌ زاناكان پێشتر ‏له‌سه‌ر ئه‌م ئايه‌تانه‌ فه‌رموويانه‌.‏‎
‎ ‏ ئه‌م دۆزينه‌وانه‌ به‌رده‌وامن، ئه‌م زيادانه‌و خستنه‌سه‌رانه‌ش درێژه‌يان ده‌بێت، ئه‌م ‏دۆزينه‌وه‌ زانستى يانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن تا رۆژى قيامه‌ت، له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ ‏قورئانى پيرۆز (لاتنقضي عجائبه) رازى قورئان له‌بن نايه‌ت وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌قورئاندا ‏ده‌فه‌رمووێت: (سنريهم اياتنا في الافاق وفي أنفسهم حتى يتبين لهم أنه الحقْ أو لم ‏يكف بربك أنه على كل شيء شهيد) گه‌ر سه‌رنج بده‌ين له‌م ئايه‌ته‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت: ‏‏(حتى يتبين لهم أنهُ الحقْ) تا وه‌كو بۆيان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م قورئانه‌ له‌لايه‌ن ‏په‌روه‌ردگاره‌وه‌ (سبحانه‌ وتعالى) هاتووه‌.‏‎
‎ ‏ زاناكان ئه‌مڕۆ له‌جيهاندا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر راستى يه‌ك له‌سه‌ر روداوێكى گه‌ردوونى ‏كه‌ پێى ده‌وترێت: (بيك بانگ) واته‌: ته‌قينه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌، ئه‌م ته‌قينه‌وه‌ گه‌وره‌يه‌ ده‌ هه‌زار ‏مليۆن ساڵ له‌مه‌وپێش روويداوه‌، دووساڵ له‌مه‌وپێش له‌كۆباسێكى ميحرابدا باسى ‏دووزانامان كرد كه‌ توانيان ده‌نگى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ تۆماربكه‌ن ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ ده‌نگه‌كه‌ى ‏گه‌يشتۆته‌ ئێمه‌ وه‌ ته‌مه‌نى ده‌ هه‌زار مليون ساڵ له‌مه‌وپێشه‌.‏‎
‎ ‏ يه‌كه‌ميان ناوى (ئارنۆڵد پێنزايه‌س) كه‌ ئه‌ندازيارى ته‌له‌فۆناته‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێيه‌كى خۆيدا ‏ناوى (رۆبه‌رت وێڵسن) بوو كه‌ فه‌رمانبه‌رێكى ته‌له‌فۆنات بوو به‌هۆى كۆڵ نه‌دانه‌وه‌ ‏توانيان خه‌ڵاتى نۆبڵ به‌ده‌ست بهێنن، ده‌نگى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ تۆماربكه‌ن واته‌: بوو ‏به‌ياسايه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ كه‌ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويداوه‌ نه‌ك ته‌نها تيۆرێك ‏بێت و به‌س وه‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌دا حاڵه‌تێك له‌گه‌وره‌ بوونى گه‌ردوون ‏رووده‌دات، سه‌باره‌ت به‌ته‌قينه‌وه‌كه‌ قورئانى پيرۆز ده‌فه‌رمووێت: (أو لم ير الذين كفروا أن ‏السماوات والارض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الماء كل شيء حيٌ أفلا يؤمنون) ‏گه‌ر سه‌رنجى ئايه‌ته‌كه‌ بده‌ين باسى (رتق) ده‌كات (رتق) واته‌: يه‌ك پارچه‌ (ففتقناهما) ‏واته‌: ته‌قينه‌وه‌، هه‌رچى شوێنێك گه‌ر ئاوى تيابوو ژيانى تێدايه‌ ئه‌گه‌ر بێ ئاو بوو ژيانى ‏تێدانى يه‌ ئه‌مه‌ش يه‌كێكه‌ له‌و راستى يانه‌ى كه‌ زانست جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كات ‏سه‌باره‌ت به‌گه‌وره‌ بوونى ئه‌م گه‌ردوونه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونى ئه‌و گه‌وره‌ بوونه‌، ديسان ‏قورئان باسى ده‌كات وه‌ ده‌فه‌رمووێت: (والسماءَ بنيناها بأيدٍ وإنا لموسعون) ئه‌گه‌ر وورد ‏ببينه‌وه‌ ده‌بينين هه‌ميشه‌ له‌زمانى عه‌ره‌بيدا رسته‌ى ناويى (الجمله‌ الاسميه‌) ماناى ‏به‌رده‌وامى ده‌به‌خشێت ئه‌م فراوان بوونه‌ له‌گه‌ردوون دا، به‌رده‌وامه‌. ‏‎
‎ زانست گه‌يشته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌نگه‌كه‌ى تۆمار بكا وه‌ گه‌يشته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ژماره‌ خێراى ‏يه‌كه‌ى بپێورێت وه‌ بزانێت چه‌نده‌و چۆن گه‌وره‌ ده‌بێت فه‌رموون بزانن دكتۆر خالد ‏السويدان به‌زمانى خۆى ژماره‌كه‌مان پێ ده‌ڵێت: (يتسع الكون بسرعةٍ هائلة قدرها ‏العلماء أن حجم الكون يكبر مليون ترليون ترليون سنة ضوئية مكعبة كل دقيقة اليس ‏هذا هو الاتساع وماقدروا الله حق قدره والارض جميعاُ قبضته يوم القيامة والسموات ‏مطويات بيمينه) پاش ئه‌م ژماره‌ گه‌وره‌يه‌ ده‌فه‌رمووێت: (سنه‌ چوئيه‌ مكعبه‌) واته‌: ‏ساڵى تيشكى توان سێ، ماناى ئه‌م هه‌موو ژماره‌ گه‌وره‌ فه‌له‌كى يه‌ى كه‌ فه‌رمووى ‏ئينجا ×ى خۆى ده‌كرێته‌وه‌ 3 جار (سبحان الله) له‌هه‌موو ده‌قيقه‌يه‌ك دا ئه‌م گه‌وره‌ ‏بوونه‌ ئێجگار زۆره‌.‏‎
‎ ‏ زاناكان هه‌ندێ جار له‌ كه‌نارى گه‌ردووندا هه‌ساره‌يه‌ك ده‌دۆزنه‌وه‌و دواى ماوه‌يه‌ك ‏له‌ده‌ستيان ده‌رده‌چێت چونكه‌ خێراى يه‌كه‌ى هى ئه‌وه‌نى يه‌ كه‌ فرياى بكه‌ون ‏به‌شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام. ئێستاش با بيربكه‌ينه‌وه‌ له‌ ئه‌م پارچه‌يه‌ى گه‌ردوون بزانين ئه‌م ‏گه‌ردوونه‌ چه‌ند گه‌وره‌يه‌! چه‌ند فراوانه‌! بير له‌م پارچه‌ بكه‌ينه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك ‏هه‌ر خۆمان بچوكين نه‌ك هه‌ر زه‌وى يه‌كه‌مان بچوكه‌ نه‌وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ى خۆرمان ‏بچوكه‌! به‌ڵكو ئه‌و گه‌له‌كسى يه‌و ئه‌و مه‌جه‌ڕه‌ى كه‌ناوى ميلكى وێيه‌ (‏Milky Way‏) ‏كه‌به‌ عه‌ره‌بى پێى ده‌ڵێت (دربْ التبانه‌) ئه‌ويش جێگه‌يه‌كى ئه‌وتۆى نى يه‌ له‌م ‏گه‌ردوونه‌ گه‌وره‌يه‌دا ئينجا مرۆڤ به‌سه‌ركێدا خۆى به‌گه‌وره‌ داده‌نێت؟! به‌ چ روويه‌كه‌وه‌ ‏مرۆڤ خۆى به‌گه‌وره‌ داده‌نێت؟! كه‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆره‌كه‌ت جێگه‌يه‌كى ئه‌وتۆى نى يه‌ له‌م ‏گه‌ردوونه‌دا بۆيه‌ پێويسته‌ مرۆڤى ژير رێگه‌نه‌دا به‌ده‌روونى، خۆى به‌شت بزانێت. ‏‎
‎ له‌هه‌مان كاتيشدا زاناكان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌رۆژێك دێت ئه‌م گه‌وره‌بوونه‌ ده‌وه‌ستێت ‏ئه‌م فراوان بوونه‌ كۆتايى دێت ئينجا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌ردوون بچوك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گاته‌وه‌ ئه‌و ‏خاڵه‌ى كه‌ يه‌كه‌م جار ته‌قينه‌وه‌كه‌ رووى تيادابوو، ئه‌چێته‌وه‌ ئه‌و دۆخه‌ى جارانى، ديسان ‏قورئانى پيرۆز جه‌خت له‌و راستى يه‌ زانستى يه‌ ده‌كات زاناكان گه‌ردوون به‌ ‏ئيسپرينگێك به‌راورد ده‌كه‌ن كه‌ راده‌كێشرێت تا ده‌گاته‌ ئاستێك كه‌به‌ره‌ڵاى ده‌كه‌يت ‏دێته‌وه‌ دۆخه‌كه‌ى جارانى قورئان ده‌فه‌رمووێت: (يوم نطوي السماء كطي السجل ‏للكتب كما بدأنا أول خلق نعيده وعداً علينا إنا كنا فاعلين) ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئايه‌ته‌كه‌ ‏بده‌ين خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وعداً علينا) خوا كردويه‌تى به‌بڕيارێك په‌يمانێكى ‏خۆى كه‌ئه‌م گه‌ردوونه‌ گه‌وره‌ بكات تا راده‌يه‌كى ديارى كراو وه‌ پاشان په‌يمانه‌ له‌سه‌ر ‏خۆى فه‌رموويه‌تى ده‌يهێنينه‌وه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ى خۆى وه‌ك كتێب داخستن وه‌ك سجل ‏داخستن (كطيّ السجل للكتب). ‏‎
‎ تێبينى يه‌كى گرنگ / كۆمه‌ڵێك هه‌ن به‌ته‌واوه‌تى دژ به‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌يه‌كى زانستين ‏كه‌ بخرێته‌ پاڵ قورئان يان دژ به‌ راڤه‌ى زانستى قورئانن. ‏‎
‎ ئه‌ويش قوتابخانه‌يه‌كه‌ (طه حسين) دايناوه‌، به‌هيچ جۆرێك نايه‌ڵن راڤه‌ى زانستى ‏نزيكى ئاياتى قورئان ببێته‌وه‌ (طه حسين) ئه‌و ئه‌ديبه‌ گه‌وره‌ به‌ناوبانگه‌ بوو كه‌ هه‌بوو.. ‏به‌ڵام له‌ڕووى زانستى يه‌وه‌ هيچى واى پێ نه‌بوو. ‏‎
‎ قوتابخانه‌يه‌كى تر هه‌يه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ ئه‌يانه‌وێت ملى هه‌موو ئايه‌تێك خوار ‏بكه‌نه‌وه‌ بۆ هه‌موو تيۆرێك كه‌ ده‌رده‌چێت و بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت، ئێمه‌ نه ‌له‌گه‌ڵ ‏يه‌كه‌مداين وه‌ نه‌ له‌گه‌ڵ دوهه‌مداين به‌ڵكو ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكى تێبگات وه‌ بزانن ‏جياوازى يه‌ك هه‌يه‌ له‌نێوان تيۆرو ياسادا شتێك كه ‌ووتيان تيۆره‌ سبه‌ينێ له‌وانه‌يه‌ ‏بگۆڕێت ئه‌وكاته‌ چۆن راڤه‌ى ئه‌و ئايه‌ته‌ ده‌كه‌يت كه‌ دوێنێ له‌گه‌ڵيدا گونجاندبووت!؟ بۆيه‌ ‏ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داين هه‌ندێك باس كه‌ ده‌گه‌نه‌ ئاستێك پێيان ده‌وترێت: (حقائق) ‏راستى يان (ياسا) وه‌ راڤه‌يه‌كى هاوچه‌رخه‌ى ئايه‌تێكن بۆچى باسيان نه‌كرێت! بۆچى ‏ئه‌و ئيعجازه‌ زانستى يه‌ باسى نه‌كرێت!؟ له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدابێت: ‏‎
‎ ‏1-‏ له‌گه‌ڵ هيچ حوكمێكى قورئانى و (نبوي)دا دژ نه‌وه‌ستێت. ‏‎
‎ ‏2- له‌گه‌ڵ رێزمانى عه‌ره‌بيدا پێچه‌وانه‌ نه‌بێت. ‏‎
‎ ‏3- له‌گه‌ڵ راڤه‌ بڕواپێكراوه‌كانى ( معتبر) پێشينان و سه‌له‌فى صاڵحمان دا دژ ‏نه‌وه‌ستێت. ‏‎
‎ به‌م مه‌رجانه‌ هه‌موو موسڵمانێكى زانا بۆى هه‌يه‌ (إضافه‌) بكات، مه‌به‌ستيش له‌ ‏‏(ئيعجازى زانستى) وه‌رگرتنى عيبره‌ته‌ تێگه‌يشتنێكى باشتره‌.. عيبره‌تيش به‌چى ‏وه‌رده‌گيرێت به‌بيركردنه‌وه‌ وه‌رده‌گيرێت، به‌ووروژاندنى ئه‌قڵ، به‌تێڕوانين، مرۆڤ ده‌گاته‌ ‏ئه‌و ئاستانه‌وه‌ به‌هۆى بيركردنه‌وه‌وه‌ مرۆڤ پێش ده‌كه‌وێت وه‌ شارستانيه‌ت.. دروست ‏ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بيركردنه‌وه‌ سڕ بكه‌ين ئه‌گه‌ينه‌ حاڵه‌تێك كه‌ ئيتر ‏ئه‌قڵمان په‌كى ده‌كه‌وێت، مرۆڤيش ئازاده‌ (فمن شاءَ فليؤمن ومن شاءَ فليكفُر) ئازاده‌ ‏له‌وه‌ى كه‌ ئه‌قڵ به‌كاربهێنێت و بڕوا به‌ره‌و رێگه‌ى ئيمان ياخود رێگه‌ى كفر هه‌ڵبژێرێت ‏به‌فه‌رامۆش كردنى ئه‌قڵ، لێره‌دا بابێينه‌ سه‌ر ديمه‌نێك له‌خۆر كه‌ نزيك ترين رۆژه‌ بۆ ‏ئێمه‌، بيرى لێ بكه‌ينه‌وه‌ ئه‌م تۆپه‌ ئاگرينه‌ (93 ) مليۆن ميل له‌زه‌وى يه‌وه‌ دووره‌ ‏مليۆنه‌ها پله‌ى سه‌دى گه‌رميه‌كه‌يه‌تى، ئه‌و ماوه‌يه‌ى كه ‌له ‌نێوان خۆرو زه‌ويدا هه‌يه‌ ‏ئه‌گه‌ر كه‌متر بێت به‌ردو شاخه‌كانى سه‌رزه‌وى هه‌مووى ده‌توێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دوورتر بێت ‏نه‌وه‌ك هه‌ر ئاوه‌كان به‌ڵكو هه‌واكه‌شى ده‌يبه‌ستێو له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تيشدا بۆ ژيانى ‏زينده‌وه‌ران ناگونجێت، ئايا ئه‌مه‌ رێكه‌وته‌؟ ئايا ئه‌م هاوسه‌نگيه‌ ملينۆها ساڵه‌ كه‌ هه‌يه‌ ‏هه‌ر له‌خۆيه‌وه‌ دروست بووه‌؟ بيربكه‌ينه‌وه‌ له‌و وزه‌ گه‌رميه‌ى كه‌ خۆر ده‌يدات و گونجاوه‌ ‏بۆ ژيانى زينده‌وه‌ران له‌سه‌ر زه‌ويدا، ئه‌م گه‌رمييه‌ى كه‌ ده‌گاته‌ زه‌وى وه‌ك ئه‌وه‌يه‌ 16 ‏بليۆن به‌رميل نه‌وت بسوتێنى له‌رۆژێك دا، واته‌: به‌قه‌ده‌ر ئه‌و نه‌وته‌ى له‌ماوه‌ى 6 ساڵ ‏دا له‌زه‌ويدا دێته‌ ده‌رێو بۆ ئه‌م هه‌موو بواره‌ به‌كاردێت له‌رۆژێك دا ئه‌وه‌نده‌ ووزه‌ى گه‌رمى ‏له‌ خۆره‌وه‌ ده‌گاته‌ زه‌وى!! وه‌سڵێكيشمان بۆ نايه‌ت داواى دراوه‌كه‌ى مان لێ بكات!!! ‏ روناكى يه‌كه‌ى: له‌هه‌موو چركه‌يه‌ك دا 400 ترليۆن ترليۆن واط ئه‌گاته‌ سه‌ر رووى ‏زه‌وى.. بيربكه‌ره‌وه‌ له‌بارستايى زه‌وى ئه‌م قورسايى و كێشى زه‌وى يه‌ ئه‌گه‌ر زياتر ‏بوايه‌ كه‌بس ئه‌بوين له‌گه‌ڵ زه‌ويدا و نه‌مان ده‌توانى بجوڵێين نه‌مان ده‌توانى هيچ كارێك ‏بكه‌ين به‌هۆى زۆرى ئه‌و هێزى راكێشانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ويش وه‌ها نه‌بوايه‌ سوكتر بوايه‌ ‏له‌ئێسته‌ نه‌مان ده‌توانى جێگير ببين له‌شوێنێك دا هه‌ميشه‌ به‌هه‌واوه‌ ده‌بووين ئايا ئه‌م ‏هاوسه‌نگيه‌ى كه‌ ئێستاكه‌ هه‌يه‌ هه‌ر له‌خۆيه‌وه‌ بووه‌؟ ئايا ئه‌م راستى يانه‌ به‌س نين ‏بۆ ووروژاندنى ئه‌قڵ؟ بۆ باوه‌ڕهێنان به‌ په‌روه‌ردگار (سبحانه و تعالى). ‏‎
‎ تێبينى يه‌كى گرنگ : جياوازىيه‌ك هه‌يه‌ له‌نێوان ئه‌قڵ و مێشك دا بۆ زانين گرنگى ‏خۆى هه‌يه‌ (مێشك) مه‌به‌ستمان ئه‌و به‌شه‌ ماديه‌يه‌ كه‌له‌ناو سه‌ردايه‌ (مۆخه‌.. ‏ده‌ماره‌.. خوێنه‌.. خانه‌يه‌….) ئه‌وه‌ به‌شێكى مادىيه‌ (ئه‌قڵ) مه‌له‌كه‌يه‌كه‌ ئه‌ڕوات و دێت ‏وه‌ك رۆح كورد زۆر جوان پێكاويه‌تى كه‌ ده‌ڵێت ( عه‌قڵ هه‌ميشه‌ ميوان نى يه‌) به‌ڵكو ‏دێت وه‌ك ميوانێك و ئه‌ڕوات ئه‌گينا ئه‌و مێشكه‌ 24 سه‌عاته‌ له‌ناو ئه‌و قه‌باغى ‏سه‌ره‌دايه‌ ئه‌ى بۆچى مرۆڤ هه‌ڵه‌ ده‌كات؟! له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ريدا (به‌نج كراو) ‏مێشكى بوونى هه‌يه‌، به‌ڵام عه‌قڵى له‌وێ نى يه‌، كه‌واته‌ مێشكه‌كه‌ ئه‌و ده‌وره‌ى نى ‏يه‌ به‌ڵام عه‌قڵ كه‌ ئيش ده‌كات له‌ڕێى مێشكه‌وه‌ ئيش ده‌كات، يه‌كێك كه‌ مه‌شروبات ‏ده‌خواته‌وه‌ مێشكه‌كه‌ هيچى لێ نه‌هاتووه‌، خانه‌كانى وه‌كو خۆيه‌تى ئه‌ى بۆ هه‌ڵه‌ ‏ده‌كات!؟ چونكه‌ ئه‌قڵه‌كه‌ى ئاماده‌ نى يه‌.‏‎
‎ ‏ له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر پێويسته‌ ئێمه‌ عه‌قڵ له‌گه‌ڵ مێشك دا جيابكه‌ينه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مێشك زۆر زۆر ‏گرنگ بوايه‌ خۆ مێشكى حووت 5 ئه‌وه‌نده‌ى مێشكى مرۆڤ قورسه‌، مێشكى ‏‏(مه‌يمونى شامپانزى) له‌ 98% له‌مێشكى مرۆڤ ده‌چێت، ئه‌ى بۆ عه‌قڵى نى يه‌؟ ئه‌م ‏دوو مه‌سه‌له‌يه‌ ئه‌بێت له‌يه‌كيان جيا بكه‌ينه‌وه‌، ئه‌قڵ هێزێكى مه‌عنه‌وى يه‌ له‌لايه‌ن ‏خواوه‌ دێت و ئه‌ڕوات. به‌ڵام كه‌ دێت له‌كوێدا دائه‌به‌زێ؟ له‌مێشك دا داده‌به‌زێ به‌ڵام ‏به‌تووڕه‌بوون و به‌مه‌شروبات خواردنه‌وه‌و به‌تلياك كێشان و به‌غه‌فڵه‌ت ده‌ڕوات. ‏‎
‎ ‏•‏ له‌ 2/6/2000 دا كه‌ناڵى (النيل الثقافيه‌) به‌رنامه‌ى (رأيت الله) دكتۆر پرۆفيسۆر ‏عبدالباسط محمد السيد له (مركز الدراسات والبحوث العلميه‌) كه‌ دكتۆراى هه‌يه‌ ‏له‌جيۆلۆجيدا (3) شتى باس كرد دوانيان بيستوومانه‌ به‌ڵام يه‌كێكيان نوێ بوو بۆمان، ‏باسى (اذا زلزلت الأرض زلزالها) ى كرد كه‌وا له‌نێوان گركان و بومه‌له‌رزه‌دا په‌يوه‌نديه‌ك ‏هه‌يه‌ ئه‌مه‌ بيستومانه‌و زانست سه‌لماندويه‌تى و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و په‌يوه‌ندى يه‌ ‏هه‌يه‌، سه‌باره‌ت به‌راستى يه‌كى تر (واخرجت الارض اثقالها) ئه‌ويش راستى يه‌كى ‏زانستى يه‌، چڕى ناخى زه‌وى، واته‌: ئه‌و كانزا تواوانه‌و به‌رده‌ تواوانه‌ چڕى يه‌كانيان ‏زۆرتره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى رووى زه‌وى، بۆيه‌ خوا ناوى ناوه‌ (أثقالها) ئه‌م دوو راستى يه‌مان ‏بيستووه‌‏‎
‎ ‏ به‌ڵام خاڵى سێهه‌مى تازه‌ بوو: ئاژانسى ناساى فضائ ئه‌مريكى په‌يوه‌ندى كردوه‌ ‏له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ زانستى يه‌دا له‌ميصر (قاهيره‌) پێى ووتوون: دوا بومه‌له‌رزه‌ كه‌ ‏داويه‌تى له‌(مه‌دينه‌ى پيرۆز) بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى مه‌دينه‌ دوورخاته‌وه‌ له‌بازنه‌ى ئه‌گه‌رى ‏بومه‌له‌رزه‌… به‌هۆى ئاخر بومه‌له‌رزه‌وه‌ جوڵه‌يه‌ك رويداوه‌ له‌ژێر زه‌ويدا، چينه‌كانى زه‌وى ‏گۆرانكارى يه‌كى به‌سه‌ردا هات بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مه‌دينه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و فيڵده‌ ‏ئه‌مه‌ وه‌ك هه‌واڵێك له‌ 1999دا دراوه‌ به‌ (مركز الدراسات والبحوث العلميه‌ ) له‌قاهيره‌، ‏ده‌سته‌ى ئيعجازى زانستى وه‌ڵامى داونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێش ئێوه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانين ‏ئه‌وانيش ووتيان: پێمان بڵێن چۆن؟ ووتيان: ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ى كه‌ ئێوه‌ باسى ده‌كه‌ن ‏له‌سه‌رده‌مى (عومه‌ر ى كوڕى خه‌تتاب)دا بوو ئه‌و زاته‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ ‏وسلم) ده‌رباره‌ى ده‌فه‌رمووێت: (لو كان بعدي نبي لكان عُمَر ابن الخطاب) ئه‌گه‌ر ‏پێغه‌مبه‌رێك دواى من هه‌بوايه‌ عمرى كوڕى خطاب ده‌بوو. ‏‎
‎ ئه‌م زاته‌ شه‌و نه‌ئه‌نوست عيباده‌تى ئه‌كرد به‌رۆژيش خه‌ريكى خزمه‌ت بوو به‌ ‏موسڵمانان. ئه‌ى كه‌ى ئه‌نووست؟ له‌نێوان نوێژى نيوه‌ڕۆ تا نوێژى عه‌سر، ئه‌و ‏بومه‌له‌رزه‌يه‌ى كه‌ روويدا دواى نوێژى نيوه‌ڕۆ و پێش نوێژى عه‌سر بوو، حه‌زره‌تى عومه‌ر ‏نوستبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى بومه‌له‌رزه‌كه‌ هه‌ربه‌رده‌وام بوو خه‌ڵكى زۆر ترسان ناچار خه‌به‌ريان ‏كرده‌وه‌ ووتيان: (يا أمير المۆمنين) ئه‌مه‌ ماوه‌يه‌كه‌ ئه‌م ئه‌رزه‌ هه‌ر ئه‌له‌رزێو ئه‌م خانوانه‌ ‏وه‌ك بێشكه‌ دێن و ده‌ڕۆن و ئه‌ويش ده‌ستى دايه‌ دووڕه‌كه‌ى كه‌ پارچه‌يه‌ك پێست بوو ‏‏(ئه‌ڵێن: گوايه‌ پارچه‌يه‌ك له‌ نه‌على پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بووه‌) گرتى ‏به‌ده‌ستيه‌وه‌و هاته‌ ناو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌، كێشانى به‌ ئه‌رزه‌كه‌دا فه‌رمووى:‏‎
‎ ‏ (أثبتي الم أعدله على ظهرك)؟ جێگير به‌و مه‌له‌رزه‌ ئه‌ى دادپه‌روه‌ر نيم له‌سه‌رت؟ ‏يه‌كسه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌ما له‌و به‌رواره‌وه‌ مه‌دينه‌ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و فيڵده‌. ئه‌مه‌ش ‏ئيعجازێكه‌ له‌ئيعجازه‌كانى ئيسلام، كه‌ ئێمه‌ داكۆكى له‌سه‌ر ئه‌قڵ ده‌كه‌ين وه‌ به‌ئه‌قڵ ‏شت ده‌دۆزينه‌وه‌ ئه‌قڵ سنوورى هه‌يه‌ بێ توانايه‌ به‌رامبه‌ر قه‌ده‌ر به‌رامبه‌ر ئيمان ‏به‌رامبه‌ر زيندوبونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر تسخيرو مه‌ده‌دى ئيلاهى نازانێت ئه‌مانه‌ ته‌فسير بكات، ‏ئه‌قڵ مه‌سئه‌له‌ى هيدايه‌ت و ته‌سليم بوون به‌خواو يارمه‌تى خوا تێ ناگات، ئێمه‌ ‏ئه‌وه‌ى به‌ئه‌قڵ ته‌فسير ده‌كرێ ئه‌يكه‌ين وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌قڵ پێى ناوێرێ ئيمان ‏به‌كارده‌هێنين كه‌به‌رهه‌مى عبوديه‌ته‌، په‌رستشى خواى گه‌وره‌ نهێنى وه‌هاى تێدايه‌ ‏يه‌كسه‌ر يارمه‌تيت ده‌دات بۆ (تێگه‌يشتنى هيدايه‌ت.. تێگه‌يشتنى غه‌يب.. تێگه‌يشتنى ‏قه‌ده‌ر…. ) كه‌ ئه‌قڵ پێيان ناوێرێت خواى گه‌وره‌ له‌فه‌رمووده‌يه‌كى ئيلاهى دا ‏ده‌فه‌رمووێت: (عبدي أطعني تكن مثلي، تقولُ للشيء كن فيكون) واته‌: به‌نده‌كه‌م بم ‏په‌رسته‌ دنيا ده‌خه‌مه‌ ژێر ده‌ستت ئه‌مريان پێ ده‌كه‌ي به‌قسه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ ‏له‌ئه‌نجامى په‌رستشى خوايه‌ (سبحانه‌ و تعالى) ئێمه‌ هيچ قورساى يه‌ك و ناڕه‌حه‌تى ‏يه‌ك نابينين له‌ته‌فسيرى ئه‌م جۆره‌ دياردانه‌دا زاتێكى وه‌ك و حه‌زره‌تى عومه‌ر شتێكى ‏وا بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ عه‌قڵ ناتوانێت هه‌موو مه‌سئه‌له‌يه‌ك چاره‌سه‌ر بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ‏هه‌موو ڕێزه‌ى قورئان بۆ عه‌قڵ (إن في ذلك لأيات للمتوسمين) موسڵمانى راسته‌قينه‌ ‏ئه‌وه‌يه‌ كه‌هه‌موو وزه‌ى ئه‌قڵى به‌كار ده‌هێنێت له‌ چوارچێوه‌ى ئيماندا،

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-19 13:43:52

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

swbhanala
ema ba hazaran sal enja ayzanin
dastakant xoshbe tina gwlli xwshkm basaqa

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-19 15:50:27

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

سوپاس فریشته‌ گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-05 20:54:14

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

dastt xosh bet tina gean
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-07 16:16:12

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

ده‌ستت خۆش به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت... خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌..

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-07 20:33:46

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

ده‌ستت خۆش بێت هینا گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت گوڵه‌که‌م

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-08 10:12:10

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

زۆر سوپاس ئه‌زیزان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-07-20 08:38:14

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

dastakant xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-08-23 11:57:41

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئيعجازى قورئان و سوننه‌ت له‌ چه‌ند بوارێكى زانستيدا

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ی گوڵیش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net