.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ كورته فیلمی "هاوڕێ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد ئه‌كبه‌ر شه‌هبازی، له به‌شی كێبڕكێی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی "هه‌مه‌دان" خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، رێوڕه‌سمی كۆتایی 23مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی "هه‌مه‌دان" به ئاماده‌بوونی غوڵام‌حوسێن ئیلهام وته‌بێژی حكوومه‌ت، موهه‌ندیس محه‌مه‌د ره‌زا جه‌عفه‌ری جیلوه بریكاری دایره‌ی كاروباری سینه‌مایی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی، محه‌مه‌د حوسێن نیروومه‌ند، محه‌مه‌د سووفی جێگری رادیۆی ئێران، هه‌ندێك له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێران، به‌رپرسانی پارێزگای هه‌مه‌دان و سینه‌ماكارانی به‌شداربووی فیستیڤاڵ، له ته‌لاری ئیبنی سینای شاری هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو.
كورته فیلمی "هاوڕێ" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری سنه‌یی ئه‌كبه‌ر شه‌هبازی له به‌شی كێبڕكێی به‌رهه‌مه ڤێدیۆییه كورته‌كاندا له 23 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی "هه‌مه‌دان"، له‌گه‌ڵ 41 كورته فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران له ركابه‌ریدابوو كه توانی خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی فیستیڤاڵ به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی كورته فیلمه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه به هۆی نمایشی منداڵانه بۆ سۆز و خۆشه‌ویستی دۆستایه‌تییه‌كان، دیپڵۆمای شانازی فیستیڤاڵیان به كورته فیلمی "هاوڕێ" به‌خشی.
جێی ئاماژه پێدانه له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵانی هه‌مه‌دان، هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوو له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا ده‌ستنیشان كران و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه، دیپڵۆمای شانازی، په‌پووله‌ی زێڕینی فیستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌قدییان پێبه‌خشرا، له‌وانه: به‌شی "باشترین كورته فیلم"، "باشترین فیلمی نیوه بڵند"، "باشترین فیلمی بڵندی سینه‌مایی"، "باشترین فیلمی كارتۆنی"، "باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ"، "باشترین ئه‌كته‌ری مێرمنداڵ"، "باشترین سیناریۆ" و "باشترین فیلمی به‌شی لاوه‌كی" له دوو به‌شی "سینه‌مای ئێران" و "به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی".
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
