❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من ئةمةويت برسياريك بكةم لة هاوريان ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-22 21:11:37

nwna__94
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-22
دواترین سه‌ردان: 2010-04-20
په‌یامه‌كان: 23
WindowsXPFirefox

من ئةمةويت برسياريك بكةم لة هاوريان ؟

هاوريان من زور زو زو تورة  ئةبم بة هةموشتيك خوشم حةز ناكةم ؤابم ئايا حلي من جية؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

Kurdzhin
روزة رةشةكاني بةختم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-23 12:24:42

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234
WindowsXPFirefox

Re: من ئةمةويت برسياريك بكةم لة هاوريان ؟

ئه مه بابه تيكه بيخوينه ره وه جاره سه ره كه شى تيايه

هەموو لێکۆڵینەوە زانستیە جیهانیەکان هاوڕان لە سەرئەوەى کە پێویستە مرۆڤ خۆى لە توڕەبوون بپارێزێت وخۆی لێ ڕزگار بکات (چ زۆر چ کەم) چونکە دەرکەوتووە کە کەسى تووڕە زۆر بەئاسانى دەبێتە نێچیرى نەخۆشى جەستەیى و دەروونى(الامراچ الجسمانیە والنفسیە)وەک نەخۆشیەکانى دڵ (وەستانى لەناکاوى دڵ - السکتە القلبیە المفاجئە-)ودابەزینى سیستمى بەرگرى (المناعە)لەشى مرۆڤ وە بەو پێیەش تواناى لەشى مرۆڤەکە بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشیە جۆراوجۆرو زۆر و زەوەندەکان کەم دەبێتەوە لە چاو کەسێکدا کە لەسەرخۆوهێمن بێت هەموو کات .تێکچوونى سیستمى هەرس وکارى گەدەى :، وەک دەزانین کەسى تووڕە جگە لەوەى کە گازات و قۆڕەقۆڕى ناوسکى زۆرە هەروەها گرفتى (القبوضة ) هەیە ،ئەمانەو کۆمەڵێکى ترى نەخۆشى جەستەیى دروست دەکات جگە لەوەى کەسى تووڕە لە ڕووى کۆمەڵایەتیەوە (چ لە ناو خێزانى خۆى وچ لە گەل َهاوڕێ و هاوکارەکانیدا)نەویستراوە و خەڵکى حەز بە چارەى ناکەن (زۆربەى کات کەسەکە بە خۆى نازانیت؟!؟!)
ئەمانەى خوارەوە چەند ڕێگایەکن بۆ چۆنێتى ڕزگاربوون لە تووڕەیى و بوون بە کەسێک کە توانات بەسەرخۆتتدا هەبێت وبتوانیت خۆت کۆنترۆڵى خۆت بکەیت وببیتە کەسێکى هێمن و لەسەرخۆ:
1/هەرگیز چاوەڕوان مەبە کە چواردەورەکەت بە ئەندامانى خێزانەکەت وبە هاوڕێ ودۆستەکانت کە تەواو(الکمال)بن وبێ عەیب بن (بە تۆشەوە هەموومان ناتەواوین و لەلایەکەوە پەنچەرین!!!)،چونکە ئەگەر چاوەڕوانى تەواوى و بێ عەیبیت لێ کردن ئەوا هەڵسو کەوتیان وگوفتارو کرداریان پەستت دەکات وتوڕەدەبیت …..
کارەکان کە دێنە پێش بۆت هەمیشە بە سانایى وئاسانى بیانگرە وئەوەش بزانە هەرکەس هەر کێشەییەک گرێیاوى بکات (گرێیاوى بکات لە خۆیى ولە چواردەورەکەى)و زیاد لە قەبارەى خۆى کێشى پێبدات ئەوا یەکەم دۆڕاو و گەورەترین دۆڕاو هەرخۆى دەبێت …….
2/هەردەم بۆ جێبەجێکردنى هەر ئەرک و فەرمانێک ئەوا کاتێکى زیاترى لەوەى کە دەیەوێت بۆى تەرخان بکە ،بۆ نمونە کە دەڵێت بە نیو سەعات دەگەمە شوێنێک تۆ سەعاتێکى بۆ دابنێ چونکە کە نیو سەعاتت بۆ داناو بە 45 خولەک گەیشتى پەست و توڕە دەبیت ،بەڵام کە سەعاتێکت بۆ تەرخان کردو بە 45 خولەک گەیشتى دڵخۆش و دڵئارام دەبیت ..
هەرگیز بۆ خۆت کاتى زۆر وورد(المواعد الصارمە) دامەنێ تا پێت دەکرێت بەیانیان زوو لە خەو هەستە
3/هەوڵى ئەوە مەدە کە کەسێکى زۆر بە تواناو بێ عەیب و کامڵ بیت ،خۆت قوتار بکە لەو بیرەى مێشکت کە پێت دەڵێت دەبێت هەموو کارەکانت کۆنترۆڵ بکەیت وهیچیان پشتگوێ نەخەیت چونکە ئەو کات لە سەر تەندروستى وبارى دەروونى خۆت دەکەوێت …
4/لە بەر هەندێ هۆى بێ ئەرزش پەست وتوڕە مەبە وەک درەنگ هاتنى پاسەکەتان یان دەرگایەک کە بە ئاسانى بۆت نەکرێتەوە یان بۆ شتێک (وەک گۆرەوى وشانەى سەر داهێنانەکەى بەیانیان) دەگەرَێیت ودیار نیە یان .. یان ….،
تا دەتوانیت هەموو کارێک ئاسان بکەو ئاسان وەرى بگرە ،ئەوەش باش بزانە ئەگەر بێزارى و توڕەییەکەت لەو کاتەدا تەقییەوە هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت .
5/لەوکەسانە بەتەواوى دوور بکەوەرەوە کە پەست وبێزار وتوڕەت دەکەن (چ بە بینینیان یان بە کردارو گوفتارەکانیان)وە ئەگەر نەکرا لێیان بە دوور بیت ئەوا زۆر گرنگیان پێ مەدە….
6/تاو نا تاوێک بڕێک لە پشوو وەربگرەو ئەگەر کرا خۆت بشۆ یان دەمو چاوت بشۆ چونکە ئەمانە هەستى پەستى و توڕەیى و شڵەژان ودڵەڕاوکێ ودوودڵى لەناو دەبەن .
7/باش بزانە کە توڕەیى زۆر و هەمیشەیى و دوودڵیى ودڵە ڕاوکێ ئەبنە هۆى نەخۆشى (قلق):کە نەخۆشییەکى دەروونى هەراسانکەرە بۆ مرۆڤ وفشارى خوێن بەرز دەکاتەوە و کار لە چالاکى ڕۆژانەت دەکات.
8/لە کۆتاییدا دەڵێم ،هەمیشە مرۆڤ پێویستە بیر لە ئامانجەکانى ژیانى خۆى بکاتەوە،بزانێت کامەیان گرنگە و کامەیان گرنگ نیە،کامەیان لە گرنگەکان گرنگترو گرنگترینە،خۆت ڕزگاربکەو قوتاربە بە زوویى لە ئامانجێک کە بێ ئەرزشەو گرنگ نیە تا بتوانیت ئەرکە گرنگەکانت بە شێوەیەکى تەواو بە ئەنجام بگەیەنیت ئەمەش وات لێ دەکات کە هەست بە ئارامى ولە سەر خۆیى وهێمنى بکەیت ودەربازبیت لە پەستانى دەروونى و سترێس لەوەى کە هەمیشە هەست بکەیت کارێک هەیە بە ئەنجامت نەگەیاندووەو کە ئەمەش شڵەژان وپەستى وتووڕەیى بەدواوەیە ..

ده رونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-23 12:57:57

nwna__94
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-22
دواترین سه‌ردان: 2010-04-20
په‌یامه‌كان: 23
WindowsXPFirefox

Re: من ئةمةويت برسياريك بكةم لة هاوريان ؟

هاوناز  كيان زور زور  سوباس مالةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-24 09:47:12

mabast.kt
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 42
WindowsXPMSIE7

Re: من ئةمةويت برسياريك بكةم لة هاوريان ؟

ئه م كا يه ت باش هاوورى . يه كيك له جاره سه ره كانى توره يى به ريكاى بارا سايكولوجيا
له سه رجيكه يه كى نه رموشل بال ده كه وى هه ردوو جاوت داده خه يت بير له هيج ناكه يته وه به يام به ميشكت ده ده يت كه تووره نه بى .جه ندين جائه م ته مرينه دووباره ده كه يته وه روزانه .كاتيك به يانى هه ستاى له خه وو به خوت بلى ئه مروو به هيج شيوه يه ك توو ره نابم.تاله نه ستت دا جيكيرئه بى .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن mabast.kt (2009-08-24 09:51:14)

Kurdzhin
سه‌ رسام مه‌ به‌ تائيستاش خۆم به‌ڕێبوارێکی وێلی دوورگه‌ ی جاوه کانی تۆئه‌ زانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-25 18:59:20

nwna__94
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-22
دواترین سه‌ردان: 2010-04-20
په‌یامه‌كان: 23
WindowsXPFirefox

Re: من ئةمةويت برسياريك بكةم لة هاوريان ؟

زور  سوباس  براكةم دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net