❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جەلیل زەنگەنە:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-24 13:10:37

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

جەلیل زەنگەنە:

لە بەشی سێیەمدا بینەر بە دیداریان شاد دەبێت، هەروەها رەنگە هەندێك ئەكتەر كە لە بەشی یەكەم و دووەم بەشدار بوون لە بەشی سێیەمدا بەشدار نەبن و رۆڵیان نەبێت، ئەگەر سیناریۆی بەشی سێیەم وەكو بەشەكانی یەكەم و دووەم بێت واتە من تەنیا خۆم دووبارە دەكەمەوە و هیچی نوێ پێشكەش ناكەم، گەردەلوول باس لە ئازایەتی و نەبەردی گەلی كورد و درندایەتی رژێم دەكات كە چیمان پێدەكات و شۆڕشی كورد بەرهەڵستی دەكات و رووبەرووی دەبێتەوە بۆیە من دەمەوێت بە وریاییەوە كار لەسەر بەشی سێیەم بكەم، هەقە گەردەلوول و ئەو بەرهەمە هونەرییانەی كەوا باس لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كورد دەكەن دۆبلاژ بكرێن بۆ زمانی بیانی بۆ ئەوەی میللەتانی تریش بە مێژووی كورد ئاشنا بن و بزانن كورد لە رێگەی هونەرەكەیەوە شانازی بە مێژووی خۆیەوە دەكات و ئێمە لە رێگای ئەم بەرهەمانەوە بە نەوەی نوێ بڵێین ئەمە خەبات و مێژووی پر سەروەری ئێمەیە، چونكە بەداخەوە رەنگە زۆر كەس نەزانن مێژووی ئێمە چەند خوێناوی بووە و چەند شەهیدمان لەو پێناوە داوە تا گەیشتووین بەم رۆژە.
*واتە بەشی سێیەم جیاوازە؟
- ئەگەر بەشی سێیەمی گەردەلوول لە بەشەكانی تری باشتر نەبێت ئەوا نایكەم.
* هەندێك كەس رەخنەیان لە لایەنی مێژوویی، لە بەشی سێیەم چۆن هەوڵت داوە گرنگی زیاتر بە لایەنی مێژوویی بدەیت و پشت بە خەڵكی شارەزا و مێژوونووسان ببەستیت؟
- من كاتی خۆی باسم كردووە و وتومە مێژووەكە خۆی ناهێنمەوە، چونكە ئەگەر مێژووی كورد شتی باش و جوانی تێدا بێت كە شانازیی پێوە بكەین، دەتوانم بڵێم شتی ناشیرین و خراپ و قێزەوەنیشی تێدایە واتە چەند ئیجابیاتی هەبێت سلبیاتیشی هەیە، ئەوەتا تا ئەمڕۆش جاش هەر جاشە خیانەت دەكات، تا ئێستا دەیانەوێ تۆی دووبەرەكی لەناوماندا بچێنن، چونكە ئەو كەسەی خۆی خیانەت چووە لەشییەوە بە زەحمەت لێی دەردێت، لەبەر ئەوەی من مێژوونووس نەبووم رەنگە هەندێك جار پشتم بە لایەنە مێژووەیەكەی بەستبێت بۆ دەرخستنی لایەنە جوانەكانی مێژووی گەلەكەمان، ئەگەر كەسێك رەخنەی هەبێت با رەخنەكەی لەسەر بنەمایەك بێت ببێتە هەوڵێك بۆ جوانكردنی كارەكە بۆ ئەوەی میللەتەكەمان لێمان نەڕەنجێت، چونكە ئەگەر میللەت پشتمان تێبكات ئەوە بە دڵنیاییەوە دەڕووخێین بۆیە لە گەردەلوولدا دەمەوێت مێژووەك بێنمەوە كە راستی و خۆشەویستی تێدایە و ئێمە هەوڵ بدەین پەرە بەم خۆشەویستییە بدەین.
* لە بەشی یەكەم و دووەم رۆڵی هەولێر و دەڤەری بادینان گرنگی پێنەدرابوو، ئایا تۆ لە بەشی داهاتوو هەوڵ دەدەیت گرنگی زیاتر بەم دوو دەڤەرە بدەی؟
- مەبەستم لە بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای گەردەلوول دەرخستنی شۆڕشی میللەتێكە نەوەك ناوچەیەك، من ئەم كارەم كردووە بۆ میللەتەكەم جا لە سلێمانی بێت یان لە هەولێر و زاخۆ یان كەركووك هەموویان دژی رژێمی بەعس جەنگاون، شۆڕش دژی ئەو كەسە بووە كە میللەتی كوردی چەوساندۆتەوە،ئەگەر ئێمە خۆشمان جیاوازی بیروڕامان هەبووبێت، بەڵام هەموومان دژی رژێمی بەعس جەنگاوین، دوژمنمان یەك بوو كە ئەنفالی كردین، كیمیا بارانی كردین، ئازادییەكانی لێ زەوت كردبووین، من باسی جوانی ئەوانەم كردووە كە خۆیان كردە قوربانی، شەهیدەكان لای من زۆر پیرۆزن، بۆیە دەبێ ئێمە لە هەوڵی ئەوەدابین كوردستانییەتی خۆمان بپارێزین و بڵێین ئێمە كوردستانین، چونكە هیچ ناوچەیەكی كوردستان بۆ من جیاوازی نییە و هەموو هەر كوردستانە.
* ئەو ئەكتەرە بەناوبانگانەی لە بەشی دووەمدا دیار بوون و رۆڵی سەرەكییان هەبوو ئایا هیچیان هەمان رۆڵی سەرەكییان دەبێت؟
- من حەز دەكەم ئەمە نهێنی بێت تا ئەو كاتەی بەشی سێیەم نمایش دەكرێت، چونكە دەمەوێت وەك موفاجەیەك لای بینەر دروست بكەم، زۆر لە ئەكتەرە سەرەكییەكان دەمێنن و رەنگە هەندێكیان رۆڵیان نەبێت، چونكە سیناریۆكە وادەخوازێت رۆڵی هەندێكیان بهێنمە خوارەوە و بەشداری كردن و دەركەوتنیان تەنیا بە دیمەنێك یان دوو دیمەن بێت، بەڵام دەمەوێ ئەوە باس بكەم جگە لە بەشی سێیەم بەشی چوارەم و پێنجەمیشم لەبەر دەستە رەنگە بۆ ئەو كات سوودیان لێ وەربگرم.
* لە بەشی یەكەم و دووەمی گەردەلوول هەندێك هونەرمەندی نوێ دەركەوتن و ناسران ئایا لە بەشی سێیەم هیچ ئەكتەری نوێ بەرچاو دەكەوێت؟
- بێگومان هەوڵمداوە كەسایەتی نوێ لە دراماكەدا بدەمە ناسین، هەروەها و لە بەشی سێیەمیشدا چەند دیمەنێكی تێدا خۆم لە كاتی خوێندنەوەیدا بە دیارییەوە دانیشتووم گریاوم، لە هەمان كاتدا دیمەنی هەیە وای لێكردووم زۆر پێ بكەنم، بەڵام دەمەوێ ئەوەش باس بكەم كە من ئێستا شەو و رۆژ خەریكی نووسینەوەی سیناریۆكەم .
* بەشی سێیەمی گەردەلوول كەی دەست پێدەكات؟
- مێژووی بەشی سێیەمی گەردەلوول باس لە ساڵانی 1978 تا 1982 و 1983 دەكات.
* زۆر لە دەزگاكانی راگەیاندن بە زۆر شێوە باسیان لە گەردەلوول كردووە و لەگەڵ زۆربەی بەشداربووانی گەردەلوول ئەنجامداوە تۆ چۆن رۆڵی ئەو بەشداربووانە هەڵدەسەنگێنی لە خزمەتكردنی هونەری كوردی بەتایبەتی بواری نواندن؟
- من لە رێگای ئێوەوە سوپاسی هەموو راگەیاندنەكان دەكەم كە بەر هەر شێوەیەك بێت هەوڵی خۆیان داوە و ئازادن، بەڵام پێویستە خەڵك بە ویژدانەوە كاری خۆیان بكەن. هەندێك رۆژنامە هەیە بەداخەوە دەیانەوێت تەنیا سلبیات دەربخات من زۆر جار باسم كردووە و گوتوومە ئەگەر فیلمی تایتانیك من كاری دەرهێنانم بۆی كردبوایە لەبەر ئەوەی كوردم دادەبەزینە سەری ئەمە گرفتی سەرەكی ئێمەیە، كارێكی وا ناكەیەن ببێتە هاندان و پشتیوانی كردن لە كارەكان بە مەبەستی ئەوەی لە ئایندەدا سەركەوتن بە دەست بهێنین. هەندێك رۆژنامە هەیە بازاڕییە زۆر بازاڕیانە كار دەكات بە جۆرێك وای لێهاتووە پیاو حەز نەكات دیداریان لەگەڵدا ساز بكات، بەر لە ماوەیەك رۆژنامەیەك هاتووە دیداریان لەگەڵ من ئەنجامداوە بەداخەوە وێنەیەكی بازاڕی داناوە كە هیچ پەیوەندی بە گەردەلوولەوە نییە، باشە ئەگەر رۆژنامەیەكی قورسایی و سەنگی خۆت هەیە وێنەیەكی هونەری بڵاوبكەوە كە گوزارشت لە دیمانەكە بكات، یان هەندێك جار بەناوی من و كەسانی ترەوە شتیان بڵاوكردۆتەوە، بۆ نموونە لە دیدارێكدا وەنەوشە دەڵێت: كچان زۆر منیان زۆر خۆشدەوێت كەچی رۆژنامەكە نووسیویەتی : كچان زۆر رقیان لە منە، باشە ئەمە ئەرك و كاری رۆژنامەنووسییە، بۆیە بە نیازم لەمەودوا هەندێك خۆم بپارێزم لە دیمانە و چاوپێكەوتنە رۆژنامەوانییەكان.
* ئەمە بە كەم لێزانی دەزگاكانی راگەیاندن ناو دەبەیت یاخود پێت وایە ئەمە تەشهیرە؟
- بەداخەوە هەندێك لەوانەی لە راگەیاندن كار دەكەن لە رەوشتی كاری رۆژنامەوانی نازانن كە چەند گرنگە بۆ هوشیار كردنەوەی تاك، ئێمە پێویستمان بە راگەیاندنێك كە لە پرەنسیپ و بنەما و رەوشتی كاری رۆژنامەوانی بزانێت، ئێمە لە ساڵی 1920ەوە خەریكی كاری نواندن و شانۆیین تا ئەمڕۆ، ئێستا لە سەردەمی پێشكەوتن و تەكنۆلۆژیاین كەچی دەبینین ساڵانی حەفتاكان بە سەردەمی زێڕین ناو دەبەین بۆ شانۆی كوردی، ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو كاتە پاكی راستگۆیی هەبوو كەچی ئێستا بەرژەوەندی بۆتە پێوەر.من لە حزبێكم رقم لە كەسێكە لە حزبێكی ترە، ئاخر من بۆ بەچاوی حزبییەوە سەیری بكەم بۆ بە چاوێكی كوردانەوەی سەیری شتەكان نەكەم.
* بە نیازی كەی دەست بەكاری وێنەگرتنی بەشی سێیەكی گەردەلوول بكەیت؟
- گرنگ ئەوە نییە تۆ پەلە بكەیت، گرنگ ئەوەیە تۆ چی پێشنیار دەكەی و چی دەمینێتەوە، رەنگە مانگێكی تر دەست بكرێت بە وێنەگرتن بەشی سێیەمی گەردەلوول و لە رێگای گۆڤاری گوڵانەوە بە خوێنەران و بینەران دەڵێم پەلەم لێ مەكەن بۆ ئەوەی دوایی گلەییم لێ نەكەن و سوپاسی ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكاریم دەكەن بە زانیاری.http://www.gulan-media.com/images/jalilzzzzzzzzzzz.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-25 11:42:42

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE

Re: جەلیل زەنگەنە:

dast xosh

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net