❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / - ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن له‌ تاران نمایش ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-25 13:02:28

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

- ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن له‌ تاران نمایش ده‌كرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5f3581b46b.jpg

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ شانۆگه‌ری "ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن" له‌ ده‌رهێنانی "ڤیكتۆر هاییم" و له‌ ده‌رهێنانی شانۆكاری كورد شیما سادقی له‌ ته‌لاری چكۆله‌ی مه‌وله‌وی له‌ شاری تاران نمایش ده‌كرێت.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ شاری تاران، شانۆگه‌ری "ویولون هایتان را كوك كنید" واته‌ "ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن"
Accordez vos violins"" له‌ ده‌رهێنانی شانۆكاری كرماشانی شیما سادقی كه‌ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی گروپی شانۆی "پرانا"یه‌، به‌ رۆڵ بینی هوته‌ن شه‌كیبا، حامید مه‌نافی و شیما سادقی، هه‌موو رۆژێك كاتژمێر 15/7ی ئێوارێ له‌ ته‌لاری چكۆله‌ی مه‌وله‌وی له‌ شاری تاران نمایش ده‌كرێت.

ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن شانۆنامه‌نووسی هاوچه‌رخی فه‌ره‌نسی "ڤیكتۆر هاییم" Victor Haiim"" نووسراوه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌سغه‌ر نووری وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ده‌ق له‌و شانۆنامه‌نووسه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاتی ئێران له‌ لایه‌ن گروپی شانۆی "پرانا" پێشكه‌ش ده‌كرێت.

شانۆنامه‌ی "ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن" چیرۆكی دوو پیاو و ئافره‌تێك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی شتێكی نه‌ناسراو دامه‌زراون، ئه‌وان هیچ جۆره‌ زانیارییه‌كیان له‌و شته‌ نیه‌ و تا ئه‌و راده‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دروستیش ناتوانن كه‌ چ كارێكی بۆ بكه‌ن، ته‌نیا بڕیاریان داوه‌ كه‌ به‌و په‌ڕی له‌ خۆبردوویی بێ دیاری كردنی هیچ جۆره‌ مه‌رجێك خزمه‌تی پێی بكه‌ن. له‌و ژیانه‌ نوێیه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و سێ كه‌سه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی مرۆڤانه‌ له‌ نێوانیاندا سازده‌بێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ "ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن" به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی "ته‌ربییه‌ت موده‌ریسی تاران"، بۆ یه‌كه‌مین جار مانگی گوڵانی 2008 له‌ به‌شی كێبڕكێی سه‌حنه‌یی 11مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی خوێندكارانی ئێران له‌ ته‌لاری مێهری حه‌وزه‌ی هونه‌ری تاران نمایش كرا و توانی له‌ به‌شی باشترین ئه‌كته‌ری پیاودا خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێت و له‌ به‌شی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت و هه‌روه‌ها باشترین موزیكدا ناوزه‌دی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵ بێت.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ شانۆگه‌ری "ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن" له‌ گه‌ڵ 39 شانۆگه‌ری دیكه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران، به‌ پێی رێككه‌وته‌نامه‌یه‌ك له‌ نێوان به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی  گشتی كاروباری فه‌رهه‌نگی وه‌زاره‌تی زانستی ئێران، ماڵی شانۆی خوێندكارانی ئێران و هه‌روه‌ها ته‌لاره‌كانی شانۆیی شاری تاران، له‌ 15 نۆبه‌دا له‌ ساڵی 2008 به‌ شێوه‌ی گشتی نمایش ده‌كرێت.

هونه‌رمه‌ندی شانۆكاری كورد شیما سادقی ساڵی 1981 له‌ شاری كرماشان له‌ دایكبووه‌. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه‌ له‌ شانۆگه‌رییه‌كانی قوتابخانه‌ رۆڵی ده‌بینی تاكوو له‌ ساڵی 1999 به‌ شانۆگه‌ری "بندیانه‌" خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌تی سه‌رتاسه‌ری قوتابیانی ئێرانی به‌ده‌ستهێنا. سادقی تا ئێستا له‌ نزیكه‌ی 20 شانۆگه‌ری له‌ پارێزگاكانی كرماشان، ئه‌راك و تاران وه‌كوو ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌توو رۆڵی بینیوه‌ و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی پڕبایه‌خیشی به‌ده‌ستهێناوه‌.

خانمه‌ شانۆكاری كورد تا ئێستا ده‌رهێنه‌ری بۆ سێ شانۆگه‌ری به‌ ناوه‌كانی "له‌یلی و مه‌جنوون"، "شعبده‌ و تلسم" و "ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن" ئه‌نجامداوه‌. ئه‌و
به‌كالۆریۆسی ئه‌ده‌بیاتی شانۆیی له‌ ساڵی 2005 له‌ زانكۆی ئازادی ئه‌راك ته‌واو كردووه‌ و ئێستا سه‌رقاڵی نووسینی ماسته‌رنامه‌ی ده‌رهێنه‌ری شانۆیه‌ كه‌ له‌ زانكۆی "ته‌ربییه‌ت موده‌ریسی تاران" ده‌بێت تا كۆتایی وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ پێشكه‌ش به‌ مامۆستایانی خۆی بكات.

ستافی شانۆگه‌ری "ڤیۆڵۆنه‌كانتان كۆك كه‌ن" بریتین له‌:
نووسه‌ری شانۆنامه‌: ڤیكتۆر هاییم.
وه‌رگێڕی شانۆنامه‌ بۆ سه‌ر زمانی فارسی: ئه‌سغه‌ر نووری.
دیزاین و ده‌رهێنه‌ر: شیما سادقی.
ئه‌كته‌ره‌كان: هوته‌ن شه‌كیبا، حامید مه‌نافی و شیما سادقی.
موزیك: ئومید یۆسفی.
دیزاینی سه‌حنه‌ و جلوبه‌رگ: عاتیفه‌ سادقی.
به‌رپرسی به‌رنامه‌داڕێژی و هه‌ماهه‌نگی: مه‌هراوه‌ نووری.
به‌رپرسانی سه‌حنه‌: جه‌عفه‌ر غوڵامپوور و كیاره‌ش وه‌فایی.
مونشی سه‌حنه‌: نه‌عیم به‌زركار.
گروپی ئاماده‌كردنی دیكۆر و هه‌ماهه‌نگی: ئه‌میر به‌درزاهیر، به‌توول عه‌لیزاده‌ میناب، ئارش سه‌باغی و روزبه‌ شاه‌تاهیری.
میكیاژ: ئه‌شكان عه‌سگه‌ری و عادیله‌ موته‌كیایی.
دورینی جلوبه‌رگ: سوهه‌یلا شیرمحه‌مه‌دی.
دیزاینی ئافیش و برۆشوور: شكووه‌ ئه‌حمه‌دی.
وێنه‌گری فۆتۆگراف: شكووه‌ ئه‌حمه‌دی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی.
گروپی: شانۆی "پرانا".
ماوه‌: 70خوله‌ك.



sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net