.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











كە تووشی هەڵامەت دەبیت، با قەلەموونێكی سوركراوەت لە پێش بێت، ئەگەر بۆنی نەكەیت، چێژێكی خۆشی لێ وەرناگریت. چۆنییەتی چێژوەرگرتن لە خۆراك مەسەلەیەكی زۆر ئاڵۆزە لە نێوان زمان و لووت و لایەنی دەروونی و جۆری خۆراك. بەڵام لە كۆتاییدا، ئێمە بە هۆی مێشكەوە چێژ لە خۆراك وەردەگرین. هەتا ئەگەر وەرگرە دەماریییەكانی بۆن و چێژ لە زمان و لووتدا لەبەر هەڵامەت بە شێوەیەكی كاتی كارنەكەن، خاڵێك لە قوڵایی مێشكتدایە كە هەستی چێژت دەداتێ كە خۆراكێكی بەتام و لەزەت دەخۆیت. ئێمە فێربووینە كە حەزمان لە خۆراك بێت، چونكە خۆراكمان بە شتێك گرێداوە كە مێشكمان پرۆگرام بووە چێژی لێ وەربگرێت. جۆر و توندی چێژكردن لە تامی جیاوازی خۆراك پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە. بۆ نموونە ئەوانەی كە چێژی زۆر لە خۆراك وەردەگرن (Supertasters) زیاتر رووبەڕووی توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەبنەوە. زانایان دەڵێن كە یەك كەس لە هەر چوار كەس سوپەر چێژوەرگرە، چونكە وەرگرە دەمارییەكانی چێژ لەسەر زمانیدا زیاترە لە كەسانی تر. لێكۆڵینەوەكان دەڵێن كە مرۆڤ دەتوتنێت مەشق بە وەرگرە دەمارییەكانی چێژ بكات، دەتوانێت فێڵیان لێ بكات. ئەوەش لە یاد مەكە كە چێژكردن لەگەڵ بە تەمەنداچووندا لاواز دەبێت، بۆیە لەوانەیە كە چێژی ئەو خۆراكەی كە لە تەمەنی بیستەكاندا ناڕەحەتی دەكردی ئێستا كە تەمەنت پەنجا ساڵە حەزی لێ بكەیت
لهسهر هێڵ نییه