.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











تەماتە بەرووبوومێكی وەرزییە. هەرزانە و بە ئاسانی دەست دەكەوێت. تەماتە بە خاوی و بە كوڵاوی و برژاوی دەخورێت. زۆربەی سەرچاوەكان تەماتە بە میوە هەژماردەكەن. هەموو بەشەكانی رووەكی تەماتە لە رەگ و لاسك و گەڵاكان جگە لە خودی تەماتە، ژەهراوین و بۆ خواردن ناشێن. تەماتە جگە لە ڤیتامین C ڤیتامین A و گەلێك كانزا، زۆر مادەی دژە ئۆكسان لەخۆدەگرێت كە گرنگترینیان مادەی لایكۆپینە Lycopene. سوودە تەندروستییەكەی تەماتە بۆ گرنگی ئەم ماددە دژءئۆكسانانە دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش بۆ مادەی لایكۆپین كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە. لایكۆپین ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە. لە چەندین لێكۆڵینەوەی باوەڕپێكراودا هاتووە كە خواردنی تەماتە یان شیرەی تەماتە هەتا مەعجون تەماتەش، پیاوان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات دەپارێزێت. لایكۆپین لە لەشدا رێژەی چەند ئەنزیمێك زیاد دەكات كە رۆڵیان هەیە لە پاراستنی خانەكان لە دابەشبوونی كۆنترۆلنەكراوی شێرپەنجەیی. لەوانەیە كە تێكەڵاوێكی ڤیتامین E و لایكۆپین بە شێوەی دەرمان لە داهاتووێكی نزیكدا بگاتە بازاڕەكان و بەكاربێت بۆ پاراستنی پیاوان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.
لهسهر هێڵ نییه