❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / G.I. Joe: The Rise of Cobra بوه‌ باشترین فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-25 18:02:41

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

G.I. Joe: The Rise of Cobra بوه‌ باشترین فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا

بوه‌ باشترین فیلمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا
فیلمی هاری پۆته‌ر هه‌روا له‌دواكه‌وتندایه‌

ئا: عبدالله چنگیانی

فیلمی نوێی هۆلیۆد G.I. Joe: The Rise of Cobra توانی له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌میدا، پله‌ی یه‌كه‌می سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بێنێت به‌ كۆكۆدنه‌وه‌ی 56,2 ملیۆن دۆلار له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ رۆژدا.
ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵێكی لێهاتو ئه‌كات له‌ سوپا به‌ناوی G.I. Joe به‌ره‌نگاری رێكخراوێكی درِنده‌و شه‌رِه‌نگێز ده‌كه‌ن، و سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ بازرگانێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌.
فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی "ستیڤن سومرز"ه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌كته‌ران: ئه‌كینۆی ئیجباجی، كریستۆڤه‌ر ئیكسلیستۆن، راچێل نیكۆلاس، گریگۆری فیتوسی رۆڵی پاڵه‌وانانی فیلمه‌كه‌ ده‌گێرِن.

ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:

1-(G.I. Joe: The Rise of Cobra)ب56,2ملیۆن دۆلار

2-(Julie & Julia)ب20,1ملیۆن دۆلار
ئه‌م فیلمه‌ش له‌ فیلمه‌ نوێیه‌كانی هۆلیۆده‌ و ئه‌م رێژه‌ داهاته‌ی له‌ماوه‌ی سێ رۆژ په‌یداكردوه‌.
فیلمه‌كه‌ باس له‌ ژیانی جولی و جۆلیا ده‌كات له‌ چوارچێوه‌یه‌كی كۆمیدیا، كه‌وا هه‌ر یه‌ك له‌ جۆلی و جۆلیا له‌شوێن و كاتی جیاواز ده‌ژین به‌ڵام بۆیان ده‌رده‌كه‌ویچت كه‌وا به‌یه‌كگرتن ده‌توانن هه‌مو شتێك بكه‌ن.

3-(G-Force)ب9,8ملیۆن دۆلار
ئه‌م فیلمه‌ "هێزی راكێشان" هه‌فته‌ی پێشو هه‌ر له‌هه‌مان پله‌دابو، تائێستا 86,1 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێناوه‌.
فیلمه‌كه‌ باس له‌ گروپێك به‌رازی لێهاتوی گینیا ده‌كات كه‌وا رێگه‌ له‌ كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌گرن چونكه‌ ده‌یه‌وێت جیهان داگیر بكات.

4-(Harry Potter and the Half-Blood Prince)ب8,9 ملیۆن دۆلار
فیلمی "هاری پۆته‌ر و میری دوره‌گه‌ز" له‌پله‌ی دوه‌مه‌وه‌ هاته‌ خواره‌وه‌ بۆ پله‌ی چواره‌م، وتائێستا برِی 273,8ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێناوه‌.
فیلمه‌كه‌ وا ده‌ست پێده‌كات كاتێك هاری ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ خوێندن بۆ ساڵی شه‌شه‌م له‌ قوتابخانه‌ى سیحردا، په‌رتوكێك ئه‌دۆزێته‌وه‌ له‌سه‌ری نوسراوه‌ "ئه‌م په‌رتوكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ میری دو ره‌گه‌ز" و لێره‌وه‌ زانیاری زیاتر وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر رابردوی قوتابخانه‌كه‌ی و ئه‌و میره‌ ...

5-(Funny People)ب7,9ملیۆن دۆلار
ئه‌م فیلمه‌ هه‌فته‌ی دوهه‌مه‌ كه‌وا به‌ژداری ده‌كات و له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت و تائێستا 40,4ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێناوه‌.
فیلمه‌كه‌ باس له‌ كابرایه‌ك ده‌كات به‌ناوی جۆرج كه‌ ئه‌كته‌رێكی كۆمیدیه‌، و به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ ئه‌ناڵێنێت كه‌له‌خوێنیدا په‌یدابوه‌و ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات، و ته‌نها یه‌ك ساڵ ژیانی ماوه‌.. رۆژێكیان جۆرج چاوی ئه‌كه‌وێت به‌ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی له‌خۆ بایی به‌ناوی "ئیرا" .. جۆرج داوای لێده‌كات كه‌وا له‌گه‌ڵی كار بكات هه‌م وه‌ك یاریده‌ده‌ر و هه‌م وه‌ك هاورِێیه‌كیش.
فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی "جود ئه‌باتۆ" یه‌و پاڵه‌وانانی فیلمه‌كه‌ (ئاده‌م ساندلێر، و سیس رۆجێن، و لیسلی مان .....)

6-(The Ugly Truth)ب7 ملیۆن دۆلار
فیلمی "راستیه‌ تاڵه‌كه‌" هه‌فته‌ی پێشو پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنابو، و تائێستا 69,09 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێناوه‌.

7-(A Perfect Getaway)ب5,7ملیۆن دۆلار
ئه‌م فیلمه‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مه‌ به‌ژداری ده‌كات، و توانیویه‌تی له‌ماوه‌یچوار رۆژدا ئه‌و داهاته‌ كۆبكاته‌وه‌.
فیلمه‌كه‌ باس له‌ ژن و مێردێكی تازه‌ ده‌كات بۆ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ده‌چن بۆ دورگه‌یه‌كی زۆر جوان له‌نزیك "هاواى" واده‌زانن شوێنه‌كه‌ به‌هه‌شته‌، به‌ڵام له‌ناكاو ده‌بێته‌ دۆزه‌خ و زۆر به‌ دڵته‌زێنی زاوا ده‌كوژن...

8-(liens in the Attic)ب4 ملیۆن دۆلار
ئه‌م فیلمه‌ هه‌فته‌ی دوه‌مه‌ به‌ژداری ده‌كات، له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌میدا پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ست هێنابو، تائێستا 16,3 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێناوه‌.

9-(Orphan)ب3,7ملیۆن دۆلار

10-(500Days of Summer)ب3,7ملیۆن دۆلارhttp://www.gulan-media.com/images/gijoe-12321.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net