❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مایكل جاكسۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-25 18:12:01

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

مایكل جاكسۆن

شەوی سێشەممەی رابردووە لە مەراسیمێكی بە خاك سپاردنی مێژوویی و بێ وێنەدا گۆرانیبێژ و شای پۆپی جیهانی مایكڵ جاكسۆن بە خاك سپێردرا.
مەراسیمەكە لە یاریگای وەرزشی ستایلس سێنتەر لە ناوەڕاستی لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو كە چەند رۆژێك بەر لە مردنی مایكڵ جاكسۆن لەوێ پرۆڤەكانی ئەنجام دەدا وەك خۆ ئامادەكردن بۆ زنجیرە ئاهەنگێك لە سەرتاسەری جیهان، بەر لە ئەنجامدانی رێورەسمی ناشتنەكە 17500 پلیت لە رێگای ماڵپەری ستابلس دۆت كۆم خرانە روو بۆ ئامادەبوون لەو رێورەسمە، بەڵام دوای تەنیا دوو كاتژمێر ماڵپەرەكە لەكار وەستا، چونكە نزیكەی 500 هەزار كەس سەردانیان كرد بۆ كڕینی پلیتەكان، لە لایەكی دیكەوە بە سەدان ملیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهان بەشێویەكی راستەوخۆ مەراسیمەكیان بینی و چەندین ئەستێرەی جیهانی بەشدارییان تێدا كرد لەوانە ماریا كاری، كوین لەتیفە، جنیفەر هادسۆن، لیۆنیل ریچی، و ستیڤی ووندەر، برۆك شێلدز.
مەراسیمەكە بە دوو نامەی سەركردەی باشووری ئەفریقیا نیلسۆن ماندێلا و گۆرانیبێژ دیانا رۆس دەستی پێكرد كە لە لایەن گۆرانیبێژ سمۆكی رۆبنسۆن خوێندرانەوە، ماندێلا هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی جاكسۆن دەربڕی و گوتی (مایكل هونەرمەندێكە گەورە و ئەفسانەیەكی جیهانی بوو، منیش وەك ملیۆنەها كەس لە سەرتاسەری جیهانی لە كاتی بیستنی هەواڵەكە گریام) دیانا رۆسیش لە نامەكەیدا گوتی: دەمەوێ بزانی ئامادە نەبوونم لە ستایلس سێنتەر ئەوە ناگەیەنێ كە من لە دڵدا نیم، هەروەها دیانا گوتی:مایكڵ بەشێكی ئازیزی جیهانی من بوو، بەشێك بوو لە ژیانم.
ژمارەیەك هونەرمەندی ئامادەبووش چەند گۆرانییەك نوێ و كۆن و شیعر و سروودی ئاینیان خوێندەوە، لەوانە ماریا كاری و كوین لەتیفە كە شیعرێكی شاعیر و نووسەری رەش پێستی ئەمریكی مایا ئەنجیلۆی خوێندەوە و گۆسبل لیۆنێل ریچی و ستیڤی ووندەر، هەروەها برۆك شیلدزیش كە یەكێك بوو لە هاوڕێ نزیكەكان مایكڵ وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی چەند لایەنێكی ژیانی مایكڵ كرد.
لە كۆتاییشدا پاریسی كچی مایكڵ جاكسۆن وتەیەكی كاریگەری پێشكەش كرد و تێیدا بە گریانەوە گوتی: باشترین باوك بوو تەنیا دەمەوێ پێی بڵێم خۆشمدەوێ.
ئەندامانی خێزانی جاكسۆن لە ریزی پێشەوە دانیشتبوون و هەریەكیان دەستەوانەیەكی سپی بریقەداریان لە دەست كردبوو لەشێوەی دەستەوانەكەی مایكڵ و بەپێی چەند دەزگایەكی راگەیاندنی ئەمریكی خەرجی مەراسیمەكە بە گشتی گەیشتە نزیكەی2.5 دوو ملیۆن و نیو دۆلار كە خانەوادەی جاكسۆن و كۆمپانیای( ئای ئی جی) لە ئەستۆی دەگرن و تەنیا ئەو تابوتە ئاوزێڕەی كە لاشەی مایكڵ تێدا بوو گەیشتە 25 هەزار دۆلار و بە سەدان تۆڕی تەلەفزیۆنی جیهانی و ماڵپەڕەكانی ئەنتەرنێت مەراسیمەكەیان بەشێوەیەكی راستەوخۆ گواستەوە و زۆربەیان بەرنامەكانی ئەو شەوی خۆیان راگرت بۆ گواستنەوەی مەراسیمەكە.http://www.gulan-media.com/images/maicl-jakson-re121.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net