.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سه‌رچوپێ و گاوانی
تۆ بزە و گریانی خه‌می منی
سه‌رچوپێ شێن و شاێیی دڵی منی
تۆ پیاڵه‌ی هه‌لپه‌رکێ فرمێسکی منی
خه‌ندە و گریان له نێو جام دەسورێنی
ڕۆژێ دێی گوڵی بزە له‌سه‌ر لێو دەچێنی‌و دەرۆی
شه‌وێ تووێی گریان له خه‌یاڵ دەپرژێنی‌و دەنووی
لێو جاری‌وا سه‌رچوپێ دەگرێ
زۆر‌جار له چاو فرمێسک دەکرێ
سیماش ڕۆژێ ته‌م و‌مژ دەیگرێ
بزەش لێی زیز دەبێ هه‌لناپه‌رێ
خه‌یاڵیش گریان بۆ ڕووخ دەکرێ
تا فرمێسک له گۆرەپان هه‌لپه‌رێ
کاتێ دێیه نێو ڕەش‌به‌ڵه‌کی خه‌یاڵم
خه‌ندەش سه‌رچوپێ دەگرێ به لێوی ئاڵم
کاتێ ناێیه هه‌لپه‌رین بگری دەستی خه‌یاڵم
خه‌م سه‌رچوپێ دەگرێ زیز دەبێ لێوی کاڵم
ئه‌و سیمایه تاکه‌ی گۆرەپانی هه‌لپه‌رێکی فرمێسک بێ؟
ئه‌و دڵه‌ش تاکه‌ی هه‌مبانه‌ی ڕەش‌به‌ڵه‌کی خه‌م بێ ؟
له دونیا هۆگری دەسماڵی ڕەنگاوڕەنگی سه‌رچوپێ بێ
دڵیش له نێو دارەبازی له‌ش کفن‌کراو بنێژرێ؟
دڵ ڕۆژێ له‌سه‌رچوپێ، ڕۆژێ لێویش دەگرێ گاوانی
ڕووخ ئێستاش نه‌یزانی، گۆرەپانی سه‌رچوپی‌یه یان گاوانی
که‌ماڵ ماملێ
--------------------------------------------------------------------------------
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه